مشكە سیحراوییەكان
مشكە سیحراوییەكان ‌ 10/7/2017
ئەم جۆرە مشكانە وەك هەنگەكان بە كۆمەڵ دەژین، تەنیا یەك شاژن و یەك تا سێ دانە نێریان لە پڕۆسەی زاوزێدا بەشدارن و ئەوانیتر وەك كرێكار كار دەكەن. 
زۆربەی كات لە ژێر زەویدان و چاوێكی بچكۆلە و لاوازیان هەیە. ئەم مشكە سەحراییە ڕووتانە كە لەبەر چاوی هەندێك كەس زۆر ناحەزن، لە قارەمانەكانی جیهانیی زانستی ئاژەڵەكانن، با بزانین بۆ؟
١. تەمەنێكی زۆر درێژیان هەیە: لەچاو خورۆكەكانی هاوقەبارەی خۆیان، زیاتر لە ٣١ ساڵ دەژین.
ئەم دیاردەیە بووەتە هۆی ئەوەی زاناكان بۆ دۆزینەوەی نهێنی پیربوون توێژینەوەیان لەسەر بكەن. بۆ نموونە یەكێك لە بیردۆزەكانی پیربوون چاك نەبوونەوەی بەشە تێكشكاوەكانی DNA یە و ئەم جۆرە مشكانە یەكێك لەو ئاژەڵانەن كە بۆ ئەم جۆرە توێژینەوانە بەكارهێنراون. ئایا ئەم ئاژەڵە ناحەزە ڕازی پیربوونمان بۆ دەردەخات؟
٢. هەست بە ئێش و ژان ناكەن: تەنانەت لە پەنای تینێكی زۆریشدا هەست بە ژان ناكەن. یەكێك لە هۆكارەكانی ئەم دیاردەیە، كەمبوونی جۆرێك دەمارەگوێزەرەوەیە بە ناوی سابستەنسی پی (Substance P) لە نێو پێستیاندایە، كە ئەم مادەیە بەرپرسی ناردنی سیگناڵی ئێشە بۆ مێشك. ئایا لەم مشكانە فێر ببین كە چی لە ئێشە فیزیكییەكانمان بكەین؟
٣. لە بەرامبەر شێرپەنجەدا زۆر خۆڕاگرن: بە پێچەوانەی تەمەنی درێژیان، ئەم ئاژەڵانە لە بەرامبەر شێرپەنجەدا زۆر خۆڕاگرن و ڕازی ئەم خۆڕاگرییە لە ژێر توێژینەوەدایە و چاوەڕوانیی ئەوەی لێدەكرێت بۆ چارەسەری شێرپەنجەی مرۆڤیش كەڵكی لێ وەرگیرێت.
٤. دەتوانن بە بێ ئۆكسیجێن بۆ ماوەی ١٨ خولەك بژین: پێشتر زانرابوو كە ئەم مشكانە بە كۆمەڵ و لە ژێر زەویدا دەژین و دەتوانن بۆ چەندین سەعات لە ژینگەیەكی كەم ئۆكسیجێندا بەردەوام بن، بەڵام توێژینەوەیەكی نوێ باسی ١٨ خولەك ژیانی بێ ئۆكسیجێن دەكات. 
لەم ١٨ خولەكەدا، لێدانی دڵیان لە ٢٠٠ دانە دێتە خوار بۆ ٥٠ دانە لە خولەكێكدا و هۆشیاریی خۆیان لەدەست دەدەن، بەڵام كاتێك ئۆكسیجێنیان پێدەگاتەوە بە تەواوی دەگەڕێنەوە سەر ژیانی ئاسایی. 
شتێك كە لەم باسەدا سەرسووڕهێنەرە ئەوەیە بە جۆرێك دەتوانین بڵێین ئەو مشكانە لەم ماوەیەدا دەبنە گیا، واتە مێتابولیزمیان دەگۆڕنەوە بۆ شێوازێك كە خانەكان هێزیان لە فرۆكتۆز وەردەگرن نەك لە گلۆكۆز، پڕۆسەیەك كە پێویستی بە ئۆكسجین نییە!


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7321
23/7/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ بۆڵت له‌ له‌نده‌ن به‌شداری 200 مه‌تر ناكات 23/7/2017
‌ بۆندێكی بۆ ماوه‌ی‌ 5 وه‌رز له‌گه‌ڵ چێڵسی ئیمزاكرد 23/7/2017
زانست
‌ بۆ گه‌رمای هاوین خواردنه‌وه‌ی ئاوی شله‌تێن باشه‌ 23/7/2017
‌ ته‌نه‌ ئاڵۆزه‌كانی گه‌ردوون، ئامانجی به‌ هێزترین ته‌لسكۆبی جیهانه‌ 23/7/2017
‌ دەریا: من و فۆتۆ و کامێرا هاوڕێی هەمیشەیین 21/7/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP