ئەڤین: لێرە ئاستەنگەکان زۆرن
ئەڤین: لێرە ئاستەنگەکان زۆرن ‌ 4/8/2017
ئا: هاوناس مەحمود
ئەڤین یەکێکە لەو خاتوونە بەهرمەندانەی کورد کە جێ دەستی بوارەکەی خۆیدا جێ هێشتووە و لەو ڕێگەیەوە دەیەوێت ئەوە لە دەورووبەرەکەی بگەیەنێت کە ئافرەتیش دەتوانێت هاوشێوەی پیاوان بەدوای کار و ئارەزووەکانیانەوەبن و بەردەوامی پێبدەن تا دەگەنە لوتکە و هەموو ئەم ئاستەنگانە تێپەڕێنن کە دێنە بەردەمیان.
  ناوی تەواوی ئەم فۆتۆتگرافەرە «ئەڤین ناسر»ە و ساڵی 1995 لە شاری سلێمانی لەدایک بووە و ئێستا قوتابی زانکۆیە ، ئەڤین لەبارەی ئەو بوارانەی کاری تێدا کردووە دەڵێت « لە ئێستا فۆتۆفیجەری گۆڤاری ژن مەگەزین وێنە دەگرم، لەبواری رۆژنامەوانیش کارم کردوە و کاری مۆدێل و وێدینگیش دەکەم بواری کارکردنم لە بواری ئارت و دیزاین بوو ، زیاترو زۆرینەی کارەکانم لەسەر ژن بوون کە تێیدا باس لە جوانی و ئازار و خەمەکانی ژنم کردوە بە فۆتۆ لەچەندین فلیم دا کاری ئەرشیڤ و یاریدەدەرم کردووە». 
 لە بارەی هۆکاری کەمی ڕیژەی بەشداریکردنی کچان لەم بوارەدا ئەڤین گوتی :» لەکوردستان شتەکان زۆر جیاوازن بەتایبەت بۆ ژن جیاوازترە جونکە تارادەیکی زۆر کۆمەڵگەیکی داخراومان هەیە من وەک کچە فۆتۆگرافەرێک جەندین ئاستەنگم بۆ دروست بووە لە رووبەرووبونەوەی ئەو کەسانەی کە کارەکەی منیان لا نامۆیە ، و لەگەل ئەوەی ناتوانن پشتوان بن ئەبنە ئاستەنگش بۆیە توانا و بوێریەکی باشی ئەویت تا ئەو ویستەی هەمانە بگەیەنینە لوتکە و بەردەوامی پێ بدەین ،و هەولی باش بدەین تاوەکو بینەر و کەسانیی ئاسایی لە بوارەکەمان بگەیەنین و ئەو نامۆییە نەمێنێت ، ئاستەنگێکی تری ئێمە و زۆرینەی ئەوانی دیکە ئەوەییە نەتوانن کەرەستە و پێداویستی فۆتۆگرافی بە باشی دابین بکەن بەهۆی ئەم باروودۆخەی کوردستان ،کە گرفتە لە جی بەجێکردن کارێکی باش» .
لە وەڵامی پرسیاری «فۆتۆ لای تۆ چی دەگەیەنت» ئەو کچە فۆتۆتگرافەرە وتی:» فۆتۆ لای من بینینی منە بەتەنها تەمەن رەنگە رێگربێت لە کۆتای رێگەی ژیانم بیوەستێنێت ئەگەرنا تا دواین هەنگاوی ژیانم ئەوەی من ئەیبینم ئەیبەخشەمە ئەوانی دیکە وە پێویستە لەسەر ئێمەی فۆتۆگراف کە بەڵێنی راستگۆی لە بینین دەدەین هەمان ئەو ئەرکە ئەخلاقیە بۆ جیهان و گۆشە جیاوازەکانی بگوازینەوە بۆ ئەوەی قسە نەوتراوەکان و دیمەنە نەبینراوەکان بگەیەنین بە کەسانیی ئاسایی وەک چەکیێکی هۆشیاری و زیندوو هیشتەنەوەی واقیع بەکاری بێنین «.
ئەم خاتوونە خاوەن یەک پێشەنگای تایبەتە لەسلیمانی وە خۆی دەڵێت « توانیومە تیدا ٤ فۆتۆ بفرۆشم و بەژداری پێشەنگای هاوبەشیم کردووە لە هەولێر و دهۆک و هەڵەبجە».
لە کۆتای قسەکانیدا گوتیشی: «کارکردنم بەو شێوازەی خۆم ئەمەویت بەردەوامی ئەکەم و هەوڵ ئەیەم بۆی وەک کیشەی سەرەکی من لەم بوارەدا بەکەم سەیرکردنی توانای من وەک ئافرەتێکە لەنیو کۆمەڵگەیەکی تەواو داخراوو کە پییان وایە ژن و کامیرا یا ژن و کارگونجاو نیە و زۆر 
شتی دیکە «.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7344
18/8/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ له‌ نێو لیستی باشترین 10 یاریزانی ئه‌وروپادا ناوی نه‌یمار نییه‌ 17/8/2017
‌ یاریزانانی سلێمانی پێشه‌نگ بوون 17/8/2017
زانست
‌ لەسەر زمانی ئێمەیە‌و لەسەر پەنجەی كەڕولاڵەكانیشە 18/8/2017
‌ ئه‌وانه‌ی‌ ئاره‌زوو ده‌كه‌ن ببن به‌ دایك ئه‌م بابه‌ته‌ بخوێننه‌وه‌ 18/8/2017
‌ منداڵ هه‌ستی‌ حه‌وته‌میشی‌ هه‌یه‌ 18/8/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP