ته‌نیا خۆبرسیكردن به‌س نیه‌...
ته‌نیا خۆبرسیكردن به‌س نیه‌... ‌ 4/8/2017
خۆبرسیكردن چاره‌سه‌ری‌ دابه‌زینی‌ كێش ناكات، له‌به‌رئه‌وه‌ ژه‌مه‌ خواردنه‌كانت كه‌م مه‌كه‌ره‌وه‌. ته‌نیا هه‌ندێك گۆڕانكاری‌ تیابكه‌. 
به‌ دڵنیایه‌وه‌ كێشت داده‌به‌زێت...
ئێستا تۆ ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێ‌ كێشت دابه‌زێنێ‌‌و قورسایی كێشت له‌گه‌ڵ باڵات هاوسه‌نگ نیه‌‌و له‌ ماڵه‌وه‌ ژه‌مه‌ خواردنه‌كان ده‌خۆیت، ده‌توانی‌ پشت به‌م به‌رنامه‌یه‌ ببه‌ستی كه‌ بۆمان ئاماده‌ كردوون به‌رنامه‌ی‌ خۆلاوازكردن زۆرن، به‌ڵام ئه‌مه‌یان تاقیكراوه‌ته‌وه‌‌و سوودی‌ بۆ به‌كارهێنه‌رانی‌ هه‌بووه‌. نابێت بڵێیت ناتوانم، یان ناكرێ‌، سه‌ردانی‌ پزیشك مه‌كه‌، دڵنیابه‌ ئه‌نجامه‌كه‌ی‌ له‌%90 زیاتره‌. 

به‌یانیان ئاو و  سه‌وزه‌
باشترین كات بۆ خواردنی‌ نانی‌ به‌یانی‌ سه‌عات (7ـ8) ه‌، هه‌ركات له‌خه‌و هه‌ستای‌ 3 په‌رداخ ئاو بخۆره‌وه‌، سه‌ره‌تا قورسه‌، به‌ڵام خۆت ڕابێنه‌. دوای‌ تۆزێك له‌ خواردنه‌وه‌ی‌ ئاوه‌كه‌ بیبه‌رێك‌و خه‌یارێك‌و ته‌ماته‌یه‌ك له‌گه‌ڵ تۆزێك سه‌وزه‌ بخۆ، ئیتر دوای‌ ئه‌وه‌ نانی‌ به‌یانی‌ چی‌ ئه‌خۆی‌ بخۆ كێشه‌ت نیه‌...

نیوه‌ڕان نهێنیه‌ك هه‌یه‌..
كاتی‌ خواردنی‌ نانی‌ نیوه‌ڕه‌ له‌ نێوان (12ـ1) دایه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر تۆ ئه‌گه‌ر نیوسه‌عات پێش ئه‌و كاته‌ یه‌ك سێوی‌ سه‌وز بخۆی‌، پاشان گرنگی‌ به‌ خواردنی‌ زه‌ڵاته‌یه‌ك بده‌. پێكهاتبێت له‌ ته‌ماته‌ و خه‌یار و كه‌له‌رم، ئه‌وه‌ی‌ زۆر پێویسته‌ له‌ نێو زه‌ڵاته‌كه‌ له‌ بیری‌ نه‌كه‌ی‌ بوونی‌ دوو ماده‌یه‌ كه‌ ده‌بێت له‌م زه‌ڵاته‌دا هه‌بێت، ئه‌ویش پیاز و كاهووه‌، پیاز نهێنی‌ لاوازبوونی‌ كێشی‌ جه‌سته‌یه‌، چونكه‌ ماده‌ی‌ (ئه‌نجیۆ جینس ئین هیبته‌ر)ی‌ تیایه‌. ئه‌م ماده‌یه‌ ده‌بێته‌ هۆی‌ مژینی‌ ئه‌و ماده‌ زیانبه‌خشانه‌ی‌ بۆ نێو خوێن ده‌چن، له‌وانه‌یه‌ بڵێیت زه‌ڵاته‌كه‌ وشكه‌، ڕاسته‌كه‌ی‌ ده‌توانی‌ ئاوی‌ لیمۆ به‌كاربێنی‌، یان ئه‌گه‌ر توانیت گیراوه‌یه‌ك دروست كه‌ی‌ له‌ 10  گازۆ و ئاوی‌ سركه‌ پێكهاتبێت، ئه‌وا كاره‌كه‌ت ته‌واوه‌. به‌ڵام مایه‌نووس به‌كارنه‌هێنی‌، چونكه‌ به‌ مایه‌نووس  قه‌ڵه‌و ده‌بیت و چه‌وری‌ زۆری‌ تیایه‌. ئه‌مه‌یش خراپ نیه‌ ئه‌گه‌ر چه‌ند ده‌نكێك بادام، یان تۆزێك گوێز، یان عه‌لی‌ بابا بخه‌یته‌ ناو زه‌ڵاته‌كه‌وه‌ ئه‌وا مژینی‌ ماده‌كان زیاتر ده‌كات، دوای‌  خواردنی‌ ئه‌م زه‌ڵاته‌یه‌ ده‌چیته‌ سه‌ر سفره‌، برنج‌و شله‌و گۆشت هه‌یه‌، یه‌كسه‌ر په‌لاماری‌ شله‌كه‌ بده‌ و نیو قاپ، یان قاپێك بخۆ، دواتر چی‌ ده‌خۆی‌ عافێتت بێت، ئه‌ی‌ نهێنیه‌كه‌ چی‌ بوو  بۆ لاواز بوون؟ نهێنیه‌كه‌  پیاز و كاهوو خواردنی‌ شله‌كه‌ بوو.   

ئێواران سووپ
كاتی‌ نانحواردنی‌ ئێواره‌ له‌ ئێستادا سه‌عات (7ـ8) ه‌. 
سوپێك له‌ئێواراندا نایه‌ڵێت چه‌وری‌ له‌ش زیاد بكه‌ی‌، ئه‌م سووپه‌ له‌ پیازو ڕۆن و نیسك‌و فاسۆلیای‌ ڕه‌ش پێشتر زه‌رد كرابێت، له‌گه‌ڵ سڵق پێكهاتبێت، له‌بیرت نه‌چێت تامه‌كه‌ی‌ خۆش كه‌ به‌ به‌هارات له‌وه‌ خۆت ده‌ته‌وێ‌.  سووپه‌كه‌ چه‌وری‌ ده‌توێنێته‌وه‌، ئه‌گه‌ر تۆزێك گوێزیشی‌ تێبكه‌ی‌، سوودی‌ ته‌ندروستیه‌كه‌ی‌ كۆتایی نیه‌.  
ڕێنمایی ...
ـ نابێت شه‌و میوه‌ بخۆیت، جگه‌ له‌ خه‌یار و ترۆزی‌ و گێلاس و هه‌نار. 
ـ له‌ ماوه‌ی‌ دابه‌زاندنی‌ كێش له‌ شیرینی‌‌و خواردنی‌ سه‌موون  دووركه‌وه‌ره‌وه‌ نانی‌ ئاردی‌ كه‌په‌ك، یان بۆر هیچ زیانێكی‌ نیه‌. 

سوود له‌ د. بینایی وه‌رگیراوه‌ له‌ چه‌ناڵی‌ یوتیوب
 لاپەرەکانی ژیانداریی لە لایەن ئازاد جەلال-ەوە ئامادەکراوە


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7398
24/10/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ سیمۆنا هالیپ خه‌ڵاتی پۆرشی برده‌وه‌ 24/10/2017
‌ میسی ئێران خه‌ونه‌كه‌ی‌ هێنایه‌دی 24/10/2017
زانست
‌ یه‌كه‌مین نموونه‌ی فڕۆكه‌ی وشكاوه‌كی كاره‌بایی له‌ ڕوسیا خرایه‌ڕوو 24/10/2017
‌ كه‌نگه‌ری خوێنمژ به‌رله‌ ملیۆنه‌ها ساڵ قڕبووه‌ 24/10/2017
‌ سوودی پشوویەكی كورت لە كاتی كاردا 23/10/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP