بۆچی مرۆڤ ناوی بیرده‌چێته‌وه‌؟
بۆچی مرۆڤ ناوی بیرده‌چێته‌وه‌؟ ‌ 4/8/2017
زۆرجار تووشی حاڵه‌تی له‌بیرچوونه‌وه‌ی ناوی كه‌سه‌كان بووین؟ ئایا لێكدانه‌وه‌ی زانستی بۆ ئه‌م دیارده‌یه‌ چییه‌؟ بۆچی مرۆڤ ناوی كه‌سانی دیكه‌ی بیرده‌چێته‌وه‌؟
ئه‌م دیمه‌نه‌ بهێنه‌به‌رچاوی خۆت: كه‌سێك ده‌بینین، ده‌یناسینه‌وه‌، به‌ڵام ناوه‌كه‌یمان نایه‌ته‌وه‌بیر. ئایا به‌ڕاست بیری مرۆڤ له‌هێنانه‌وه‌بیری ناوه‌كاندا تووشی گرفت ده‌بێت؟ زانایان به‌(به‌ڵێ) وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ ده‌ده‌نه‌وه‌. ئه‌وان ده‌ڵێن: مۆخی مرۆڤ له‌بیرهێنانه‌وه‌ی ناودا گرفتی دێته‌ پێش، به‌ڵام ده‌توانرێت له‌وباره‌وه‌ ڕابهێنرێت.
كێشه‌ی له‌بیرچوونه‌وه‌ی ناو لای زۆرینه‌ی خه‌ڵكی، ناسراوه‌، به‌ڵام ئایا بۆچی ته‌نانه‌ت دوای تێپه‌ڕبوونی ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌میش له‌بیستنی ناوێك، زووبه‌زوو بیرمان ده‌چێته‌وه‌؟.
«یوزیف كیسله‌ر» توێژه‌ر له‌بواری ده‌رووننانسیی ده‌ماردا له‌زانكۆی كۆلۆنیا له‌وباره‌وه‌ ده‌ڵێت: ناو، زۆر ڕووتن، واته‌ هیچ ئامڕازێكی ناسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا نییه‌، به‌ڵام ڕووخساری مرۆڤه‌كان ده‌توانرێت به‌ئاسانی بناسرێنه‌وه‌، له‌مۆخی مرۆڤدا ناوچه‌یه‌كی تایبه‌ت هه‌یه‌ به‌بیرخستنه‌وه‌ی ڕووخساره‌كان، به‌ڵام ناو، هیچ ناوچه‌یه‌كی تایبه‌تی له‌مۆخدا نییه‌.
كیسله‌ر، پێیوایه‌ گرنگیی كه‌سه‌كان بۆمان، ڕۆڵی هه‌یه‌ له‌توانای بیرهێنانه‌وه‌ی ناوه‌كه‌یدا له‌دواتردا، ئه‌و ده‌ڵێت «كاتێك له‌ئاهه‌نگێكدا كه‌سێك ده‌ناسم، له‌وانه‌یه‌ به‌ئاسانیی ناوه‌كه‌یم بیربچێته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری ئاینده‌ی كاره‌كه‌م بێت، ئه‌وا بۆ من گرنگه‌ و ناوه‌كه‌ی له‌بیرناكه‌م».
به‌ڵام به‌هێزیی یادگه‌ی مرۆڤ سه‌باره‌ت به‌ناو، له‌كه‌سێكه‌وه‌ بۆ یه‌كێكی دیكه‌ ده‌گۆڕێت، زانایان پێیانوایه‌ كرۆمۆسۆمه‌كان و ڕاهێنانی یادگه‌ له‌منداڵیدا، رۆڵی گرنگ ده‌بینن. له‌وباره‌وه‌ كیسله‌ر ده‌ڵێت: هه‌موومان به‌نزیكه‌یی به‌هه‌مان توانای مێشكه‌وه‌ له‌دایكده‌بین، به‌ڵام كاتێك باوان ڕاهێنان به‌منداڵه‌كه‌یان ده‌كه‌ن له‌سه‌ر بیرهێنانه‌وه‌ی ناو، ئه‌وا منداڵه‌كه‌ش دواتر ئه‌و توانایه‌ په‌ره‌ پێده‌دات.
كه‌واته‌ ده‌توانرێت ڕاهێنان به‌مێشك و یادگه‌مان بكه‌ین، نه‌خۆشخانه‌ی «ئه‌لیزابێت» له‌شاری ئیسن/ ئه‌ڵمانیا تایبه‌ت به‌ڕاهێنانی یادگه‌، ئه‌م كاره‌ ده‌كات. له‌وێ دكتۆر كارستن براندینبیرگ كارده‌كات له‌سه‌ر ڕاهێنان به‌نه‌خۆشه‌كان بۆ به‌هێزكردنی یادگه‌یان.
ژماره‌یه‌ك له‌وانه‌ی سه‌ردانی ئه‌و نۆرینگه‌یه‌ ده‌كه‌ن سكاڵای ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ كه‌ كاتێك كه‌سانێك له‌كۆنگره‌كاندا ده‌بینین و ده‌یانناسن، دواتر ناتوانن ناوه‌كانیان بهێننه‌وه‌ بیری خۆیان، دكتۆر كارستن له‌وباره‌وه‌ ده‌ڵێت ئه‌وه‌ هیچ جێی سه‌رسامی نییه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ی «سه‌رمان هه‌ندێكجار پڕبووه‌، پڕبووه‌ و جێی زانیاریی نوێی تێدا نابێته‌وه‌».
چاره‌سه‌ر:
دكتۆر كارستن براندینبیرگ دوو ئامۆژگاریی هه‌یه‌ بۆ ڕاهێنان و به‌هێزكردنی یادگه‌ و له‌بیرنه‌چوونه‌وه‌ی ناو: «به‌پله‌ی یه‌كه‌م، مۆخی مرۆڤ به‌ وێنه‌ كار ده‌كات، جا بۆئه‌وه‌ی ناوێكمان بیرنه‌چێت ئه‌وا پێویسته‌ بیبه‌ستینه‌وه‌ به‌وێنه‌یه‌كه‌وه‌، بۆ نمونه‌ ئه‌گه‌ر كه‌سێكمان له‌دارتاشخانه‌یه‌ك بینی و ویستمان ناوه‌كه‌یمان بیرنه‌چێت، ده‌بێت وێنه‌كه‌ی به‌وشێوه‌یه‌ له‌یادگه‌ماندا خه‌زن بكه‌ین كه‌ : بیبه‌ستینه‌وه‌ به‌و پیاوه‌ دارتاشه‌ی كه‌ مشارێكی به‌ده‌سته‌وه‌ بوو. سه‌باره‌ت به‌ڕاهێنانی دووه‌م ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ته‌وقه‌ له‌گه‌ڵ كه‌سه‌كه‌دا بكه‌ین و به‌ده‌نگێكی بیستراو ناوه‌كه‌ی بڵێینه‌وه‌، به‌وه‌ش دواتر به‌ئاسانی ناوه‌كه‌یمان بیرده‌كه‌وێته‌وه‌.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7344
18/8/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ له‌ نێو لیستی باشترین 10 یاریزانی ئه‌وروپادا ناوی نه‌یمار نییه‌ 17/8/2017
‌ یاریزانانی سلێمانی پێشه‌نگ بوون 17/8/2017
زانست
‌ لەسەر زمانی ئێمەیە‌و لەسەر پەنجەی كەڕولاڵەكانیشە 18/8/2017
‌ ئه‌وانه‌ی‌ ئاره‌زوو ده‌كه‌ن ببن به‌ دایك ئه‌م بابه‌ته‌ بخوێننه‌وه‌ 18/8/2017
‌ منداڵ هه‌ستی‌ حه‌وته‌میشی‌ هه‌یه‌ 18/8/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP