ده‌مه‌بۆڵه‌ی‌ ژن‌ومێرد بارگاویبوونه‌وه‌ی‌ په‌یوه‌ندی‌ نێوانیانه‌
ده‌مه‌بۆڵه‌ی‌ ژن‌ومێرد بارگاویبوونه‌وه‌ی‌ په‌یوه‌ندی‌ نێوانیانه‌ ‌ 4/8/2017
شه‌ڕو ده‌مه‌ بۆڵه‌ی‌ نێوان ژن‌و مێرد به‌لای‌ شاره‌زایانی‌ بواری‌ كۆمه‌ڵناسیه‌وه‌ تا سنوورێك ڕێگه‌پێدراوه‌، به‌ڵام كاتێك گه‌یشته‌ حاڵه‌تی‌ بێ‌ ڕێزی‌‌و سووكایه‌تی‌‌و هاواركردن‌و دابڕانی‌ قسه‌ بۆ ماوه‌ی‌ چه‌ند ڕۆژێك به‌ مه‌ترسی‌ ناو ده‌به‌ن، شاره‌زایانی‌ بواری‌ ده‌روونی‌ هێما بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ به‌ریه‌ككه‌وتنی‌ نێوان دوو كه‌س ورده‌ كێشه‌ دروست ده‌كات‌و ده‌بێته‌ هۆی‌ تووڕه‌بوون، به‌لای‌ ئه‌وانه‌وه‌ تووڕه‌بوونی‌ ڕۆژانه‌ له‌خۆخواردنه‌وه‌ باشتره‌. 
ده‌نگمان ده‌چێته‌ ده‌ره‌وه‌
«پێم وتی‌: ئه‌مه‌ وانابێت، ماڵت به‌ قوڕگیرێت، ئه‌وه‌ تۆ له‌ كوێ‌ ئه‌ژی‌!!!!!! به‌سه‌ مێشكم ته‌قی‌، عه‌یبه‌ با خه‌ڵك گوێی‌ له‌ ده‌نگمان نه‌بێت حه‌یامان چوو!!!

ئه‌مه‌ وته‌ی‌ شلێر (29) ساڵه‌ كه‌ به‌وته‌ی‌ خۆی‌ 7 ساڵه‌ هاوسه‌رگریی كردووه‌. له‌سه‌ره‌تادا شلێر هیچ كێشه‌یه‌كی‌ له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ نه‌بووه‌، به‌ڵام ئێستا وه‌ك خۆی‌ ده‌ڵێ‌: دراوسێكانیان پێخۆشبووه‌..... 

خێرا ئاشتی ده‌كه‌مه‌وه‌
به‌شێكی‌ تر له‌ خێزانه‌كان به‌زوویی كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن. 
«ته‌نیا دوو سه‌عات قسه‌مان نیه‌، خێرا ته‌له‌فوونی‌ بۆ ده‌كه‌م‌و ئاشتی‌ ده‌كه‌مه‌وه‌»، ئاسۆ  به‌ كوردستانی‌ نوێی‌ وت: وه‌ڵا دیمه‌نی‌ تووڕه‌بوونه‌كه‌یشی‌ جوانه‌، به‌س هۆكاری‌ تووڕه‌بوونه‌كه‌ی‌ بزانم خێرا هه‌وڵی‌ چاره‌سه‌ری‌ ده‌ده‌م... 
كۆمه‌ڵناسان ده‌ڵێن: هه‌ندێكجار ده‌مه‌ بۆڵه‌ له‌ نێوان ژن‌و مێرد پێویسته‌ بۆ سه‌رله‌نوێ‌ بارگاوی‌ بوونه‌وه‌ی‌ خۆشه‌ویستی‌ نێوانیان.
شاره‌زایه‌ك گوێتان لێبگرێ‌
قسه‌یه‌ك هه‌یه‌، ئه‌ڵێن له‌سه‌ره‌تای‌ یه‌كترناسینه‌وه‌ پیاو قسه‌ ئه‌كات‌و ژن گوێ‌ ئه‌گرێ‌، له‌ قۆناغی‌ ده‌ستگیرانداریش ژن قسه‌ ئه‌كاو پیاو گوێ‌ ئه‌گرێ‌‌و چه‌ند ساڵێك دوای‌ هاوسه‌رگیری هه‌ردووكیان هاوار ده‌كه‌ن‌و ده‌رو ده‌رودراوسێ‌ گوێیان لێ‌ ئه‌گرێ‌، هه‌ندێكیان بۆ به‌ده‌مه‌وه‌ هاتنی‌ كێشه‌كانیان په‌نا ده‌به‌نه‌ به‌ر شاره‌زایه‌كی‌ بواری‌ خێزانی‌. 
له‌ ئێراندا له‌ڕۆژێكدا زیاد له‌ 1600 كێشه‌و گرفتی‌ نێوان هاوسه‌ران تۆمار ده‌كرێت، به‌شی‌ هه‌ره‌ زۆریان ده‌نگبه‌رزكردنه‌وه‌و هاواركردنه‌ به‌سه‌ر یه‌كتریدا...  
شاره‌زایانی‌ بواری‌ ده‌روونی‌ هێما بۆ ئه‌و حاڵه‌ته‌ ده‌كه‌ن‌و ده‌ڵێن خێزانی‌ ئێرانی‌ هێمنن، چونكه‌ ده‌روونییان خاڵیده‌كه‌نه‌وه‌، توڕه‌ ناكه‌ونه‌ به‌رچاو. 
به‌ڵام توێژه‌رانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ ڕه‌خنه‌یان له‌ خێزانی‌ كوردی‌ هه‌یه‌، به‌وه‌ی‌ 
كێشه‌كانیان كه‌ڵه‌كه‌ ده‌كه‌ن‌و په‌نگ ده‌خاته‌وه‌ تا سه‌ر ڕێژ ده‌بن‌و هه‌مووی‌ كۆ ده‌كه‌نه‌وه‌‌و به‌یه‌كجار ده‌یڕێژن.  هاوڕاز ڕه‌شید، توێژه‌ری‌ ده‌روونیه‌، ئه‌و پێیوایه‌ كه‌ ڕۆژانه‌ ورده‌ شه‌ڕ ڕوو بدات باشتره‌ له‌ ته‌قینه‌وه‌ی‌ بوركانێك كه‌ خێزان ڕابماڵێت. 
هاوڕاز وتی‌: كێشه‌ی‌ نێوان ژن‌ومێرد ده‌ربڕینه‌كه‌ی‌ به‌ توڕه‌یی‌ كۆتایی دێ‌.  ئه‌م  توڕه‌ییه‌ له‌مرۆڤدا شتێكی‌ تایبه‌ته‌و په‌یوه‌ندی‌ به‌ په‌روه‌رده‌ی‌ خێزانه‌وه‌ هه‌یه‌، كۆمه‌ڵناسانیش هه‌وڵ ده‌ده‌ن كه‌ ئه‌م توڕه‌ییه‌ بگۆڕن به‌ هێوربونه‌وه‌و له‌كۆمه‌ڵگادا‌و كۆنترۆڵی‌ بكه‌ن. 

لایه‌نی‌ سلبی‌ ئه‌م تووڕه‌بوونه‌ به‌ ڕای‌ ئه‌و توێژه‌ره‌  بۆ ئه‌و خێزانانه‌ی‌ منداڵی‌ تیایه‌ ده‌بێته‌ هۆی‌  به‌رزبونه‌وه‌ی‌ ڕێژه‌ی‌ خه‌مۆكی‌ و بێتاقه‌تی‌، ئه‌مه‌ش زه‌نگێكی‌ مه‌ترسیداره‌ بۆ گواستنه‌وه‌ی‌ ئه‌و په‌روه‌رده‌یه‌ بۆ نه‌وه‌ی‌ داهاتوو، چونكه‌ دایكان یه‌كه‌م په‌روه‌رده‌كاری‌ منداڵن.
له‌زۆربه‌ی‌ كۆمه‌ڵگا داخراوه‌كاندا ژنان له‌هه‌وڵی‌ دۆزینه‌وه‌ی‌ خۆیان‌و ده‌رخستن و سه‌پاندنی‌ خۆیاندان، هه‌ندێكیان سه‌ركه‌وتوون‌و هه‌وڵده‌ده‌ن كه‌ پله‌ی‌ به‌رزی‌ خوێندن‌و بڕوانامه‌ به‌ده‌ست بهێنن‌و نازناوی‌ سه‌ركه‌وتنی‌ گه‌وره‌ بۆ خۆیان تۆمار بكه‌ن، هه‌ندێكی‌ تریان ڕێگای‌ تر هه‌ڵده‌بژێرن كه‌ له‌وانه‌یه‌ یه‌كێك له‌و ڕێگایانه‌ توڕه‌یی‌‌و ڕق بێت. به‌تایبه‌ت كاتێك هه‌ست به‌كه‌می‌ بكات، له‌چاو كه‌سانی‌ نزیكی‌. 
ئاڕاسته‌ی‌ تووڕه‌بوونه‌كه‌ ده‌گۆڕن
به‌شێك له‌ ژنان ده‌نگبه‌رزكردنه‌وه‌‌و تووڕه‌بووه‌نه‌كانیان به‌سه‌ر منداڵه‌كانیان هه‌ڵده‌ڕێژن. 
په‌روین  هه‌ر كات هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ لێی‌ تووڕه‌بێت، ئه‌میش هاوار به‌سه‌ر منداڵه‌كانیدا ده‌كات له‌ سووچێكدا دایانده‌نێ‌. كاتێك له‌قوتابخانه‌ هه‌ست به‌ ترس‌ودڵه‌ ڕاوكێی‌ منداڵه‌كانی‌ په‌روین ده‌كه‌ن. توێژه‌ر بانگی‌ دایكیان ده‌كات، دایكی‌ نهێنیه‌كان  بۆ توێژه‌ر ده‌دركێنێ‌‌و ده‌ڵێ‌: له‌كاردانه‌وه‌ی‌ ڕه‌فتاری‌ مێرده‌كه‌ی‌ له‌منداڵه‌كانی‌ تووڕه‌بوه‌‌و له‌ ئێستادا منداڵه‌كانی‌ په‌روین ده‌ترسن‌و هه‌ندێكجاریش میز ده‌كه‌ن به‌خۆیاندا.....
با ته‌واو خاڵیبێته‌وه‌..
هه‌موومان مه‌نجه‌ڵی‌ بوخارمان بینیوه‌، تا كۆتاییه‌كه‌ی‌ به‌لایه‌وه‌ بۆسته‌و هیچ مه‌كه‌. ...
له‌ده‌روونناسیدا ئه‌مه‌ بۆ ڕێگری‌ له‌ توڕه‌بون پێویسته‌‌و ده‌بێت په‌نا ببرێته‌ به‌ر ڕێگای‌ جێگره‌وه‌ بۆ خاڵیكردنه‌وه‌ی‌ توڕه‌ییه‌كه‌ هه‌تا له‌ توڕه‌یی‌ دوور بكه‌وێته‌وه‌و به‌توڕه‌یی‌ كۆتایی‌ نه‌یه‌ت. ئه‌م ڕێگایه‌ له‌ زۆربه‌ی‌ وڵاتاندا گرنگی‌ پێدراوه‌و كراوه‌ته‌ پراكتیك،  له‌ ژاپۆندا له‌هه‌ر دامه‌زراوه‌یه‌كدا ژوورێكی‌ تایبه‌ت هه‌یه‌ بۆ خاڵیكردنه‌وه‌ی‌ تووڕه‌یی‌. ئه‌و كه‌سه‌ی‌ كه‌ توڕه‌ ده‌بو به‌هۆی‌ شتێكه‌وه‌ ده‌ڕۆشته‌ ئه‌و ژوره‌وه‌و توڕه‌بوونه‌كه‌ی‌ به‌سه‌ر بووكه‌ شووشه‌كانی‌ ئه‌و ژووره‌دا خاڵیده‌كرده‌وه‌. له‌ زۆربه‌ی‌ وڵاتاندا سه‌نته‌ری‌ كۆنترۆڵكردنی‌ تووڕه‌یی‌ هه‌یه‌. ئه‌گه‌رچی‌ هه‌بوونی‌ ئه‌مجۆره‌ سه‌نته‌رانه‌ پێویسته‌، به‌ڵام به‌ ته‌نیا به‌س نیه‌. 
 هه‌ندێك له‌و كه‌سانه‌ كه‌ تووڕه‌ ده‌بن بۆكسێك ده‌ماڵن به‌ مێزه‌كه‌ی‌ به‌رده‌میان، یان دیواری‌ ژووره‌كه‌یان. پزیشكه‌ ده‌روونییه‌كان ئه‌مه‌ به‌ ئاسایی وه‌رده‌گرن. 
په‌روه‌رده‌ ڕۆڵێكی‌ زۆر سه‌ره‌كی‌‌و  گرنگی‌ هه‌یه‌ له‌ كۆنترۆڵكردنی‌ تووڕه‌یی‌‌و ڕقی‌ تاكه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگادا، له‌ڕێگه‌ی‌ په‌روه‌رده‌كردنی‌ منداڵ هه‌ر له‌سه‌ره‌تای‌ چوونه‌ باخچه‌وه‌، تا كۆتایی‌ قۆناغه‌كانی‌ خوێندن به‌ په‌روه‌رده‌یه‌كی‌ ڕاست‌و دروست‌و دوور له‌ توڕه‌یی‌‌و توند‌وتیژی‌..
 پێویسته‌ له‌ڕێگای‌ چاره‌سه‌ری‌ تووڕه‌یی‌‌و ڕقی‌ تاكه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگادا له‌به‌رچاوی‌ بگرین، سوود وه‌رگرتن له‌تواناو ڕاوبۆچونی‌ كه‌سانی‌ تایبه‌ت‌و پسپۆڕ له‌بواری‌ ده‌روونناسی‌ تاكه‌كاندا وه‌ربگرین.  
ڕێنمایی توێژه‌ری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌
 1ـ پێویسته‌ له‌سه‌ر ژن‌و مێرد له‌كاتی‌ تووڕه‌بووندا كاردانه‌وه‌یان بۆ یه‌كتری‌ نه‌بێت تا خاو ده‌بێته‌وه‌، دواتر به‌ هێمنی‌ له‌یه‌ك بچنه‌ پێشه‌وه‌‌و له‌هۆكاری‌ توڕه‌بوونه‌كه‌ بكۆڵنه‌وه‌‌و داوای‌ لێبوردن بكه‌ن....
2ـ ئه‌گه‌ر هه‌ستتان به‌ گۆڕینی‌ ڕه‌فتار، یان ڕووخساری‌ یه‌كتری‌ كرد، بڵێ‌: ئازیزه‌كه‌م هیچ بووه‌!!! ئه‌گه‌ر به‌هێمنی‌ قسه‌كانتان ده‌بڕی‌ ئه‌وا به‌ر له‌ هه‌ڵچوون ده‌گرن. 
3ـ له‌كاتی‌ بوونی‌ منداڵدا ئه‌گه‌ر هه‌ستتان به‌ هه‌ڵچوونی‌ یه‌كتری‌ كرد داوا له‌ منداڵه‌كه‌ت بكه‌ بچێته‌ ژووری‌ خۆی‌..
4ـ ڕاسته‌وخۆ هه‌وڵ بده‌ یه‌ك په‌رداخ ئاوبخۆره‌وه‌ و شوێنه‌كه‌ت بگۆڕه‌ له‌ ژووره‌وه‌ بۆ حه‌وشه‌‌و هه‌ناسه‌یه‌ك هه‌ڵمژه‌...
5ـ كاتێك خانمه‌كه‌ت ماندووه‌، تۆ دێیته‌وه‌ ماڵه‌وه‌ به‌هه‌مانشێوه‌ی‌ ئه‌و ماندویت، تكایه‌  ڕه‌چاوی‌ دۆخی‌ سایكۆلۆجی‌ هاوسه‌ره‌كه‌ت بكه‌ له‌وانه‌یه‌ نه‌خۆشیه‌كی‌ ژنانه‌ی‌ هه‌بێت..


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7344
18/8/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ له‌ نێو لیستی باشترین 10 یاریزانی ئه‌وروپادا ناوی نه‌یمار نییه‌ 17/8/2017
‌ یاریزانانی سلێمانی پێشه‌نگ بوون 17/8/2017
زانست
‌ لەسەر زمانی ئێمەیە‌و لەسەر پەنجەی كەڕولاڵەكانیشە 18/8/2017
‌ ئه‌وانه‌ی‌ ئاره‌زوو ده‌كه‌ن ببن به‌ دایك ئه‌م بابه‌ته‌ بخوێننه‌وه‌ 18/8/2017
‌ منداڵ هه‌ستی‌ حه‌وته‌میشی‌ هه‌یه‌ 18/8/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP