دامه‌زرێنه‌ری سناپ چات بچووكترین ملێاردێری جیهانه‌
دامه‌زرێنه‌ری سناپ چات بچووكترین ملێاردێری جیهانه‌ ‌ 8/8/2017
 كه‌شتی نوح 

به‌های ته‌واوی پشكی ئیڤان سپایگل دامه‌زرێنه‌ری به‌شدار له‌ به‌رنامه‌ی  سناپ چات له‌پشكی كۆمپانیاكه‌ی نزیكه‌ی 4 ملیار دۆلاره‌ و به‌مه‌ش ده‌بێته‌ بچوكترین ملیاردرێر له‌ جیهاندا.
 هه‌ریه‌ك له‌گۆڤاری فۆربس‌و بزنس ئینسایده‌ر‌و چه‌ند ده‌زگایه‌كی به‌ناوبانگی میدیایی جیهان تیشكیان خستووه‌ته‌ سه‌ر ژیانی تایبه‌تی  ئیڤان سپایگڵی ته‌مه‌ن 26 ساڵ و  به‌ یه‌كێك له‌ ملیاردێره‌كانی جیهانی داده‌نێن.
سپایگل له‌ شارۆچكه‌ی (پاسفیك بالیسادیس)ی لۆس ئه‌نجلوس له‌خۆرهه‌ڵاتی مالیبۆ گه‌وره‌ بووه‌‌و كوڕه‌ گه‌وره‌ی ژن و مێردێكه‌ كه‌ هه‌ردووكیان  پارێزه‌رن.
 ئیڤان له‌زانكۆی ستانفۆرد به‌شی خوێندنی دیزاینی به‌رهه‌مه‌كانی خوێندووه‌‌و له‌وێش بۆ یه‌كه‌مین جار چاوی كه‌وتووه‌ به‌ هاوبه‌شه‌كانی ئێستای له‌ به‌رنامه‌ی سناپ چات كه‌ ئه‌وانیش (ریچی بروان و بۆبی مۆرڤی )ن.
 له‌كاتی خوێندنیدا له‌ستانفۆرد یه‌كێك له‌هاوڕێكانی بانگهێشتی كردووه‌ بۆ به‌شدار بوون له‌موحازه‌ره‌یه‌كی ئه‌و خوێندكارانه‌ی كه‌ له‌ له‌به‌شی پرۆژه‌كان‌و سه‌رمایه‌ و پێشه‌نگی كار ده‌رچوون و موحازه‌ره‌كه‌ش له‌لایه‌ن كه‌سه‌ ناوداره‌كانی بواری ته‌كنه‌لۆژیا و كاره‌وه‌ پێشكه‌ش ده‌كرا له‌وانه‌ش(ئیریك شمیدت)ی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌نجومه‌نی كارگێریی (گۆگڵ) و(چاد هاردلی) یه‌كێك له‌دامه‌زرێنه‌رانی یوتیوب بوون، هه‌ر له‌و بۆنه‌یه‌دا سپایگل به‌سكۆت كویك ی به‌رێوه‌به‌ری كۆمپانیای (intuit) ئاشنا بوو ، ئه‌م كه‌سه‌ دواتر ڕێگه‌ی به‌ سپایگڵ دا له‌ كۆمپانیاكه‌ی ئه‌ودا كار له‌سه‌ر به‌رنامه‌كه‌ی بكات، له‌و كاته‌ی بۆ ته‌واوكردنی خوێندنی ڕویكردبووه‌ هیند.
دوای ئه‌وه‌ی سپایگل خوێندن له‌ستانفۆرد به‌جێ ده‌هێڵێت،  له‌ ساڵی 2012 ه‌وه‌ به‌ته‌واوی خۆی ته‌رخان كرد  بۆ گه‌شه‌پێدانی بیرۆكه‌كه‌ی سه‌باره‌ت به‌سناپ چات‌و بووه‌  یه‌كه‌مین وه‌به‌رهێنه‌ره‌كانی ئه‌و پرۆژه‌یه‌ كه‌ یه‌كه‌مین جار ناوی (پیكابۆ) بووه‌ و باره‌گای كاركردنه‌كه‌شی  كه‌ خۆی دوو كه‌سی تر كاریان تێدا ده‌كرد  ماڵی باوكی بوو له‌ بالیسادیس.
 له‌ساڵی 2013 دا ( ریجی بروان) داوایه‌كی قه‌زایی له‌دژی سپایگل و مۆرفی به‌رز كرده‌وه‌ و ناچاریان كرد كه‌ بێ ئه‌وه‌ی هیچ شایسته‌یه‌كی دارایی خۆی وه‌رگرێت كۆمپانیاكه‌ به‌جێ بهێڵێت ، پاشان سپایگل ناچار بوو به‌بڕی (157) ملیۆن دۆلار قه‌ربوو بداته‌ بروان و له‌ ساڵی 2014دا سپایگل خانویه‌كی به‌ بڕی (3.3) ملیۆن دۆلار له‌ ناوچه‌ی برینتوود كڕی و له‌وێ به‌رده‌وام بوو له‌ كاره‌كانی.
 ماوه‌یه‌كی كورت تێنه‌په‌ڕی زۆر كه‌س و كۆمپانیا له‌ده‌رگای سپایگڵیان ده‌دا بۆ كڕینه‌وه‌ی كۆمپانیای سناپ و یه‌كه‌مین داواكاریش له‌كۆمپانیای فه‌یسبووكه‌وه‌ بوو كه‌ له‌ساڵی 2013ه‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌ر كڕینه‌وه‌ی  سناپدا  نزیكه‌ی 3 ملیار دۆلاری پێشنیاز كرد، به‌ڵام سپایگل ئه‌و داوایه‌ی ڕه‌تكرده‌وه‌ و به‌رده‌وام بوو له‌ گه‌شه‌پێدانی به‌رنامه‌كه‌ی  تا بووه‌ یه‌كێك له‌ ناوه‌ دیاره‌كانی  جیهانی ته‌كنه‌لۆژیا‌و ماوه‌ی دوو ساڵیشه‌ له‌سه‌ر یه‌ك له‌ نێو لیستی گۆڤاری به‌ ناوبانگی فۆربس دا  به‌ یه‌كێك له‌ بچوكترین ملیاردێره‌كان داده‌نرێت له‌ جیهاندا. 

  1. سه‌رچاوه‌: RT 


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7344
18/8/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ له‌ نێو لیستی باشترین 10 یاریزانی ئه‌وروپادا ناوی نه‌یمار نییه‌ 17/8/2017
‌ یاریزانانی سلێمانی پێشه‌نگ بوون 17/8/2017
زانست
‌ لەسەر زمانی ئێمەیە‌و لەسەر پەنجەی كەڕولاڵەكانیشە 18/8/2017
‌ ئه‌وانه‌ی‌ ئاره‌زوو ده‌كه‌ن ببن به‌ دایك ئه‌م بابه‌ته‌ بخوێننه‌وه‌ 18/8/2017
‌ منداڵ هه‌ستی‌ حه‌وته‌میشی‌ هه‌یه‌ 18/8/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP