پاشماوه‌ی مرۆڤی زه‌به‌لاح له‌ چین دۆزرایه‌وه‌
پاشماوه‌ی مرۆڤی زه‌به‌لاح له‌ چین دۆزرایه‌وه‌ ‌ 10/8/2017
كه‌شتی نوح

 زانایانی شوێنه‌وارناسی چین  پاشماوه‌ی ئێسكو پروسكی مرۆڤی زه‌به‌لاحیان دۆزییه‌وه‌ كه‌ به‌ر له‌هه‌زاران ساڵ له‌و وڵاته‌دا ژیاون.
 ئه‌و زانایانه‌ له‌ كاتی كنه‌ و پشكنینیان له‌ هه‌رێمی چاندۆنگدا پاشماوه‌ی ئێسكوپروسكی ئه‌و مرۆڤانه‌یان دۆزییه‌وه‌ كه‌ درێژییان (1.90) سانتیمه‌تره‌.
 زاناكان ئاماژه‌یان به‌وه‌ داوه‌ كه‌ پاشماوه‌ی ئێسكوپروسكه‌كان ته‌مه‌نیان نزیكه‌ی پێنج هه‌زار ساڵ ده‌بێت‌و تا ئێستا  ئه‌و پاشماوانه‌ به‌درێژترین پاشماوه‌ی مرۆڤ داده‌نرێن  كه‌ له‌و ناوچه‌یه‌ ژیابێتن.
(ڤانگ هۆی) زانای شوێنه‌وار ناس له‌ زانكۆی چاندۆنگ وتی « دوای توێژینه‌وه‌ له‌ پاشماوه‌ی ئێسكوپروسكه‌كان گه‌یشتینه‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ی  ئه‌و مرۆڤانه‌ی له‌و سه‌رده‌مه‌دا له‌و ناوچه‌یه‌ ژیاون باڵایان به‌رز بووه‌ كه‌ ڕه‌نگه‌ له‌ ( 1.90)ش زیاتر بووبن، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ له‌و سه‌رده‌مه‌دا  خواردنێكی زۆر و باش له‌به‌ر ده‌ستی ئه‌و مرۆڤانه‌دا بووه‌ «.
 شیاوی باسه‌، دۆزینه‌وه‌ی  پاشماوه‌ی ئه‌و ئێسكوپروسكه‌ له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌و پرۆسه‌ی كنه‌ و پشكنینانه‌دا بووه‌ كه‌ زانایانی شوێنه‌وار ناسی چینی له‌ ساڵی 2016ه‌وه‌ له‌ شاری جینانی سه‌نته‌ری كارگێریی هه‌رێمی چانۆنگ ی خۆرهه‌ڵاتی چین ده‌ستیان پێكردووه‌، به‌ مه‌به‌ستی گه‌ڕان به‌ دوای پاشماوه‌ی شارستانیه‌تی ئه‌و گه‌لانه‌ی له‌ ماوه‌ی چاخی به‌ردینی (9000-4500) ی به‌ر له‌ زایین له‌ ڕۆخی ڕووباری زه‌رد ژیاون.
سه‌رچاوه‌: العلوم والتكنولوجیا 


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7395
20/10/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ ئیتالیا مه‌ترسی گه‌وره‌ی سه‌رنه‌كه‌وتنی بۆ مۆندیال له‌سه‌ره‌ 19/10/2017
‌ رۆناڵدۆ زیندانی دەکرێت؟ 19/10/2017
زانست
‌ هه‌سارۆكه‌یه‌ك سڵاوی له‌ زه‌وی كرد و رۆیشت 19/10/2017
‌ چه‌ند خۆراكێكی گرنگ بۆ وه‌رزی پایز 19/10/2017
‌ كاریگه‌ری‌ ته‌له‌فزیۆن له‌ دروستكردنی‌ ترس لای‌ بینه‌ر 19/10/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP