دوو په‌روه‌رده‌ی‌ جیاواز سه‌ر له‌ منداڵ ده‌شێوێنێت
ڕێگه‌ مه‌ده‌ كه‌س منداڵه‌كه‌ت په‌روه‌رده‌ بكات دوو په‌روه‌رده‌ی‌ جیاواز سه‌ر له‌ منداڵ ده‌شێوێنێت ‌ 8/9/2017
ئا: ژیانداری
به‌ پێی‌ ئه‌و داتایه‌ی‌ كه‌ توێژه‌ره‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له‌ قوتابخانه‌كان ساڵانه‌  دێته‌ به‌رده‌ستیان زۆربه‌ی‌ ئه‌و منداڵانه‌ی‌ كێشه‌یان هه‌بووه‌ دوو په‌روه‌رده‌ بوون.  
به‌شێك له‌به‌شداربوانی‌ ڕاپۆرته‌كه‌یش باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن هه‌ندێكجا بارودۆخه‌ وا ئه‌خوازێت منداڵ له‌ ماڵی‌ باوه‌ گه‌وره‌ی‌ به‌خێو بكرێت. شاره‌زایانی‌ بواری‌ په‌روه‌رده‌یش هێما بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر منداڵ له‌ناو خێزاندا په‌روه‌رده‌  نه‌بوو كه‌سێتیه‌كی‌ لاوازی‌ ده‌بێت. 

داهێنان ناكات
كڵپه‌ خالید، وه‌ك ده‌رچووی‌ به‌شی‌ په‌روه‌رده‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دا كه‌ ئه‌م حاڵه‌ته‌ ده‌بێته‌ هۆی‌ په‌روه‌رده‌كردنی‌ منداڵ له‌سه‌ر نه‌ریتی‌ ئه‌وانی‌ تر، ئه‌مه‌یش به‌لا ئه‌وه‌وه‌ ده‌بێته‌ هۆی‌ بونیاتنانی‌ كه‌سێتیه‌كی‌ لاواز كه‌ ناتوانێت داهێنان بكات. 
هه‌روه‌ها وتی‌: ئه‌م شێوازی‌ په‌روه‌رده‌یه‌ هه‌ستی‌ ڕق لای‌ منداڵ دروست ده‌كات له‌هه‌مبه‌ر ده‌وروبه‌ر، چونكه‌ سۆز و خۆشه‌ویستی‌ فێرنابێت‌و كێشه‌ی‌ گونجاندنی‌ له‌گه‌ڵ ده‌ورو به‌ر بۆ دروست ده‌بێت‌و ده‌بێته‌ هۆی‌ هه‌ست به‌ كه‌م زانین و نه‌بوونی‌ متمانه‌ به‌ خۆی‌. 
وتیشی‌: جیاوازی‌ ته‌مه‌نی‌ نه‌نك‌و  باپیر مه‌سافه‌ی‌ له‌گه‌ڵ باوك هه‌یه‌. ئه‌مه‌یش ده‌بێته‌ هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ منداڵ تێر  یاری‌ نه‌كات  به‌و هۆیه‌وه‌ ڕه‌نگه‌ ئه‌و منداڵه‌ هه‌ستێكی‌ خۆ به‌كه‌مزانینی‌ لا دروست بێت. 

گفتوگۆی هێمنانه‌
به‌شێكی‌ تر له‌ به‌شداربوان پێیانوایه‌ كه‌ وه‌رگرتنی‌ ئه‌زموونی‌ كه‌سانی‌ تر  خراپ نیه‌، به‌مه‌رجێك ڕاكانیان نه‌سه‌پێنن. 
به‌ناز ئه‌كره‌م، 31 ساڵ ـ مامۆستایه‌‌و خاوه‌ن منداڵێكه‌  وتی‌: من ئامۆژگاری به‌ سنگێكی فراوانه‌وه‌ وه‌رده‌گرم به‌ مه‌رجێك له‌ به‌رژه‌وه‌ندی په‌روه‌رده‌ی دروستی منداڵه‌كه‌مدا بێت‌و نه‌یسه‌پێنن. هه‌روه‌ها وتی‌:  جیاوازی زۆره‌ له‌نێوان دڵسۆزی‌ و خۆبادان كه‌ كه‌سێك ده‌یه‌وێت پێت بڵێت تۆ هه‌ڵه‌ی له‌په‌روه‌رده‌ی منداڵه‌كه‌ت. وتیشی‌: من هه‌میشه‌ گوێ ده‌گرم بۆ هه‌ر ئامۆژگاریه‌ك له‌لای هه‌ركه‌سێكه‌وه‌ بێت‌و داده‌نیشم به‌ هێمنی‌و گفتوگۆی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌م له‌و باره‌یه‌وه‌ تا ڕاستی‌و دروستی ڕێنمویه‌كانم بۆ ڕوون بێته‌وه‌. زیاتر وتی‌: دراوسێیه‌كی به‌ئه‌زمونم هه‌یه‌ كه‌ چه‌ند منداڵی گه‌وره‌ كردووه‌، بۆیه‌ زۆرجار خۆم كێشه‌یه‌كم هه‌بێت پرسیاری لێده‌كه‌م كه‌ چۆن چاره‌سه‌ری بكه‌م.  بۆنمونه‌: منداڵ وڕك ده‌گرێت، پێویستی به‌بڕینه‌وه‌ی شیره‌، یان ده‌گری له‌م كاته‌دا كه‌سێكی به‌ ئه‌زمون تر ڕێنمویت نه‌كات چۆن په‌روه‌رده‌ی بكه‌یت؟!!

ئامۆژگاری وه‌ربگره‌
به‌شێكی‌ تر له‌به‌شدابوان بۆچوونیان وایه‌ كه‌ ده‌ستێوه‌ردانی‌ كه‌سانی‌ به‌ ئه‌زموون سوودی‌ هه‌یه‌. 
ئاڵا عوسمان 28 ساڵ، دایكی (2) منداڵه‌و ژنی ماڵه‌وه‌یه‌ ده‌ڵێت: پێویسته‌ ڕازی بیت به‌ده‌ستوه‌ردانی كه‌سانی تر له‌په‌روه‌رده‌كردنی منداڵ پێویسته‌ له‌چوارچێوه‌ی تێگه‌یشتن‌‌و وته‌ی چاك جه‌ختبكرێته‌وه‌ له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی منداڵ. هه‌روه‌ها وتی‌: جێگای بایه‌خه‌ كه‌ مامۆستا له‌خوێندنگا خۆی به‌هاوبه‌شی په‌روه‌رده‌ی منداڵه‌كه‌ت بزانێت‌و ئاگادارت بكاته‌وه‌ له‌كاتی نواندنی ڕه‌فتارێكی ناپه‌سه‌ند له‌لایه‌ن منداڵه‌كه‌ته‌وه‌. باسی‌ له‌وه‌شكرد من وه‌كو خۆم زۆر سوودمه‌ند بووم له‌و ڕێنماییانه‌ی وه‌رمگرتوه‌ له‌دایكم‌و كه‌سی نزیك‌و دراوسێ. 
 دوو ته‌ربێتی‌ منداڵ بریتیه‌ له‌و شێوازه‌ په‌روه‌رده‌یه‌ی‌ كه‌ منداڵ له‌سه‌ره‌تاوه‌ له‌ماڵی‌ باپیره‌ی‌، یان كه‌سێكی‌ نزیكی‌ به‌خێو و په‌روه‌رده‌ ده‌كرێت، به‌ڵام دوای‌ به‌سه‌ربردنی‌ چه‌ند ساڵێك ژیان له‌وێ‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ لای‌ باوك‌و دایكی‌. 
هۆكاری‌ ئه‌م گرتنه‌ خۆی‌ منداڵه‌ له‌لایه‌ن نه‌نك‌و باپیرییه‌وه‌ جاری‌ وا هه‌یه‌ خۆشه‌ویستیه‌، یان بوونی‌ كێشه‌یه‌كی‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌.  
 مامه‌ڵه‌ی باش
نازه‌نین ره‌سوڵ ـ  فه‌رمانبه‌ره‌‌و ته‌مه‌نی 32 ساڵه‌ خاوه‌نی 2 منداڵه‌ وتی‌: قبوڵكردنی خۆهه‌ڵقورتاندن، یان جوانتر بڵێین ده‌ستوه‌ردانی كه‌سانی تر له‌ په‌روه‌رده‌كردنی منداڵه‌كانمان زیاتر ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ ده‌ست وه‌رده‌دات‌و ڕاده‌ی ده‌ستوه‌ردانه‌كه‌ی چه‌نده‌. به‌ بڕوای‌ ئه‌و ئه‌گه‌ر كاره‌كه‌ی جوانبوو، ئامۆژگاری پێشكه‌شكرد به‌شێوه‌یه‌كی جوان‌و له‌كاتی گونجاو، ئه‌وا بێگومان قبوڵده‌كرێت له‌لایه‌ن خێزانه‌وه‌، به‌ڵام به‌توندی‌و بێ پێشه‌كی‌و به‌بێ هۆكاری مه‌نتقی ئه‌مجۆره‌ له‌ده‌ستوه‌ردان ڕه‌تده‌كرێته‌وه‌، به‌ڵام هه‌ندێك خێزان به‌هه‌موو جۆرێك ڕه‌تیده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌سێك تێبینیش بدات له‌سه‌ر شێوه‌ی په‌روه‌رده‌كردنی منداڵیان. 

 مه‌ترسی‌ هه‌یه‌
په‌یوه‌ند خه‌لیل 44 ساڵ، خاوه‌نی‌ دوو منداڵه‌و پیشه‌ی مامۆستایه‌ وتی‌: پێشتر گونده‌كان ڕۆڵیان ده‌بینی له‌په‌روه‌رده‌كردندا، به‌ڵام ئێستا عه‌قڵی كۆمه‌ڵایه‌تی كۆنترۆڵی هه‌مووی كردووه‌،كه‌ كۆمه‌ڵگه‌ی شارنشینی پێكهاتووه‌ له‌ كۆمه‌ڵێك هه‌موو خزمه‌تگوزاریه‌كی تیایه‌. كۆمه‌ڵگه‌ به‌راورد به‌ڕابردوو زۆر گه‌وره‌ بووه‌، كۆمه‌ڵێك ڕۆشنبیری‌و نه‌ریتی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی جیاواز له‌سه‌رچاوه‌ جیاوازه‌كانه‌وه‌ هاتوونه‌ته‌ كۆمه‌ڵگه‌وه‌، له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی ئێستادا نه‌وه‌كانی ئه‌مڕۆ له‌به‌رده‌م زۆر مه‌ترسیدان كه‌ له‌سه‌ر خێزان پێویسته‌ ڕۆڵی كاریگه‌ر ببینێت له‌ په‌روه‌رده‌دا زۆرترین كاته‌كانی له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانی به‌سه‌ر ببات، به‌و ئامانجه‌ی ڕێگایه‌كی په‌روه‌رده‌ی سه‌ركه‌وتوو بخاته‌ به‌رده‌ست  به‌ بڕوای‌ ناوبراو پێویسته‌ دایك وه‌كو كه‌سی یه‌كه‌م بتوانێت ڕۆڵی كاریگه‌ر ببینێت له‌په‌روه‌رده‌كردنی منداڵه‌كانی. 
 
هه‌موو كات خراپ نیه‌
هه‌موومان به‌شدارین له‌ په‌روه‌رده‌كردن
شادی محه‌مه‌د ـ  توێژه‌ری ده‌رونی به‌ كوردستانی‌ نوێی‌ وت: په‌روه‌رده‌كردنی منداڵ ئه‌ركی هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌یه‌، بۆ پاراستنی منداڵ له‌كۆمه‌ڵگه‌دا له‌هه‌موو شتێكی نه‌شیاو ده‌بێت هه‌موو چاودێر بین‌و بیانپارێزین له‌ ڕێگه‌ی ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه‌ ڕێنمایی پێویست بخرێته‌ به‌رده‌ستی خێزانه‌كان‌و له‌كاتی پێویستدا ده‌بێت منداڵ بپارێزرێت له‌ ده‌ستی خێزانیش كاتێك نه‌توانێت به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست منداڵه‌كه‌ی په‌روه‌رده‌ بكات، هه‌روه‌ها وتی‌: ئێمه‌ وه‌كو توێژه‌ری ده‌رونی منداڵان ده‌خه‌ینه‌ ژێر چاودێری ورد كاتێك ڕه‌فتارێكی نه‌شیاو دووباره‌ ده‌كاته‌وه‌ خێزانه‌كه‌ی لێ ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه‌‌و پێیان ڕاده‌گه‌یه‌نین‌و له‌و باره‌یه‌وه‌ ڕێنمویان پێشكه‌ش ده‌كه‌ین، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ پێویسته‌ هه‌موومان به‌شدار بین له‌په‌روه‌رده‌كردنی منداڵ به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست.
به‌شێكی‌ تر له‌و توێژه‌رانه‌ی‌ كه‌ له‌ قوتابخانه‌كان ده‌وامیان كردوووه‌ باسله‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ منداڵی‌ دوو ته‌بێت كێشه‌یان هه‌بووه‌. 
ئاكام حه‌مه‌یش وه‌ك توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی هێما بۆ خراپییه‌كانی دوو په‌روه‌رده‌یی منداڵ ده‌كات، پێی وایه‌ كه‌ منداڵ به‌یه‌ك ئاڕاسته‌ په‌روه‌رده‌ بكرێت بۆ خودی منداڵه‌كه‌ باشتره‌، زیاتر وتی‌ ئێمه‌ له‌ قوتابخانه‌كان ئه‌و حاڵه‌تانه‌مان زۆره‌ كه‌ كێشه‌یان هه‌یه‌‌و هۆكاره‌كه‌یشی‌ بۆ ئه‌و دوو په‌روه‌رده‌ی‌ جیاوازه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌. 


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7372
25/9/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ پاڵێوراوانی خه‌ڵاته‌كانی فیفا زه‌ بێسته‌كان به‌ بردنه‌وه‌ی جام و نازناو دیاریی ده‌كرێن یان ئاستی هونه‌ری؟ 25/9/2017
‌ بارسێلۆنا بۆندی چه‌ند یاریزانێكی نوێ ده‌كاته‌وه‌ 24/9/2017
زانست
‌ پاسێكی كارەبایی ژمارەی پێوانەیی جیهانی تێكشكاند ئایندە بۆ ئۆتۆمبیلی كارەباییە 25/9/2017
‌ وریای سوپەر مەلاریا بن 25/9/2017
‌ دیزاینەرە گەورەكەی ئەپڵ 25/9/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP