پیاوان له‌ ڕێگه‌ی‌ چاوه‌كانیانه‌وه‌ عاشق ده‌بن‌و ژنانیش له‌ ڕێگه‌ی‌ گوێكانیانه‌وه‌
پیاوان له‌ ڕێگه‌ی‌ چاوه‌كانیانه‌وه‌ عاشق ده‌بن‌و ژنانیش له‌ ڕێگه‌ی‌ گوێكانیانه‌وه‌ ‌ 8/9/2017
ئا: ژیانداری

ئه‌گه‌ر به‌ ته‌واوی‌ دڵنیابوویت كه‌ هاوسه‌ره‌كه‌ت سه‌یری‌ ژنانی‌ تر ده‌كات، زیاده‌ڕۆیی‌ مه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌م ڕه‌فتاره‌ی‌ ئه‌و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی‌ نه‌بێت له‌سه‌ر لایه‌نه‌كانی‌ تری‌ ژیانتان مه‌ڵێ‌ ئه‌و سه‌یری‌ ژنانی‌ تر ده‌كات، منی‌ خۆشناوێت. 
زۆر له‌ژنان ده‌ڵێن: هاوسه‌ره‌كه‌م له‌ئیش‌و كاره‌كانیدا به‌ته‌واوی‌ ئازاده‌‌و كێشه‌م نیه‌، به‌ڵام هه‌ندێك كات كه‌ پێكه‌وه‌ ده‌چینه‌ ده‌ره‌وه‌ به‌ بازاڕ و جاده‌دا ده‌ڕۆین ناتوانێت سه‌یری‌ ژنانی‌ تر نه‌كات، یان كاتێك كه‌ له‌گه‌ڵ ئافره‌تێك گفتوگۆ ده‌كات زۆر ئاسووده‌یه‌‌و منیش به‌م بابه‌ته‌ زۆر خه‌فه‌ت ده‌خۆم. 
هه‌موو بیستومانه‌ كه‌ پیاوان له‌ڕێگه‌ی‌ چاوه‌كانیانه‌وه‌ عاشق ده‌بن‌و ژنانیش له‌ ڕێگه‌ی‌ گوێكانیانه‌وه‌.  
ئه‌وه‌ ڕاستیه‌كی‌ سه‌لمێنراوه‌‌و ناتوانین لێی‌ ڕابكه‌ین كه‌ پیاوان له‌ به‌رامبه‌ر ڕه‌گه‌زی‌ مێ‌، سروشتی‌ به‌ دواداگه‌ڕانیان هه‌یه‌‌و چاویش گرنگترین هۆكاری‌ ئه‌و به‌دواداگه‌ڕانه‌یه‌. 
 
ده‌رده‌ دڵ بكه‌ن
ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت له‌ ژیانی‌ هاوسه‌ریدا سه‌ركه‌وتوو بیت، پێش هاوسه‌رگیری‌ ڕای‌ خۆت له‌باره‌ی‌ سنوری‌ نێوان ژن‌و مێرد:  وه‌ك سه‌یركردن، قسه‌كردن بۆ هاوسه‌ری‌ داهاتووت بخه‌ره‌ ڕوو تا گفتوگۆی‌ له‌سه‌ر بكه‌ن‌و بگه‌ن به‌ ئه‌نجامێك.
ئه‌گه‌ر تۆ ئه‌و شێوازانه‌ی‌ مامه‌ڵه‌كردنت ڕوونكرده‌وه‌‌و له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سه‌ی هاتۆته‌ خوازبێنیت ڕێكه‌وتیت له‌سه‌ر پابه‌ندبوون به‌و مه‌رجانه‌وه‌، له‌ داهاتوودا ئاسانتر ده‌توانیت بڕیار بده‌یت له‌ژێر سێبه‌ری‌ ئه‌و په‌یمانه‌ی‌ كه‌ پێشتر له‌سه‌ری‌ بوون ده‌توانیت هه‌ڵسوكه‌وتی‌ هاوسه‌ره‌كه‌ت هه‌ڵبسه‌نگێنیت‌و بڕیاری‌ له‌سه‌ر بده‌یت.  
 
ئه‌م نیگایه‌، هه‌مان نیگایه‌؟
 ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت هاوسه‌ره‌كه‌ت به‌به‌ڵگه‌ی‌ نیگاكانی‌ تاوانبار بكه‌یت  پێویسته‌ بتوانیت ڕه‌فتاره‌ جیاوازه‌كانی‌ له‌گه‌ڵ ڕه‌فتاری‌ هه‌میشه‌یی‌ جیا بكه‌یته‌وه‌، پاشان مۆری‌ چاوله‌ده‌ری‌ له‌ ناوچاوانی‌ بده‌یت. هه‌ندێك كه‌س هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی‌ كه‌ هاوسه‌ره‌كه‌یان چاو له‌چاوی‌ ژنێك ببڕن، یان گفتوگۆی‌ له‌گه‌ڵ بكه‌ن ڕاسته‌وخۆ تاوانباری‌ ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئایا له‌ ڕاستیدا وایه‌. ئایا ئه‌م نیگایه‌ به‌مه‌به‌ستی‌ چێژ بردنه‌؟ یان ئه‌مه‌ ته‌نها گومانه‌‌و هیچ ڕێگایه‌ك بۆ سه‌لماندنی‌ گومانه‌كانت نیه‌، ئه‌گه‌ر تۆ له‌ هه‌موو هه‌ڵسوكه‌وتێكی‌ هاوسه‌ره‌كه‌ت دڵگران ده‌بیت باشتره‌ پێش ئه‌وه‌ی‌ له‌باره‌ی‌ ئه‌و بڕیار بده‌یت  خۆت له‌ مه‌حه‌ك  بده‌یت. ئه‌گه‌ر نه‌توانیت جڵه‌وی‌ مێشكی‌ خۆت بگریته‌ ده‌ست، به‌تێپه‌ڕبوونی‌ كات گومانه‌ خراپه‌كان زیاتر ده‌بێت‌و هه‌ر هه‌ڵسوكه‌وتێكی‌ به‌رامبه‌ر ده‌خه‌یته‌ ژێر چاودێرییه‌وه‌. 
 
بیركردنه‌وه‌ت له‌ فیلته‌ر بده‌
هه‌ندێك كه‌س چونكه‌ خۆیان حه‌زیان به‌م ڕه‌فتاره‌یه‌، جا ئایا به‌مه‌به‌ست بێت یان نا، به‌و چاوه‌وه‌ سه‌یری‌ كه‌سانی‌ به‌رامبه‌ر ده‌كه‌ن له‌ڕاستیدا ئه‌مانه‌ هه‌ندێك كات به‌و ئه‌زموونه‌ی‌ پێشتر كه‌ هه‌یانه‌و هه‌ندێك كات به‌ به‌ڵگه‌ی‌ ئه‌و تێڕوانینانه‌ی‌ كه‌ ئیستاش له‌ژیانیاندا جێ په‌نجه‌ی‌ دیاره‌، هاوسه‌ره‌كه‌یان به‌ڕه‌فتارێك تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌نجامینه‌داوه‌، یان مه‌به‌ستێكی‌ خراپی‌ نه‌بووه‌ له‌ ئه‌نجامدانه‌كه‌ی‌. هه‌وڵبده‌ ئه‌و شتانه‌ی‌ كه‌ پێشتر له‌ژیانتدا ڕوویانداوه‌ له‌مڕۆی‌ جیا بكه‌یته‌وه‌، له‌به‌ر ئه‌و شتانه‌ی‌ كه‌ پشتگوێت خستوون كه‌س تاوانبار مه‌كه‌ له‌سه‌ر ڕه‌فتاره‌كانی‌ ئه‌مڕۆ هه‌ستیار مه‌به‌. 
 
چاوه‌ڕێی داهاتوو به‌
كاتێك ڕه‌فتارێك شایانی‌ سزادانه‌ كه‌ دووباره‌ بێته‌وه‌، ئه‌گه‌ر ته‌نها یه‌كجار هه‌ستتكرد كه‌ هاوسه‌ره‌كه‌ت به‌و چاوه‌ سه‌یری‌ كه‌سێكی‌ تر ده‌كات كه‌ به‌لای‌ تۆوه‌ په‌سه‌ند نیه‌‌و جێگای‌ گومانه‌ بڕیاری‌ له‌سه‌ر مه‌ده‌، چونكه‌ له‌وانه‌یه‌ بتخاته‌ داوێكی‌ تره‌وه‌، كه‌واته‌ وریابه‌! كه‌سێك كه‌ بۆ یه‌كه‌مجار هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ به‌ڕه‌فتارێكی‌ له‌مجۆره‌ تۆمه‌تبار ده‌كات، سه‌ره‌تا تووشی گومان ده‌بیت بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌و گومانانه‌ی‌ بسه‌لمێنێت، هه‌ر نیگاو ڕه‌فتارێكی‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ ده‌خاته‌ ژێر چاودێری‌ ورد‌و زۆر هه‌ستیار ده‌بێت به‌رامبه‌ری‌. پێویسته‌ بزانیت ئه‌م هه‌ستیاریه‌ یارمه‌تیت نادات بۆ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌كه‌، به‌ڵكو ده‌بێته‌ هۆی‌ تێكچوونی‌ زیاتر و هه‌ندێك نه‌خۆشی‌‌و وه‌سواسی‌‌و ڕه‌شبینی‌. ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وته‌ ته‌نها زیان به‌ تۆ ناگه‌یه‌نێت، به‌ڵكو لایه‌نی‌ به‌رامبه‌ریش تووشی‌ ململانێی‌ ده‌روونی‌ ده‌كات كه‌ له‌وانه‌یه‌ له‌داهاتوودا ببێته‌ هۆی‌ دووباره‌ بوونه‌وه‌ی‌ ئه‌و ڕه‌فتاره‌ ناپه‌سه‌نده‌. 
 
ئه‌رز و ئاسمان مه‌هێنه‌وه‌ یه‌ك
ئه‌گه‌ر به‌ ڕاستی‌ دڵنیا بوویت كه‌ هاوسه‌ره‌كه‌ت به‌چاوێكی‌ تر سه‌یری‌ ژنانی‌ تر ده‌كات زیاده‌ڕۆیی‌ مه‌كه‌. با ئه‌م ڕه‌فتاره‌ی‌ ئه‌و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی‌ نه‌بێت له‌سه‌ر هه‌موو لایه‌نه‌كانی‌ ژیانی‌ هاوسه‌ریتان بۆنمونه‌: هه‌رگیز مه‌ڵێ ئه‌و سه‌یری‌ ژنانی‌ تر ده‌كات كه‌واته‌ منی‌ خۆشناوێت، به‌دڵنیاییه‌وه‌ زۆر ڕه‌فتاری‌ تری‌ نابه‌جێ ئه‌نجام ده‌دات‌و من بێئاگام لێی، به‌ڵكو هه‌وڵبده‌ زیاتر له‌ جاران جڵه‌وی‌ ژیانتان له‌ده‌ست بگریت‌و نه‌هێڵیت ئه‌م ڕه‌فتاره‌ی‌ هاوسه‌ره‌كه‌تان لایه‌نه‌كانی‌ تری‌ ژیانتان لێ تاڵبكات. 
 
یاسای نوێ دابنێ
ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت هاوسه‌ره‌كه‌ت له‌گه‌ڵت بێت زیاتر له‌جاران تێبكۆشێت بۆ زیندوو هێشتنه‌وه‌ی‌ ژیانی‌ هاوبه‌ش، تێبینیه‌كانت له‌چوارچێوه‌ی‌ داب‌و نه‌ریتدا بخه‌ره‌ ڕوو، ئه‌گه‌ر نه‌چووه‌ ژێر بار و نكووڵیكرد كه‌ كارێكی‌ له‌و جۆره‌ی‌ ئه‌نجامدابێت، سه‌ره‌تا ئه‌م ئینكاریكردنه‌ی‌ ئه‌و قبووڵ بكه‌. ئێستا هه‌ردوكتان هاوڕان كاتی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ دووباره‌ به‌یارمه‌تی‌ ئه‌و چوارچێوه‌یه‌كی‌ نوێ‌ بۆ سنووری‌ په‌یوه‌ندیتان دیاری بكه‌ن‌و له‌سه‌ری‌ ڕێبكه‌ون  داوای لێبكه‌ كه‌ به‌م په‌یمانه‌ نوێیه‌وه‌ پابه‌ندبێت هه‌تا ئه‌گه‌ر دووباره‌ له‌م په‌یمانه‌ لایدا  بتوانیت به‌شێوه‌یه‌كی‌ جدیتر له‌ڕووی‌ بوه‌ستیت. 
 
كاری‌ خۆكوژی‌ قه‌ده‌غه‌یه‌
له‌وانه‌یه‌ دوای‌ ئه‌وه‌ كه‌ هه‌ست ده‌كه‌یت هاوسه‌ره‌كه‌ت به‌شێوه‌یه‌كی‌ تر سه‌یری‌ ئافره‌تی‌ تر ده‌كات زۆر توڕه‌ت بكات، یان هه‌ستی‌ بێتواناییت له‌ لا دروست بێت، به‌ڵام پێش نیشاندانی‌ هه‌ر كاردانه‌وه‌یه‌ك پێویسته‌ مه‌جالێك به‌خۆت بده‌ی‌ تا توڕه‌ییه‌كه‌ت كۆنترۆڵ بكه‌یت‌و نابێت كاردانه‌وه‌یه‌ك به‌رامبه‌ر ڕه‌فتاری‌ ئه‌و نیشان بده‌یت دوای‌ ئارامبوونه‌وه‌ی‌ توڕه‌یی‌‌و هه‌ڵچوونت جارێكی‌ تر له‌و ڕه‌فتاره‌ی‌ ورد به‌ره‌وه‌ ئه‌گه‌ر بۆت ده‌ركه‌وت ئه‌و ڕه‌فتاره‌ی‌ هاوسه‌ره‌كه‌ت ڕاست نه‌بووه‌ ڕاسته‌وخۆ ئه‌م باسه‌ی‌ له‌گه‌ڵ بكه‌ره‌وه‌‌و  ناڕه‌حه‌تی‌‌و دڵگرانی‌ خۆتی‌ پێ ڕابگه‌یه‌نه‌.  
 
 كاری‌ منداڵانه‌ ئه‌نجام مه‌ده‌
هیچ كات بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه‌ ده‌ست مه‌به‌ بۆ په‌رچه‌كرداری‌ له‌و شێوه‌یه‌، یان   خۆت توڕه‌ بكه‌یت‌و بتۆرێیت بێ ئه‌وه‌ی‌ هۆكاره‌كه‌ی‌ به‌ هاوسه‌ره‌كه‌ت بڵێیت. له‌وانه‌یه‌ ئه‌م ڕه‌فتاره‌ ڕقاویانه‌ ببێته‌ هۆی‌ تووڕه‌كردنی‌ به‌رامبه‌ر و كاری‌ نا عه‌قڵانی‌ ئه‌نجامبدات. 
ئه‌گه‌ر  بته‌وێت له‌م ڕێگه‌یه‌وه‌ ده‌رسی‌ هاوسه‌ره‌كه‌ت دابه‌یت‌و سزای‌ بده‌یت  له‌كۆتایدا ژیانتان پڕ ده‌بێت له‌ كاروكاردانه‌وه‌ی‌ ناپه‌سه‌ند كه‌ هیچكات كۆتایی نایه‌ت ته‌نها زیان به‌ خۆت‌و ژیانت ده‌گه‌یه‌نیت. 


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7372
25/9/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ پاڵێوراوانی خه‌ڵاته‌كانی فیفا زه‌ بێسته‌كان به‌ بردنه‌وه‌ی جام و نازناو دیاریی ده‌كرێن یان ئاستی هونه‌ری؟ 25/9/2017
‌ بارسێلۆنا بۆندی چه‌ند یاریزانێكی نوێ ده‌كاته‌وه‌ 24/9/2017
زانست
‌ پاسێكی كارەبایی ژمارەی پێوانەیی جیهانی تێكشكاند ئایندە بۆ ئۆتۆمبیلی كارەباییە 25/9/2017
‌ وریای سوپەر مەلاریا بن 25/9/2017
‌ دیزاینەرە گەورەكەی ئەپڵ 25/9/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP