ئه‌و شتانه‌ی  له‌ باره‌ی زمانه‌كانه‌وه‌ نایزانین
ئه‌و شتانه‌ی له‌ باره‌ی زمانه‌كانه‌وه‌ نایزانین ‌ 10/9/2017
كه‌شتی نوح
وه‌ك ده‌زانرێت مرۆڤی هاوچه‌رخ بۆ په‌یوه‌ندیكردن و باشتر له‌یه‌ك تێگه‌یشتن توانی له‌ بری وێنه‌‌و ئاماژه‌كان زمان به‌كار بهێنێت بۆ ئه‌وه‌ی  به‌هۆیه‌وه‌ له‌ده‌وروبه‌ری خۆی تێبگات و به‌ باشترین شێوه‌ ژیانی ڕۆژانه‌ی به‌سه‌ر به‌رێت.
ئه‌وه‌ی تا ئێستاش لای زۆركه‌س پرسیاره‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئایاژماره‌ی زمانه‌كان له‌جیهاندا چه‌ندن‌و مرۆڤ له‌ چ ته‌مه‌نێكه‌وه‌ ده‌توانێت فێری زمانه‌كان بێت؟ 
زۆربه‌ی زانا و توێژه‌ره‌وانی بواری زمانناسیی له‌سه‌ری كۆكن ئه‌وه‌یه‌  كه‌ ژماره‌ی زمانه‌كان له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا نزیكه‌ی (7) هه‌زار زمانه‌ و كتێبی ئینجیل به‌ هه‌ردوو عه‌هدی كۆن و نوێیه‌وه‌ ته‌نها كتێبه‌ له‌جیهاندا كه‌ وه‌رگێردراوه‌ته‌ سه‌ر زۆرترین زمانی جیهان، واته‌ وه‌رگێردراوه‌ته‌ سه‌ر (2454) زمانی جیاواز 
 به‌ پێی توێژینه‌وه‌كان مناڵ به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی  له‌ته‌مه‌نی (3 بۆ 4 ) ساڵیی ده‌توانێت له‌یه‌ك كاتدا فێری چوار زمان بێت و له‌ته‌مه‌نی 5 ساڵیدا هێدی هێدی ئه‌و توانایه‌ی كه‌م ده‌بێته‌وه‌، هه‌روه‌ها پسپۆڕان ده‌ڵێن گرنگی فێر بوونی زمانه‌كان له‌وه‌دایه‌ كه‌ ده‌بێت ئه‌و زمانه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی ڕۆژانه‌ به‌كاربێت‌و مناڵ گوێی لێبێت كه‌ قسه‌ی پێ ده‌كرێت، سه‌باره‌ت به‌مناڵ له‌سه‌ره‌تای فێربوونی ئه‌و چه‌ند زمانه‌دا ڕه‌نگه‌ هه‌ندێك جار بڕگه‌ و ده‌سته‌واژه‌كان تێكه‌ڵ بكات، به‌ڵام دواتر و به‌ تێپه‌ڕبوونی كات و به‌ گه‌وره‌ بوونی ده‌توانێت  زاڵ بێت به‌سه‌ر كێشه‌كان و به‌ هه‌ر زمانێك له‌و زمانانه‌ی فێری بووه‌ قسه‌ بكات. 
لێره‌دا پرسیارێكی دیكه‌ دێته‌ پێشه‌وه‌ كه‌ داخۆ هیچ زمانێكی كۆن هه‌یه‌ كه‌ تا ئێستا مابێت و هێشتا بۆ قسه‌كردن به‌كار بهێنرێت؟
پسپۆڕان وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ ده‌ده‌نه‌وه‌ كه‌ به‌ڵێ یه‌كێك له‌ كۆنترین زمانه‌كان زمانی ئارامییه‌‌و  به‌بڕوای ئه‌وان ئه‌و زمانه‌یه‌ كه‌ (عیسا)ی پێغه‌مبه‌ر قسه‌ی پێكردووه‌ هێشتا له‌ زۆر ناوچه‌ی سوریادا قسه‌ی پێ ده‌كرێت، هه‌روه‌ها زمانی میسریی كۆنیش له‌چوارچێوه‌ی سرووته‌ ئاینییه‌كان له‌ كڵێسای قیبتییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌دا بۆ خوێندنه‌وه‌ و وتنی وێرده‌كان به‌كار ده‌هێنرێت واته‌ به‌و زمانه‌ سروته‌كان به‌ ڕێوه‌ ده‌چن. له‌ زمانه‌ هیندوئه‌ورپییه‌كانیش زمانی (گالی)یه‌ كه‌ تا ئێستا له‌ ئایره‌له‌ندا‌و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی  ویلایه‌ته‌یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا قسه‌ی پێده‌كرێت.
ئایا قورسترین زمان كامه‌یه‌ و له‌ چ شوێنێكه‌ و كێ قسه‌ی پێده‌كات؟
به‌پێی پسپۆڕان ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ زمانی چینی قورسترین زمانه‌، به‌و پێیه‌ی له‌ زمانی چینییدا پشت به‌ پیت نابه‌سترێت، به‌ڵكو زمانێكه‌ له‌بابه‌تێك پێكهاتووه‌ كه‌ پێی ده‌وترێت(وێنه‌ی فیكریی) یان (ئیدیۆگرام)، ئه‌ویش  كۆمه‌ڵێك هێما و وێنه‌یه‌ كه‌ بیرۆكه‌یه‌ك  یان زاراوه‌یه‌كی دیاریكراو له‌ خۆ ده‌گرێت، له‌ چینیدا نزیكه‌ی (56) هه‌زار وێنه‌ هه‌یه‌... بۆ قسه‌كردن به‌ شێوه‌یه‌كی ته‌واو و خوێندنه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌ی ڕۆژانه‌، مناڵ دوای شه‌ش ساڵیی نزیكه‌ی (2500) وێنه‌ فێر ده‌بێت ودوای ته‌واوكردنی زانكۆ(3500»)وێنه‌ی دیكه‌ فێر ده‌بن، به‌ پێی پۆلێنێكی یۆنسكۆ، زمانی چینیی قورسترین زمانه‌ بۆ فێربوون، دوای ئه‌و یۆنانی و پاشان عه‌ره‌بی و دوای ئه‌وانیش ئایسله‌ندی و ژاپۆنییه‌.
زۆر كه‌س پرسیاری ئه‌وه‌ی لا دروست ده‌بێت كه‌ داخۆ له‌ وڵاتێكی فره‌ نه‌ته‌وه‌ی وه‌ك ئه‌مریكا چ زمانێك زمانی ڕه‌سمییه‌ له‌و وڵاته‌؟ 
له‌ساڵی 2006ه‌وه‌ زمانی ئینگلیزی له‌ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا دوو سیفه‌تی پێدراوه‌ی‌ كه‌ زمانی بڵاو و یه‌كگرتووه‌ و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌ كۆی (51) ویلایه‌ت  28 ویلایه‌ت به‌ ئینگلیزی قسه‌ ده‌كه‌ن واته‌(8%)، دوای ئه‌و له‌ڕووی به‌كارهێنانه‌وه‌ زمانی ئیسپانییه‌ كه‌ نزیكه‌ی 28 ملیۆن كه‌ قسه‌ی پێ ده‌كه‌ن.
جگه‌ له‌وه‌ش له‌ وڵاتێكی وه‌ك باشوری ئه‌فریقیا زۆرترین زمانی ڕه‌سمی  تێدایه‌  كه‌ قسه‌ی پێ ده‌كرێت، كه‌(11)یان زمانی هیندۆئه‌وروپییه‌كانه‌ و (9)یان پانتۆیه‌ كه‌ واتای ( زمانه‌كانی نه‌یجیریی و كۆنگۆیی)ه‌. 
یه‌كێك له‌و زمانانه‌ی كه‌ هێشتا زۆر كه‌س نه‌یانبستووه‌ زمانی (سیلبۆگۆمیرۆ) (Silbo Gomero)یه‌، ئه‌و زمانه‌ زۆربه‌ی دانیشتوانی دوورگه‌ی (لا گۆمیرا) ی كۆمه‌ڵه‌ دورگه‌ی (كه‌ناریی) قسه‌ی پێده‌كه‌ن، زمانه‌كه‌ له‌ چوار پیتی بێده‌نگ و چه‌ند ئامرازێكی په‌یوه‌ندی پێكهاتووه‌ به‌ هه‌موویه‌وه‌ 400 ووشه‌یان هه‌یه‌ و له‌ ڕێگه‌ی فیكه‌وه‌ گۆ ده‌كرێت، زۆرتریش له‌ لایه‌ن شوانه‌كانی ئه‌و دوورگه‌یه‌وه‌ به‌كار ده‌هێنرێت بۆ په‌یوه‌ندیكردن له‌ نێوانیاندا بۆ مه‌ودای دوور كه‌ هه‌ندێكجار ئه‌و مه‌ودایه‌ ده‌گاته‌ 5 كیلۆمه‌تر .


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7372
25/9/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ پاڵێوراوانی خه‌ڵاته‌كانی فیفا زه‌ بێسته‌كان به‌ بردنه‌وه‌ی جام و نازناو دیاریی ده‌كرێن یان ئاستی هونه‌ری؟ 25/9/2017
‌ بارسێلۆنا بۆندی چه‌ند یاریزانێكی نوێ ده‌كاته‌وه‌ 24/9/2017
زانست
‌ پاسێكی كارەبایی ژمارەی پێوانەیی جیهانی تێكشكاند ئایندە بۆ ئۆتۆمبیلی كارەباییە 25/9/2017
‌ وریای سوپەر مەلاریا بن 25/9/2017
‌ دیزاینەرە گەورەكەی ئەپڵ 25/9/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP