میسر دۆزینه‌وه‌ی 5 گۆڕی رۆمانی
میسر دۆزینه‌وه‌ی 5 گۆڕی رۆمانی ‌ 10/9/2017
كه‌شتی نوح
تیمێكی  شوێنه‌وارناسی میسریی كه‌ له‌ ناوچه‌ی( بئر الشغاله‌) ی سه‌ر به‌ مێرگی( الداخله‌) له‌میسری ناوه‌ند سه‌رقاڵی كنه‌وپشكنین بوون، دۆزینه‌وه‌ی 5 گۆڕستانیان ڕاگه‌یاند كه‌ مێژووه‌كه‌یان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سه‌رده‌می ڕۆمانییه‌كان.
ئه‌یمه‌ن عه‌شماوی سه‌رۆكی كه‌رتی شوێنه‌وار له‌وه‌زاره‌تی شوێنه‌واری میسر ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ كه‌ زۆربه‌ی گۆڕستانه‌كان له‌ خشت و كا دروست كراون و گۆڕستانی یه‌كه‌م ده‌رگایه‌كی چوونه‌ ژووره‌وه‌ی هه‌یه‌ كه‌ ده‌چێته‌ سه‌ر هۆڵێكی كراوه‌ و له‌وێوه‌ بۆ دوو ژوور كه‌ گۆڕه‌كانی تێدایه‌‌و به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ره‌می كۆتایی دێت.
هه‌روه‌ها گۆڕستانی دووه‌میش سابیته‌یه‌كی هه‌یه‌‌و له‌ شوێنێكی چوونه‌ ژووره‌وه‌ پێكدێت كه‌ لێوه‌ی ده‌چیته‌ ئه‌و ژووره‌ی گۆڕه‌كه‌ی تێدایه‌.
گۆڕستانی سێیه‌میش ته‌نها به‌شی سه‌ره‌وه‌ی دیاره‌ و له‌ شێوه‌ی هه‌ره‌مییه‌، هه‌رچی گۆڕستانی چواره‌م و پێنجه‌مه‌ ئه‌وا یه‌ك ده‌رگای چوونه‌ ژووره‌وه‌یان هه‌یه‌ و هه‌ریه‌كه‌یان ژووری گۆڕی خۆیان جیاوازه‌.
جه‌مال سه‌مستاوی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی شوێنه‌واری میسری ناوه‌ندیش ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه‌ كه‌ چه‌ندین پارچه‌ی شوێنه‌واری ناوازه‌یان له‌ناو گۆڕستانه‌كاندا دۆزیوه‌ته‌وه‌ كه‌ بریتیه‌ له‌ ماسكێكی ڕوخساری مرۆڤ كه‌ به‌ گه‌چ دروستكراوه‌ و به‌ ڕه‌نگی زه‌رد ڕه‌نگكراوه‌، هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك ده‌فر و كوپه‌ی گڵێنه‌ی شێوه‌ و قه‌باره‌ جیاواز و بنكه‌ی په‌یكه‌رێكی بچوكیان دۆزیوه‌ته‌وه‌ كه‌ شێوه‌ی ئه‌بولهولی تێدایه‌‌و له‌به‌ردی لمی دروستكراوه‌ 
پیویسته‌ بوترێت، ئه‌نجومه‌نی باڵای شوێنه‌وار له‌میسر له‌ ساڵی 2002 ه‌وه‌ ده‌ستی كردووه‌ به‌ كاری كنه‌ و پشكنین له‌و شوێنه‌ و كاره‌كانیشی تا ئه‌مساڵ كه‌ ساڵی 2017ه‌یه‌ به‌رده‌وامه‌ و پێشتریش 8 گۆڕستانی ڕۆمانی له‌ هه‌مان شوێن دۆزیوه‌ته‌وه‌ كه‌ هه‌ندێكیان زۆر به‌ باشی ماونه‌ته‌وه‌ و هیچ دیارده‌یه‌كی سروشتی كاری تێنه‌كردوون و ده‌ستی مرۆڤیش نه‌گه‌یشتووه‌ پێیان.
سه‌رچاوه‌: مصر


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7372
25/9/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ پاڵێوراوانی خه‌ڵاته‌كانی فیفا زه‌ بێسته‌كان به‌ بردنه‌وه‌ی جام و نازناو دیاریی ده‌كرێن یان ئاستی هونه‌ری؟ 25/9/2017
‌ بارسێلۆنا بۆندی چه‌ند یاریزانێكی نوێ ده‌كاته‌وه‌ 24/9/2017
زانست
‌ پاسێكی كارەبایی ژمارەی پێوانەیی جیهانی تێكشكاند ئایندە بۆ ئۆتۆمبیلی كارەباییە 25/9/2017
‌ وریای سوپەر مەلاریا بن 25/9/2017
‌ دیزاینەرە گەورەكەی ئەپڵ 25/9/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP