هه‌سارۆكه‌یه‌ك له‌ زه‌وی نزیك بووه‌وه‌
هه‌سارۆكه‌یه‌ك له‌ زه‌وی نزیك بووه‌وه‌ ‌ 10/9/2017
كه‌شتی نوح
ڕۆژی  1ی ئه‌یلول هه‌سارۆكه‌ی فلۆره‌نس له‌ زه‌وی نزیكبوویه‌وه‌ كه‌ هیچ مه‌ترسییه‌كی به‌ دوای خۆیدا نه‌هێنا.
ئه‌و هه‌سارۆكه‌یه‌ یه‌كێكه‌ له‌ هه‌سارۆكه‌ نزیكه‌كان له‌ زه‌وییه‌وه‌ و به‌ پێی پێوانه‌كانی تلسكۆبی (Spitzer)ی سه‌ر به‌ ناسا و تیمی (NEOWISE) تیره‌ی هه‌سارۆكه‌كه‌ (4.4) كیلۆمه‌تره‌ و به‌ مه‌ودای (7) ملیۆن كیلۆمه‌تر له‌ زه‌وی نزیك بۆته‌وه‌.
له‌م باره‌یه‌وه‌ ( پۆل چوداس) به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ته‌نه‌ نزیكه‌كان له‌زه‌وی (CNEOS) له‌ تاقیگه‌ی پاڵنانی فیشكه‌داره‌كانی سه‌ر به‌ ناسا وتی» له‌ كاتێكدا چه‌ندین هه‌سارۆكه‌ی دیكه‌ به‌ نزیك زه‌ویدا تێپه‌ڕیوه‌ و  له‌ مه‌ودای چاوه‌ڕوانكراوی نێوان فلۆره‌نس و زه‌وی كه‌متر بووه‌، به‌ڵام فلۆره‌نس  قه‌باره‌كه‌ی گه‌وره‌یه‌».
وتیشی» له‌وه‌ته‌ی ناسا پرۆگرامی چاودێریكردنی هه‌سارۆكه‌كانی نزیك زه‌وی داناوه‌، ئه‌مه‌ یه‌كه‌مین گه‌وره‌ هه‌سارۆكه‌یه‌ كه‌ به‌ نزیك زه‌ویدا تێپه‌ریوه‌».
ئه‌و ڕووداوه‌ گه‌ردونییه‌ ده‌بێته‌ هه‌لێكی ناوازه‌ بۆ زاناكان تاكو به‌ شێوه‌یه‌كی باشتر و نزیكتر له‌سروشتی ئه‌و هه‌سارۆكه‌یه‌ بكۆڵنه‌وه‌، چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت ئه‌و هه‌سارۆكه‌یه‌ ئامانجێكی نایاب بێت بۆ چاودێرگه‌ ڕادارییه‌كانی سه‌ر زه‌وی، به‌و پێیه‌ی كه‌ وێنه‌گرتن به‌ ڕادار به‌شێكه‌ له‌ سیستمی (گۆلچدستۆن)ی ووزه‌ی خۆر كه‌ سه‌ر به‌(ناسا)یه‌ و له‌كالیفۆرنیایه‌‌و چاودێرگه‌ی (ئه‌رسیبۆ)ی سه‌ر به‌ دامه‌زراوه‌ی نیشتمانیی  پۆرتۆریكۆ بۆ زانسته‌كان.
هه‌سارۆكه‌ی فلۆره‌نس  بۆ یه‌كه‌مین جار له‌مانگی مارتی ساڵی (1981) دا لایه‌ن دۆزه‌ره‌وه‌ی (Bobby) له‌ چاودێرگه‌ی (Siding Spring) له‌ ئوستورالیا دۆزرایه‌وه‌، ئه‌و ناوه‌شی وه‌ك رێزلێنان له‌ ( فلۆره‌نس نایتینگل) بۆ دانرا كه‌له‌ نێوان ساڵه‌كانی ( 1820بۆ 1919) دا ژیاوه‌ و به‌ پێشه‌نگی پیشه‌ی  په‌رستیاری و  یه‌كه‌مین په‌رستیار داده‌نرێت له‌ به‌ریتانیا.
 ناوه‌نده‌ گه‌ردونییه‌كان دوای توێژینه‌وه‌ی زۆریان ئاشكرایده‌كه‌ن كه‌ له‌ ساڵی 1890ه‌وه‌ ئه‌مه‌ یه‌كه‌مین جاره‌ هه‌سارۆكه‌یه‌كی گه‌وره‌  به‌و شێوه‌یه‌ له‌ زه‌وی نزیكبێته‌وه‌ و تا ساڵی 2500 ش هیچ هه‌سارۆكه‌یه‌ك به‌و شێوه‌یه‌ له‌ زه‌وی نزیك نابێته‌وه‌.
سه‌رچاوه‌: الوكالة‌ العربیة‌ للفلك والفضا‌ء.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7372
25/9/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ پاڵێوراوانی خه‌ڵاته‌كانی فیفا زه‌ بێسته‌كان به‌ بردنه‌وه‌ی جام و نازناو دیاریی ده‌كرێن یان ئاستی هونه‌ری؟ 25/9/2017
‌ بارسێلۆنا بۆندی چه‌ند یاریزانێكی نوێ ده‌كاته‌وه‌ 24/9/2017
زانست
‌ پاسێكی كارەبایی ژمارەی پێوانەیی جیهانی تێكشكاند ئایندە بۆ ئۆتۆمبیلی كارەباییە 25/9/2017
‌ وریای سوپەر مەلاریا بن 25/9/2017
‌ دیزاینەرە گەورەكەی ئەپڵ 25/9/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP