چی بخۆین بۆ سووتاندنی چەوریی؟
چی بخۆین بۆ سووتاندنی چەوریی؟ ‌ 11/9/2017
یەكێك لە كێشەكانی هاووڵاتیانی كوردستان لە ئێستادا قەڵەوییە، بەڵام زۆرێك لە ئێمە قەڵەویمان لە هەموو بەشەكانی لەشدا نییە بەڵكو تەنها لە ورگ و سكدایە، ئەگەرچی هیچ خواردنێكی سحری نییە تا بە تەواوی چەوریی سك لەناو ببات بە ماوەیەكی زۆر كورت بەڵام دەتوانن لە ماوەی شەش مانگ تا ساڵێك بە خواردنی كۆمەڵێك خۆراك و نەخواردنی هەندێك ئەم چەورییە كەم بكەنەوە و بگەنە كێشی ستاندارد بۆ لەشتان.
یەكێك لە هۆكارە هەرە كاریگەرەكانی قەڵەوی سك، شەكر و شیرنەمەنییەكانە كە لە كوردستاندا كڕیارێكی زۆریان هەیە، هۆكارێكی دیكە خواردنەوە كهولییەكانە، قەڵەو بوون بەم دوو هۆكارە دەبێتە هۆی قەڵەوبوونی سك زیاتر لە بەشەكانی دیكەی لەش بۆیە پێویستە خواردنی شەكر و شیرینەمەنی كەمبكەیتەوە و ئەگەر خواردنەوەی كهولیش دەخۆیتەوە وازی لێبێنە یان كەمی بكەوە.
وەرزشیش وەك هەموو كەس ئاگادارە بۆ سوتاندنی چەوری رێگەیەكی ئێجگار چاكە، جگە لە سووتاندنی چەوری یارمەتیدەریشە بۆ هێشتنەوەی تەندروستییەكی جێگیر، ئەگەر هەست بە بێزاری دەكەی لە ئەنجامدانی وەرزشی وەك راكردن دەتوانی ئەو وەرزشانە ئەنجام بدەیت كە خۆشیبەخشن وەك مەلەكردن، یاریی تۆپی پێ لەگەڵ هاوڕێیان، شاخەوانی و چەندانی دیكە.
جگە لەم ڕێگایانە چەندین لێكۆڵینەوە سەلماندویانە كە كۆمەڵێك میوە و خواردن و خواردنەوە هەن كە یارمەتیدەرن لە سوتاندنی چەوری بەهۆی ئەو پێكهاتانەی كە هەیانە وەك:
١-ئاوی لیمۆ: ئاوی لیمۆ بە مەرجێك سروشتی بێت، رۆڵی گرنگی هەیە لە ڕێگەگرتن لە كۆبوونەوە و كەڵەكەبوونی چەورییەكان لە لەشدا، باشترین شێوازی خواردنەوەی ئاوی لیمۆ ئەوەیە لەگەڵ كەمێك ئاوی گەرم تێكەڵی بكەیت و بەیانیان كاتێك لە خەو هەستایت بیخۆیتەوە، یان ئاوی لیمۆ بكە ناو چێشت و زەڵاتەوە.
٢-دارچینی: دارچینی دەتوانێت ئاستی گڵوكۆزی خوێن بەرزبكاتەوە و بەتاڵبوونەوەی گەدەش خاو دەكات بەمەش هەست بە تێری دەكەیت، هەروەها دارچینی بۆ ئەو كەسانەی نەخۆشی شەكرەی جۆری دوو یان هەیە ئاستی گلوكۆز ڕێكدەخات، دەتوانن یەك كەوچك و نیوی چایخۆری بكەنە كوپێك ئاوی گەرمەوە و بیخۆنەوە یەك جار لە ڕۆژێكدا بەڵام دڵنیا ببنەوە لەوەی دارچینەكە نوێیە.
٣-بیبەری سوور: پێكهاتەی كەپسایسین كە لەناو بیبەردا هەیە خێرایی زیندەچالاكی لەش بەرز دەكاتەوە و دەبێتە هۆی سوتاندنی چەوری زیاتر بۆ دابینكردنی ووزەی پێویست بۆ لەش.
٤-زەردەچەوە: لێكۆڵینەوە ئەنجامدراوەكان نیشانی دەدەن كۆركۆمین كە لەناو زەردەچەوەدا هەیە كێشی لەش كەم دەكاتەوە و وەك دژە هەوكردنیش كاردەكات لەناو لەشدا، دەتوانن زەردەچەوە لە خواردنەكانتاندا بەكاربهێنن بەڵام بە ڕێژەیەكی گونجاو.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7372
25/9/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ پاڵێوراوانی خه‌ڵاته‌كانی فیفا زه‌ بێسته‌كان به‌ بردنه‌وه‌ی جام و نازناو دیاریی ده‌كرێن یان ئاستی هونه‌ری؟ 25/9/2017
‌ بارسێلۆنا بۆندی چه‌ند یاریزانێكی نوێ ده‌كاته‌وه‌ 24/9/2017
زانست
‌ پاسێكی كارەبایی ژمارەی پێوانەیی جیهانی تێكشكاند ئایندە بۆ ئۆتۆمبیلی كارەباییە 25/9/2017
‌ وریای سوپەر مەلاریا بن 25/9/2017
‌ دیزاینەرە گەورەكەی ئەپڵ 25/9/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP