لە دوای هارفی، نۆرەی زریانی ئیرمایە
لە دوای هارفی، نۆرەی زریانی ئیرمایە ‌ 11/9/2017
بەپێی زانیاریەكان هەموو ئەو زریان و لافاوەی لە ئەمریكا دەدات لە یەك خاڵەوە دەست پێدەكەن، كە دەكەوێتە نزیك كەنارەكانی كیشوەری ئەفریقا.
كەناڵی تیك ئینسایدەر لەسەر یوتیوب لە راپۆرتێكدا بڵاویكردووەتەوە: سەرەتای هەموو ئەو زریانانەی روو لە ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا دەكەن لە خاڵێكەوە دەست پێدەكەن كە دەكەوێتە كەنارەكانی كیشوەری ئەفریقا لە نزیك كۆماری Cabo Verde، ئەوەش بە هۆی ئەوەی هەوای گەرم لە ناوەڕاستی ئەفریقاوە لەگەڵ هەوای ساردی باكوور بەریەك دەكەون و دەبنە هۆی جوڵانی هەوا و دروستبوونی رەشەبا كە ئەوەش دەبێت هۆی دروستكردنی زریان و جوڵانی بەرەو رۆژئاوا بە زەریای ئەتڵەسیدا بەرەو ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا.
ئەمەش دوای ئەوەدێت مانگی پێشوو رزیانی هارفی لە ولایەتی تەكساسی ئەمریكای دا كە زیانێكی مادی زۆری بەدوادا هات و ئێستاش زریانێكی تر بەناوی ئیرما لەولایەتی كالیفۆرنیای داوە كە بووەتە هۆی گەورەترین راگواستنی هاوڵاتیان لە مێژووی ئەمریكادا كە تائێستا 1 ملیۆن كەس لەماڵ و حاڵی خۆیان راگوێزراون بۆ سەلامەتیان، هێزی زریانەكە وێرانكەرەو گەیشتووەتە توندترین ئاستی  و رەشەبایەكی لەگەڵدایە كە خێراییەكەی 260 كلیۆمەترە لە كاتژمێرێكدا، لە دورگەی «كوبا»ی نزیك كالیفۆرنیاشی داوەو زیانی گیانی زۆری لێكەوتووەتەوە.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7372
25/9/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ پاڵێوراوانی خه‌ڵاته‌كانی فیفا زه‌ بێسته‌كان به‌ بردنه‌وه‌ی جام و نازناو دیاریی ده‌كرێن یان ئاستی هونه‌ری؟ 25/9/2017
‌ بارسێلۆنا بۆندی چه‌ند یاریزانێكی نوێ ده‌كاته‌وه‌ 24/9/2017
زانست
‌ پاسێكی كارەبایی ژمارەی پێوانەیی جیهانی تێكشكاند ئایندە بۆ ئۆتۆمبیلی كارەباییە 25/9/2017
‌ وریای سوپەر مەلاریا بن 25/9/2017
‌ دیزاینەرە گەورەكەی ئەپڵ 25/9/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP