سه‌ربازانی روسیا پێڵاوی دژه‌مینیان پێ ده‌درێت
سه‌ربازانی روسیا پێڵاوی دژه‌مینیان پێ ده‌درێت ‌ 13/9/2017
كه‌شتی نوح
له‌كۆڕبه‌ندی سه‌ربازیی نێوده‌وڵه‌تیی دا له‌ساڵانه‌ له‌ڕوسیا ڕێكده‌خرێت ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ خرابوونه‌ ڕوو كه‌  بۆ سه‌ربازانی داهاتووی ئه‌و وڵاته‌ ته‌رخان كراوه‌‌و جۆره‌ پێڵاوێكی (دژه‌مین)یش به‌شێك بوو له‌و كه‌لوپه‌لانه‌.
ئه‌م پێڵاوه‌ش یارمه‌تی سه‌ربازانی ڕوس ده‌دات كه‌ قاچیان به‌ پارێزراوی بمێنێته‌وه‌ ئه‌گه‌ر مینێكی پێدا بته‌قێته‌وه‌.
دیزاینه‌ری ئه‌م پێڵاوه‌ كه‌ له‌ په‌یمانگای ئامێره‌ وورده‌كان بۆ لیكۆڵینه‌وه‌ی زانستی كارده‌كات‌و كۆمپانیایه‌كی گرنگی سه‌ربازییش پشتیوانیانه‌ ده‌ڵێت» ناتوانین بڵێین ئه‌و پێڵاوه‌ نوێیه‌ وا له‌سه‌رباز ده‌كات بتوانێت به‌ناو كێلگه‌ی میندا هاتوچۆ بكات، به‌ڵكو ئه‌وه‌نده‌یه‌ كاتێك مینێكی زه‌مینی پێدا بته‌قێته‌وه‌ هیچ زیانێكی گه‌وره‌ به‌ سه‌ربازه‌كه‌ ناكه‌وێت و ڕه‌نگه‌ زۆر به‌سووكی بریندار ببێت واته‌ ته‌نها قاچی ده‌ڕووشێت.
له‌و پێڵاوه‌دا ئه‌و هه‌سته‌وه‌رانه‌ داده‌نرێن كه‌ له‌ دوورییه‌كی گونجاوه‌وه‌ سه‌رباز له‌ بوونی مین ئاگادار ده‌كاته‌وه‌.
 به‌پێی سه‌رچاوه‌ ئاگاداره‌كان ئه‌و كۆمپانیایه‌ی ئه‌و پێڵاوانه‌ی دروستكردووه‌ چه‌ندین كه‌لوپه‌لی دیكه‌شی دروستكردووه‌ كه‌ نه‌توانراوه‌ خاسیه‌ته‌كانی بخرێته‌ ڕوو به‌و پێیه‌ی ئه‌وه‌ نهێنییه‌كی سه‌ربازییه‌.
سه‌رچاوه‌: نوفۆستی


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7372
25/9/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ پاڵێوراوانی خه‌ڵاته‌كانی فیفا زه‌ بێسته‌كان به‌ بردنه‌وه‌ی جام و نازناو دیاریی ده‌كرێن یان ئاستی هونه‌ری؟ 25/9/2017
‌ بارسێلۆنا بۆندی چه‌ند یاریزانێكی نوێ ده‌كاته‌وه‌ 24/9/2017
زانست
‌ پاسێكی كارەبایی ژمارەی پێوانەیی جیهانی تێكشكاند ئایندە بۆ ئۆتۆمبیلی كارەباییە 25/9/2017
‌ وریای سوپەر مەلاریا بن 25/9/2017
‌ دیزاینەرە گەورەكەی ئەپڵ 25/9/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP