شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌ بێ شۆفێره‌كان له‌ روسیا ده‌بن
شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌ بێ شۆفێره‌كان له‌ روسیا ده‌بن ‌ 28/9/2017
كه‌شتی نوح
له‌پێنج ساڵی دادێت، شه‌مه‌نده‌فه‌ری بێ شۆفێر ده‌چنه‌ میترۆكانی ژێر زه‌وی  ڕوسیاوه‌.
 ئاژانسی ئینته‌ر فاكسی ڕوسیا له‌زاری(ئۆلیگ بیلازیۆروف) سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی هێلی ئاسنی ئه‌و وڵاته‌وه‌ ئاشكرایكرد، دامه‌زراوه‌كه‌یان هه‌وڵ ده‌دات تا ساڵی 2021  شه‌مه‌نده‌فه‌ری بێ شۆفێر بخرێته‌ بواری كاركردنه‌وه‌ له‌ میترۆكاندا.
بیلازیۆرۆف وتیشی» له‌ سه‌ره‌تادا پلانه‌كه‌ به‌ شێوه‌یه‌ك ده‌بێت كه‌ 33 شه‌مه‌نده‌فه‌ری بێ شۆفێر بخرێته‌ كار له‌ میترۆكانی سه‌نته‌ری بازنه‌یی مۆسكۆدا، چونكه‌ ئه‌م ئامێرانه‌ میكانیزمی جوڵه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كان خێرا ده‌كات، ئێستا مه‌ودای كاتیی نێوان شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كان له‌ میترۆی مۆسكۆدا 6 خووله‌كه‌، به‌ڵام كاتێك ئه‌و شه‌مه‌نده‌فه‌رانه‌ دابنرێن ئه‌و ماوه‌یه‌ ده‌بێته‌ 3 خوله‌ك».
 پێویسته‌ بوترێت، ڕوسیای فیدرالی خاوه‌نی گه‌وره‌ترین تۆڕی هێڵی ئاسنینه‌ له‌جیهاندا و به‌هه‌زاران شه‌مه‌نده‌فه‌ر له‌سه‌ر زه‌وییه‌كانی له‌هاتوچۆدان، ته‌نانه‌ت ئه‌و میترۆی ژێر زه‌وییانه‌ی كه‌ له‌ مۆسكۆی پایته‌ختدان‌و یه‌كه‌مین لقی له‌ ساڵی 1945دا كراوه‌ته‌وه‌‌و یه‌كێكه‌ له‌ گه‌وره‌ترین و ئاڵۆزترین تۆڕه‌كانی میترۆ كه‌ له‌ پایته‌خته‌كانی جیهاندا هه‌یه‌.
سه‌رچاوه‌: العلوم والتكنولوجیا


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7392
17/10/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ رۆجێر فێدره‌ر بۆ جاری چواره‌م له‌م وه‌رزه‌دا له‌ نادالی برده‌وه‌ 17/10/2017
‌ دۆڤیزیسیۆ قۆناغی ژاپۆنی مۆتۆ جی پی برده‌وه‌ 17/10/2017
زانست
‌ ته‌كنیكی نوێ بۆ نووسینی نامه‌ بێ ده‌ستدان له‌ كیبۆرد 17/10/2017
‌ ئه‌ندۆنیزیا چاوه‌ڕوانی هه‌ڵپژانی گڕكانێكه‌ 17/10/2017
‌ زرێبار هه‌ورامی: ژیان جه‌نگه‌، له‌گه‌ڵ خۆت و له‌گه‌ڵ بارودۆخه‌كه‌ت 16/10/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP