نه‌شته‌رگه‌ریی لابردنی چه‌وریی مه‌ترسی هه‌یه‌ بۆ پیاوان
نه‌شته‌رگه‌ریی لابردنی چه‌وریی مه‌ترسی هه‌یه‌ بۆ پیاوان ‌ 28/9/2017
كه‌شتی نوح
توێژینه‌وه‌یه‌كی پزیشكانی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ساوپاولۆ ئاشكرایانكرد نه‌شته‌رگه‌ریی كه‌مكردنه‌وه‌ی كێشx لابردنی چه‌وریی ورگ ڕه‌نگه‌ پیاوان توشی كێشه‌ی مناڵ نه‌بوون بكات.
له‌م باره‌یه‌وه‌ دكتۆر(ئیدوارد لین)سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری (Bariatric Surgical Practice and Patient Care) نوسوویه‌تی « ئه‌و توێژێنه‌وه‌یه‌ به‌شێكی گرنگه‌ له‌زانینی مه‌ته‌ڵی مناڵ نه‌بوون لای پیاوان ئه‌وه‌ی پێی ده‌وترێت نه‌زۆكیی، زانینه‌كه‌ش له‌وه‌دایه‌ كه‌ ڕه‌نگه‌ ڕاستكردنه‌وه‌ی به‌لاڕێداچوونی هۆرمۆنه‌كان و هه‌ندێك شتی دیكه‌ به‌س بن بۆ دروستكردنی نه‌زۆكیی».
 بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش توێژه‌ره‌وانی نه‌خۆشخانه‌ی (داس كلینیكاس)له‌ ساوپاولۆ ، شیكردنه‌وه‌یان بۆ ژماره‌یه‌ك له‌و پیاوانه‌ كرد كه‌ له‌گه‌ڵ ژنه‌كانیان ده‌یانویست مناڵیان ببێت و چاودێری 23 پیاویان له‌و به‌شداربووانه‌ كرد بۆ ماوه‌ی 5 ساڵ ئه‌مه‌ش دوای ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ریی لابردنی چه‌وریی و كه‌مكردنه‌وه‌ی كێشx چاودێریی 23 پیاویشیان كرد بۆ ماوه‌ی  2 ساڵ له‌ دوای ئه‌نجامدانی هه‌مان نه‌شته‌رگه‌ریی و 18 پیاوی به‌شداربووشیان خسته‌ ژێر چاودێرییه‌وه‌ كه‌ زۆر قه‌ڵه‌و بوون و نه‌شته‌رگه‌رییان ئه‌نجام نه‌دابوو ، 15 پیاوی دیكه‌ش كه‌ كێشێكی ئاسایی و گونجاویان هه‌بوو، به‌شدار بوون له‌ هه‌مان توێژینه‌وه‌ خرابوونه‌ ژێر چاودێرییه‌وه‌  هه‌مووشیان ئه‌و فۆرمی زانیارییه‌یان پڕ كرده‌وه‌ كه‌ تێیدا سه‌باره‌ت به‌ ژیانی هاوسه‌رییان  پرسیاریان لێ كرابوو ئاستی ڕێژه‌ی شه‌كری خوێنیان و هۆرمۆنی تستۆستیرۆن و ڤیتامین (D) و زه‌نگ و سپێرمه‌كانیشیان پشكنینی بۆ كرا بوو.
 ده‌ره‌نجامه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌ دا كه‌ هه‌رچه‌نده‌ ئه‌و پیاوانه‌ی نه‌شته‌رگه‌رییان بۆ كراوه‌، ژیانی هاوسه‌رییان باشتر بووه‌ و كێش و ئاستی هۆرمۆنه‌كانیشیان باشتر بووه‌، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی 2 ساڵ به‌سه‌ر ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ریی لابردنی چه‌ورییان تێپه‌ڕیوه‌ به‌ڕێژه‌ی (57.1%) ناڕێكیی له‌سپێرمه‌كانیاندا دروست بووه‌، هه‌ربۆیه‌  (4%) ی ئه‌و به‌شدار بووانه‌ی توێژینه‌وه‌كه‌ كه‌ نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌یان بۆ كراوه‌ ده‌توانن دوای نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ ببنه‌ باوك به‌ به‌راورد به‌وانه‌ی كه‌ نه‌شته‌رگه‌رییان نه‌كردووه‌.
سه‌رچاوه‌ : الصحه‌ والحیاه‌ 


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7392
17/10/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ رۆجێر فێدره‌ر بۆ جاری چواره‌م له‌م وه‌رزه‌دا له‌ نادالی برده‌وه‌ 17/10/2017
‌ دۆڤیزیسیۆ قۆناغی ژاپۆنی مۆتۆ جی پی برده‌وه‌ 17/10/2017
زانست
‌ ته‌كنیكی نوێ بۆ نووسینی نامه‌ بێ ده‌ستدان له‌ كیبۆرد 17/10/2017
‌ ئه‌ندۆنیزیا چاوه‌ڕوانی هه‌ڵپژانی گڕكانێكه‌ 17/10/2017
‌ زرێبار هه‌ورامی: ژیان جه‌نگه‌، له‌گه‌ڵ خۆت و له‌گه‌ڵ بارودۆخه‌كه‌ت 16/10/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP