له‌ 90% ی‌ تووشبوانی‌ ئۆتیزم كوڕن
ڕه‌حمان عه‌لی‌ ـ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ سه‌نته‌ری‌ ئۆتیزم له‌ سلێمانی‌: له‌ 90% ی‌ تووشبوانی‌ ئۆتیزم كوڕن ‌ 29/9/2017
ئازاد جه‌لال
له‌م دیداره‌دا ڕه‌حمان عه‌لی‌ ـ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ سه‌نته‌ری‌ ئۆتیزم له‌ سلێمانی‌، تیشك ده‌خاته‌ سه‌ر حاڵه‌تی‌ ئۆتیزم‌و كاریگه‌ری‌ منداڵی‌ ئۆتیزم  له‌سه‌ر خێزان‌و ژماره‌ی‌ ئه‌و منداڵانه‌یش ئاشكرا ده‌كات كه‌ ئێستا له‌سه‌نته‌ره‌كه‌ هه‌یه‌.  
ڕه‌حمان عه‌لی‌ وتی‌: ئه‌گه‌ر وه‌ك سه‌نته‌ره‌ پێشكه‌وتووه‌كان ڕێنمایی له‌سه‌ر منداڵی‌ ئۆتیزم بكه‌ین، كاریگه‌ری‌ حاڵه‌ته‌ ده‌روونییه‌كان له‌سه‌ر منداڵ كه‌متر ده‌بێت.    
ئۆتیزم ئه‌و زاراوه‌یه‌ی‌ كه‌ ماوه‌ی‌ ده‌ ساڵه‌ له‌سلێمانی‌ كه‌وتۆته‌ سه‌ر زار و ژماره‌یه‌ك له‌ منداڵان به‌ ئۆتیزم ده‌ستنیشانكران. هه‌روه‌ها چه‌ندین سه‌نته‌ر و ڕێكخراو بۆ ڕێنمایی منداڵی‌ ئۆتیزم ده‌ركه‌وتن. له‌ سلێمانی‌ ماوه‌ی‌ 8 ساڵه‌ سه‌نته‌رێك بۆ ڕێنمایی منداڵی‌ ئۆتیزم كراوه‌ته‌وه‌. 
سه‌نته‌ری‌ ئۆتیزم  له‌سلێمانی‌ سه‌ر به‌ به‌ڕێوه‌به‌رێتی‌ چاودێری‌ كه‌مئه‌ندامان‌و  سه‌ر به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ چاودیری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانیه‌.
له‌ ساڵی‌ 2009 دامه‌زراوه‌‌و ئیشی‌ سه‌نته‌ره‌كه‌ ڕاهێنان‌و شیاندنی‌ منداڵانی‌ ئۆتیزمه‌.
 ئه‌وانه‌ی‌ به‌ پێی‌ لیژنه‌یه‌كی‌ دیاریكراو ده‌ستنیشان كراون‌و حاڵه‌تی‌ ئۆتیزمیان له‌گه‌ڵدایه‌.  به‌ پێی‌ ڕێنمایی وه‌زاره‌تی‌ كار ده‌بێت منداڵ كه‌ ده‌ستنیشان ده‌كرێ‌ له‌و سه‌نته‌ره‌دا بێت تا ته‌مه‌نی‌ 11 ساڵی‌، ئه‌گه‌ر هات‌و ئه‌و منداڵه‌، ئاماده‌ نه‌كرا، یان توانای‌ ئه‌وه‌ی‌ نه‌بوو بچێته‌ قوتابخانه‌، به‌ڵام له‌ كاتێكا توانای‌ هه‌بێت له‌ شه‌ش ساڵی‌‌و حه‌وت ساڵی‌ ده‌بێت بچێته‌ قوتابخانه‌.
ڕه‌حمان عه‌لی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ سه‌نته‌ری‌ ئۆتیزم 
 وتی‌: 
به‌ داخه‌وه‌ به‌هۆی‌ ستاف‌و ڕاهێنانی‌ كه‌م‌و بینایه‌كی‌ بچوك، له‌ زۆربه‌ی‌ حاڵه‌ت ڕه‌نگه‌ سه‌نته‌ره‌كه‌مان  ژماره‌یه‌كی‌ كه‌م  منداڵ له‌ خۆ بگرێ‌. هه‌روه‌ها وتی‌: تێكه‌ڵیه‌ك ده‌بینین له‌نێوان وه‌زاره‌تی‌ كار و په‌روه‌رده‌دا، هیچیان نه‌یانتوانیوه‌ به‌ ته‌واوه‌تی‌ گرنگی‌ به‌ منداڵی‌ ئۆتیزم بده‌ن به‌و هۆیه‌وه‌  زیان به‌ر منداڵ كه‌وتووه‌. په‌روه‌رده‌ی‌ پێوایه‌ له‌ په‌روه‌رده‌ی‌ تایبه‌ت ده‌توانێ‌ كاری‌ بۆ بكات، كاریش به‌ شێوه‌یه‌كی‌ تر گرنگی‌ به‌ منداڵی‌ ئۆتیزم داوه‌. 
  ده‌ستنیشانكردنی‌ ئۆتیزم كێشه‌ی‌ هه‌یه‌
به‌ڕێوه‌به‌ری‌ سه‌نته‌ره‌كه‌ باسی‌ له‌وه‌ش كرد، ماوه‌یه‌ك زۆربه‌ی‌ دایكان ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه‌یان به‌ حاڵ كێشه‌یه‌كی‌  هه‌بوایه‌ ڕایان ده‌كرده‌ لای‌ دكتۆر ده‌یویست به‌ منداڵی‌ ئۆتیزم ده‌ستنیشانی‌ بكات. 
  ده‌ستنیشانكردنی‌ حاڵه‌تی‌ ئۆتیزم له‌ كوردستان كێشه‌ی‌ تیابوو، زۆربه‌ی‌ منداڵان به‌ ئۆتیزم ناودێر كرابوون له‌ كاتێكا ئۆتیزمیش نه‌بوو، یان شه‌له‌ل ده‌ماخ، یان دواكه‌وتنی‌ ژیرییان هه‌بوو. به‌ڕێوه‌به‌ری‌ سه‌نته‌ری‌ سلێمانی‌ وتی‌:  
له‌ ئێستادا زۆر دكتۆر ته‌نیا ئۆتیزم ده‌ناسن، كۆمه‌ڵێ‌ حاڵه‌تی‌ تر هه‌یه‌ ڕه‌نگه‌ هه‌مان ماكی‌ هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌و نیه‌، كێشه‌ی‌ لیژنه‌كه‌یش ئه‌وه‌ بوو توانای‌ ده‌ستنیشانكردنی‌ حاڵه‌ته‌كه‌ی‌ وه‌كخۆی‌ نه‌بوو. نیو سه‌عات، یان چاره‌كێك منداڵه‌كه‌ی‌ ده‌بینی‌‌و ئه‌یانوت 6 مانگی‌ تر وه‌ره‌وه‌، ئه‌گه‌ر ئۆتیزمیش بوایه‌ لیژنه‌ ناڵێن ڕێژه‌كه‌ی‌ چه‌نده‌، تونده‌، یان كه‌مه‌... 
 
ساڵی‌ ڕابوردوو 12 منداڵ هه‌بووه‌ 
به‌ڕێوه‌به‌ری‌ سه‌نته‌ر ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا له‌ ساڵی‌ رابوردوو 12 منداڵ ـ مان  هه‌بووه‌ ئه‌ركی‌ سه‌نته‌ر ڕێنمایی منداڵ‌و كاركردن له‌سه‌ر ڕاگه‌یاندن‌و بواره‌كه‌ بووه‌، به‌ڵام پێشتر ژماره‌یه‌كی‌ زۆرتر منداڵ سوودمه‌ند بووه‌. 
به‌ پێی‌ به‌رنامه‌ی‌ جیهانی‌ مامه‌ڵه‌ ده‌كه‌ین
باسی‌ له‌وه‌شكرد به‌ پێی‌ به‌رنامه‌ی‌ جیهانی‌ ده‌بێت مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ منداڵی‌ ئۆتیزم بكرێت. به‌ پێی‌ به‌رنامه‌كه‌ 35 بۆ 44 سه‌عات له‌ هه‌فته‌یه‌كدا كاریان له‌سه‌ر بكرێ‌. وتیشی‌: ئه‌گه‌ر باش ئیشیان له‌سه‌ر بكرێ‌  هه‌ر له‌ زووه‌وه‌ ده‌ستنیشان بكرێن ڕه‌نگه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ناو خێزان.
 هێمای‌ بۆ ئه‌وه‌ كرد  له‌ وڵاتان زۆر له‌وانه‌ی‌ كه‌ ئۆتیزمیان هه‌بووه‌ گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ ناو خێزان‌و دواتر ژنیان هێناوه‌، به‌ڵام لێره‌ ئه‌و توانا زانستیه‌ نیه‌‌و مامه‌ڵه‌ی‌ باش نه‌بووه‌ بۆیه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ نێو خێزان قورسه‌. حاڵیان زۆر خراپ بوه‌، به‌ڵام له‌ هه‌موو حاڵه‌تێكا ئه‌گه‌ر له‌ سه‌ره‌تای‌ منداڵیا كاری‌ له‌سه‌ر بكرێ‌ له‌وانه‌یه‌ باشتر بێت. 
ساڵ بۆ ساڵ زیادبووه‌.
ده‌رباره‌ی‌ زیادبوونی‌ ژماره‌ی‌ منداڵی‌ ئۆتیزم وتی‌: ساڵی‌ 2010 (24) منداڵ له‌ سه‌نته‌ره‌كه‌ هه‌بووه‌....  
له‌ ساڵی‌ 2012 (64) منداڵ‌و له‌ ساڵی‌ 2014 ژماره‌ی‌ منداڵی‌ ئۆتیزم بووه‌ به‌ (200) منداڵ.
   ئاماری‌ ورد نیه‌، به‌ڵام ده‌توانین بڵێین 500 منداڵ له‌ سنووری‌ سلێمانی‌‌و 3000 منداڵ له‌ هه‌رێم هه‌یه‌.

ئۆتیزم كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر خێزان هه‌یه‌
به‌ وته‌ی‌ ناوبراو قوربانی‌ یه‌كه‌م دوای‌ منداڵه‌كه‌ خێزان ده‌یدا. ئه‌و خێزانانه‌ی‌ منداڵی‌ ئۆتیزمیان تیایه‌ تووشی‌ كێشه‌ی‌ خێزانی‌ بوون، وتی‌: به‌هۆی‌ ئه‌و منداڵه‌وه‌ ئه‌وانیش له‌سه‌ردان و په‌یوه‌ندی‌ دابڕاون، كاریگه‌ری‌ كردۆته‌ سه‌ر په‌یوه‌ندی‌ نێوان ژن‌و مێردیش. 
چه‌ندین خێزان گه‌یشتوونه‌ته‌ حاڵه‌تی‌ جیابوونه‌وه‌ په‌یوه‌ندی‌ كۆمه‌ڵایه‌تیان به‌ خه‌ڵكه‌وه‌ نه‌ماوه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ خه‌ڵك نازانێ‌ چۆن مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ منداڵی‌ ئۆتیزم بكات كاتێك له‌گه‌ڵ باوك‌و دایكدا ده‌چێته‌ میوانی‌، بۆیه‌ ئه‌و خێزانه‌ دائه‌بڕێت. 

 ئۆتیزم چیه‌؟
ئۆتیزم، یان خود ته‌نیایی، هه‌ندێك كه‌س خود راماویشی‌ پێ ده‌ڵێن، وشه‌كه‌ له‌ بنه‌ڕه‌تدا یۆنانیه‌و به‌ واتای‌ دابڕین و گۆشه‌گیریی ژیانی‌ تایبه‌تی‌ دێ‌  به‌ خودی‌ كه‌سه‌كه‌.
 بریتیه‌: له‌ تێكچوونیكی‌ گشتی‌ ده‌ماره‌كانی‌ مێشك. ده‌ماره‌كانی‌ مێشك وه‌ك منداڵی‌ ئاسایی گه‌شه‌ ناكات‌و زانیاریه‌كات له‌ ڕیگه‌ی‌ هه‌سته‌كانه‌وه‌ نانێرێت. یان گه‌یاندنه‌كه‌ی‌ پچڕ پچڕ ده‌بێت. یان دره‌نگ ده‌گات. بۆیه‌ كه‌سی‌ ئۆتیزم گرفت له‌ هه‌ست و ده‌مار و مێشكیدا هه‌یه‌ له‌ ڕووی‌ زمان‌و هه‌ڵسوكه‌وت‌و په‌یوه‌ندی‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه‌.
 
چاره‌سه‌ر ته‌نیا ڕاهێنانه‌
به‌ڕێوه‌به‌ری‌ سه‌نته‌ری‌ سلێمانی‌ وتی‌: له‌ هه‌موو دنیادا ته‌نیا چاره‌سه‌ر به‌ شێوه‌ی‌ راهینان هه‌یه‌، له‌ كوردستانیش  هه‌مان به‌رنامه‌ به‌كاردێنین لێره‌و  له‌وێ‌ هه‌وڵمان داوه‌، به‌ڵام هه‌ر منداڵه‌و جیاوازه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و مناڵه‌.
زووتر ده‌ستنیشان بكرێ‌ له‌ته‌مه‌نی‌ ساڵ‌و نیوی‌ ڕاهێنانیان له‌و كاته‌وه‌ له‌گه‌ڵ بكرێت باشتره‌ له‌و منداڵه‌ی‌ كه‌ دره‌نگ ده‌ستنیشان ده‌كرێ‌. 
گومانمان له‌ ژینگه‌ هه‌یه‌
وتی‌: هه‌ندیك سه‌رچاوه‌ هۆكاری‌ توشبوونی‌ ئۆتیزم ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌ بۆ بۆماوه‌، یان ژینگه‌، یان به‌ركه‌وتن له‌كاتی‌ مناڵبوون‌و ئیهمالی‌‌و پشتگویخستن به‌ ڕێژه‌ی‌ زۆر، به‌ڵام وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری‌ سه‌نته‌ری‌ سلێمانی‌ وتی‌: ئێمه‌ گومانمان له‌ پیسبوونی‌ ژینگه‌ زیاتره‌ كه‌ هۆكاربێ، چونكه‌ له‌ ئه‌مریكا یه‌ك ملیۆن منداڵی‌ توشبوو هه‌یه‌. 

زۆرینه‌یان كوڕن
له‌ كۆتایدا ڕه‌حمان عه‌لی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ سه‌نته‌ری‌ سلێمانی‌ منداڵی‌ ئۆتیزم وتی‌: كوڕ زیاتر تووشی‌ ئۆتیزم ده‌بێت له‌و ژماره‌ منداڵه‌ی‌ كه‌ ئێستا له‌ سه‌نته‌ری‌ سلێمانی‌ هه‌ن. زۆربه‌یان كوڕن، ته‌نیا دوو كچ هه‌یه‌.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7392
17/10/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ رۆجێر فێدره‌ر بۆ جاری چواره‌م له‌م وه‌رزه‌دا له‌ نادالی برده‌وه‌ 17/10/2017
‌ دۆڤیزیسیۆ قۆناغی ژاپۆنی مۆتۆ جی پی برده‌وه‌ 17/10/2017
زانست
‌ ته‌كنیكی نوێ بۆ نووسینی نامه‌ بێ ده‌ستدان له‌ كیبۆرد 17/10/2017
‌ ئه‌ندۆنیزیا چاوه‌ڕوانی هه‌ڵپژانی گڕكانێكه‌ 17/10/2017
‌ زرێبار هه‌ورامی: ژیان جه‌نگه‌، له‌گه‌ڵ خۆت و له‌گه‌ڵ بارودۆخه‌كه‌ت 16/10/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP