باوه‌ڕبه‌خۆبوونی‌ منداڵه‌كانت به‌هێز بكه‌
باوه‌ڕبه‌خۆبوونی‌ منداڵه‌كانت به‌هێز بكه‌ ‌ 29/9/2017
ئا: ئه‌رخه‌وان عومه‌ر

یه‌كێك له‌و بابه‌تانه‌ی‌ كه‌ له‌ قۆناغی‌ هه‌رزه‌كاریدا زۆر جێگای‌ بایه‌خه‌ له‌لای‌ هه‌رزه‌كار، ڕووخسار و شێوه‌یه‌تی‌. له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی‌ كه‌ هه‌رزه‌كار له‌ قۆناغی‌ گواستنه‌وه‌دان. خۆناسین‌و گۆڕانی‌ جه‌سته‌یی‌ یه‌كێكه‌ له‌گرنگترین ئه‌و شتانه‌ی‌ كه‌ مێشك‌و دڵی‌ داده‌گرێت . 
لێكۆڵینه‌وه‌ جیاوازه‌كان ده‌ریده‌خه‌ن كچان له‌ ته‌مه‌نی‌ (10تا 14) ساڵی‌ به‌ ڕێژه‌ی‌ جیاواز ڕووبه‌ڕووی‌ باوه‌ڕ به‌خۆنه‌بوون ده‌بنه‌وه‌، كه‌واته‌ باوكان‌و دایكان  پێویسته‌ ئه‌ركی‌ خۆیان رایی‌ بكه‌ن‌و هه‌ستی‌ باوه‌ڕبه‌خۆبوون لای‌ كچه‌كانیان دروستبكه‌ن. ده‌توانن له‌ ڕێگه‌ی‌ ناسینی‌ منداڵه‌كانیانه‌وه‌ تواناكانی‌ بدۆزنه‌وه‌‌و په‌ره‌ی‌ پێبده‌ن.
 
قسه‌ی‌ له‌گه‌ڵ بكه‌
باشتر وایه‌ دایكان‌و باوكان به‌تایبه‌تی‌ دایكان له‌باره‌ی‌ ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی‌ له‌ڕووی‌ جه‌سته‌ییه‌وه‌ له‌ قۆناغی‌ پێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ كچانی‌ خۆیان قسه‌ بكه‌ن‌و یارمه‌تیان بده‌ن تا باوه‌ڕی‌ به‌ خۆی‌ هه‌بێت. له‌م قۆناغه‌ مێرد منداڵ زیاتر پێویستی‌ به‌ڕێنمایی‌ هه‌یه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ پێویسته‌ په‌یوه‌ندی‌ خۆشه‌ویستی‌‌و نزیكبوونه‌وه‌یه‌كی‌ زیاتر ده‌بێت دروست بێت. ئه‌و دایكانه‌ی‌ كه‌ فه‌رمانبه‌رن‌و به‌شێكی‌ زۆری‌ كاته‌كانی‌ له‌ده‌ره‌وه‌ به‌سه‌ر ده‌به‌ن پێویسته‌ به‌شێكی‌ كاتی‌ خۆی‌ له‌ڕۆژدا ته‌رخان بكات بۆ قسه‌كردن له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانی‌‌و له‌باره‌ی‌ ئه‌و ڕووداو و كێشانه‌ی‌ له‌ڕۆژدا ڕووبه‌ڕوویان بویته‌وه‌ له‌باره‌یانه‌وه‌ بدوێیت.
 
 ئاشنای‌ بكه‌
هه‌ندێك وێنه‌ی‌ جه‌سته‌ی‌ هه‌رزه‌كار دووره‌ له‌ڕاستی‌. باشتره‌ منداڵه‌كانتان به‌واقیعی‌ ئه‌و وێنانه‌ی‌ كه‌ له‌گۆڤاره‌كاندا به‌رچاوی‌ ده‌كه‌وێت  ئاشنای‌ بێت. به‌ منداڵه‌كه‌ت بڵێ كه‌ ته‌نها ڕێژه‌یه‌كی‌ كه‌م له‌خه‌ڵكی‌ له‌ش‌و لارێكی‌ ڕێكیان هه‌یه‌ ئه‌وه‌ی‌ تۆ له‌دوای‌ ده‌گه‌ڕێیت ستانداردێكه‌ كه‌ دووره‌ له‌ڕاستی‌‌و زۆربه‌ی‌ ئه‌و وێنانه‌ ده‌ستكاریكراوه‌.
 
 باوه‌ڕبه‌خۆبوونی‌ لا به‌هێز بكه‌
پێی‌ بڵێ باوه‌ڕ به‌خۆبوون به‌و واتایه‌ی‌ كه‌ خۆت خۆشبوێت به‌ ڕێژه‌یه‌كی‌ زۆر  له‌لایه‌نی‌ ده‌روونی‌‌و جه‌سته‌یت ئه‌مه‌ وا ده‌كات هه‌ستی‌ پۆزه‌تیڤی‌ لا دروست بێت خۆی‌ خۆش بوێت‌و باوه‌ڕی‌ به‌خۆی‌ بێت. ئه‌مه‌ ئه‌و كاته‌یه‌ كه‌ ناهێڵیت به‌رنامه‌ی‌ ته‌له‌فزیۆنی‌، ئه‌كته‌ری‌ سینه‌مایی‌، وێنه‌ی‌ گۆڤاره‌كان‌و ته‌نانه‌ت بیروڕای‌ كه‌سانی‌ تریش كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر دروستبكات.
 
  تایبه‌تمه‌ندی‌ قۆناغی‌ هه‌رزه‌كاریه‌
بۆچی‌ منداڵه‌كه‌ی‌ ئێوه‌ حه‌ز ده‌كات كه‌لوپه‌لی‌ جوانكاری‌ به‌كاربهێنێت‌و تۆ چۆن ڕووبه‌ڕووی‌ ببیته‌وه‌، له‌قۆناغی‌ هه‌رزه‌كاریدا یه‌كێك له‌و شتانه‌ی‌ كه‌ مێشكی‌ مه‌شغوڵ ده‌كات به‌ تایبه‌تی‌ كچان ڕووخساریه‌تی‌، به‌داخه‌وه‌ ئه‌وه‌ی‌ زۆر سه‌رنجی‌ ڕاده‌كێشێت ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی‌ ده‌م‌و چاویه‌تی‌ كه‌ به‌هۆی‌ قۆناغی‌ هه‌رزه‌كاریه‌وه‌ دروستبووه‌ به‌تایبه‌تی‌ لووتی‌.
 
  كه‌ره‌سته‌ی‌ جوانكاری‌ به‌كار ده‌هێنێت
به‌شێك له‌هه‌رزه‌كاران به‌سوود وه‌رگرتن له‌كه‌لوپه‌لی‌ جوانكاری‌ و بۆ ڕاكێشانی‌ سه‌رنجی‌ به‌رامبه‌ر‌و خۆسه‌لماندنیه‌تی‌. به‌جۆرێك تا كه‌متر باوه‌ڕیان به‌ خۆیان بێت زیاتر په‌نا ده‌به‌نه‌ به‌ر جوانكاری‌، كه‌واته‌ ئه‌م ڕه‌فتاره‌ ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت له‌ بناغه‌وه‌ چاره‌سه‌ری‌ بكه‌ین ده‌بێت به‌ هۆی‌ كه‌مبونه‌وه‌ی‌ باوه‌ڕ به‌خۆبوون چاره‌ی‌ بكه‌ین.
 
هۆی‌ چیه‌؟
یه‌كێك له‌هۆكاره‌ سه‌ره‌كیه‌كانی‌ كه‌مبونه‌وه‌ی‌ باوه‌ڕبه‌خۆبوون لای‌ نه‌وجه‌وانان سه‌رزه‌نشت‌و ڕه‌خنه‌‌و ئامۆژگاریه‌ به‌رده‌وامه‌كانی‌ دایكان‌و باوكانه‌. به‌شێك له‌باوكان‌و دایكان له‌ڕاده‌به‌ده‌ر سه‌رزه‌نشت ده‌كه‌ن‌و ڕه‌خنه‌ ده‌گرن. كه‌ زۆر جار ده‌بێته‌ هۆی‌ توڕه‌بوون‌و ده‌مه‌ ده‌مكردن.
باشتر وایه‌ بزانی‌ كه‌ گۆڕانكاری‌ كاتێك دروست ده‌بێت كه‌ بتوانی به‌شێوه‌یه‌كی‌ سه‌ركه‌وتوو ڕایبكێشی‌ بۆ لای‌ خۆت، كاتێك كه‌ باشیه‌كانی‌ ببینیت‌و له‌ڕووی‌ خۆی‌ بیڵێیت. 
بۆچی‌ به‌شێك له‌باوكانی‌ خۆشه‌ویست ئازایانه‌ ناتوانن  ڕووبه‌ڕوو ته‌عریفی‌ كچه‌كانیان بكه‌ن؟ هه‌موومان پێویستیمان به‌وه‌ هه‌یه‌‌و به‌رامبه‌ر هه‌ست‌و سۆز و خۆشه‌ویستیمان بۆ ده‌رده‌بڕێت وزه‌یه‌كی‌ زۆرمان پێده‌به‌خشێت.
كه‌واته‌ ده‌بێت ئیجازه‌ بده‌یت  كچه‌كه‌ت ئه‌و وزه‌یه‌ وه‌ربگرن له‌ئاسایش‌و ئارامی‌ ناو خێزان.
منداڵه‌كه‌ت به‌تایبه‌تی‌ له‌قۆناغی‌ هه‌رزه‌كاریدا بۆ ئه‌وه‌ی‌ باوه‌ڕبه‌خۆبوون به‌ده‌ست بهێنێت پێویستی‌ به‌سۆز و خۆشه‌ویستی‌ ئێوه‌ی‌  باوكان‌و دایكانی‌ خۆشه‌ویست.
 
خاڵی‌ گرنگی‌ به‌هێزكردنی‌ باوه‌ڕبه‌خۆبوون لای‌ منداڵه‌كه‌ت
ڕێز دابنێ بۆ قسه‌‌و بیرۆكه‌كانی‌‌و خۆت به‌ دوور بگره‌ له‌شكاندنه‌وه‌‌و ڕه‌خنه‌ی‌ گاڵته‌ ئامێزی‌ ئاڕاسته‌ مه‌كه‌.
ڕێز له‌ كه‌سایه‌تی‌ بگره‌، ئه‌گه‌رچی‌ كاری‌ هه‌ڵه‌شه‌شی‌ ئه‌نجام دابوو ته‌نها ڕه‌خنه‌ بگره‌ له‌و كاره‌ هه‌ڵه‌یه‌ی‌ ئه‌نجامیداوه‌، نه‌ك ته‌واوی‌ كه‌سایه‌تی‌ بخه‌یته‌ ژێر ڕه‌خنه‌.
بارودۆخێك بخوڵقێنه‌ كه‌ ئه‌زموونی‌ نوێ فێر بێت‌و بتوانێت به‌سه‌ر كێشه‌كانی‌ ژیانیدا زاڵ بێت.
هه‌وڵبده‌ له‌ژیانی‌ خۆتدا هاوسه‌نگی‌ په‌یڕه‌و بكه‌یت‌و پارێزه‌ری‌ بنه‌ما‌و یاساكانی‌ خێزان به‌. لێیان لامه‌ده‌ تا منداڵه‌كه‌شت پێوه‌ی‌ پابه‌ند بێت‌و به‌و جۆره‌ ڕه‌فتار بكات.
له‌ جێگای‌ ئه‌وه‌ی‌ ڕه‌خنه‌ی‌ لێبگریت‌و خاڵه‌ لاوازه‌كانی‌ له‌دژی‌ به‌كار بهێنیت. سه‌رنجی‌ ڕه‌فتاره‌ باشه‌كانی‌ بده‌ هانیبده‌ له‌سه‌ریان . بۆ نمونه‌  له‌و مه‌جلیسه‌دا زۆر جوان قسه‌ت ده‌كرد، به‌ ڕاستی‌ سه‌رنجی‌ ڕاكێشام. ئه‌م ستایلی‌ قژه‌ت زۆر لێیه‌ت. ئه‌مڕۆ زۆر جوانی‌.  ئه‌و كاته‌ی‌ له‌گه‌ڵ كچی‌ پووره‌كه‌ت گفتوگۆت ده‌كرد زۆر له‌سه‌رخۆ و ئارام بویت زۆر موعجه‌بی‌ ئه‌و ڕه‌فتاره‌تم.
له‌یادت نه‌چێت منداڵه‌كه‌ت زیاتر ده‌رس له‌ڕه‌فتارت وه‌رده‌گرێت تا له‌قسه‌كانت. هه‌رزه‌كاران له‌سه‌ره‌تای‌ ئه‌م قۆناغه‌دا زیاتر سه‌رنجی‌ ده‌ره‌وه‌ ده‌ده‌ن، به‌ڵام دواتر هێواش هێواش ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ ناو خێزان‌و كه‌سانی‌ گه‌وره‌تر له‌خۆیان ده‌كه‌ن به‌ نموونه‌.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7392
17/10/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ رۆجێر فێدره‌ر بۆ جاری چواره‌م له‌م وه‌رزه‌دا له‌ نادالی برده‌وه‌ 17/10/2017
‌ دۆڤیزیسیۆ قۆناغی ژاپۆنی مۆتۆ جی پی برده‌وه‌ 17/10/2017
زانست
‌ ته‌كنیكی نوێ بۆ نووسینی نامه‌ بێ ده‌ستدان له‌ كیبۆرد 17/10/2017
‌ ئه‌ندۆنیزیا چاوه‌ڕوانی هه‌ڵپژانی گڕكانێكه‌ 17/10/2017
‌ زرێبار هه‌ورامی: ژیان جه‌نگه‌، له‌گه‌ڵ خۆت و له‌گه‌ڵ بارودۆخه‌كه‌ت 16/10/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP