لووتێكی ده‌ستكرد له‌ بری سه‌گی مه‌شقپێكراو
لووتێكی ده‌ستكرد له‌ بری سه‌گی مه‌شقپێكراو ‌ 1/10/2017
كه‌شتی نوح
زاناكانی دانیمارك په‌ره‌یان داوه‌ به‌لووتێكی ده‌ستكرد كه‌ ده‌توانێت جێگه‌ی سه‌گه‌ پۆلیسییه‌ مه‌شق پێكراوه‌كان بگرێته‌وه‌.
 ئه‌و لووته‌ ده‌ستكرده‌ی له‌ لایه‌ن زانایانی زانكۆی ته‌كنیكیی دانیماركه‌وه‌ په‌ره‌ی پێدراوه‌ به‌جۆرێك هه‌سته‌وه‌ره‌ كه‌ هاوشێوه‌ی لووتی سه‌گه‌ پۆلیسییه‌ مه‌شقپێكراوه‌كانه‌‌و ده‌توانێت هه‌ست به‌بوونی مادده‌ی هۆشبه‌ر‌و مادده‌كانی ته‌قینه‌وه‌ بكات.
زانایانی به‌شدار له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌باره‌ی كاره‌كه‌یانه‌وه‌ ئاماژه‌یان به‌وه‌ دا كه‌ لووته‌ ده‌ستكرده‌كه‌ یه‌كێكه‌ له‌و ئامڕازانه‌ی كه‌ بۆ چه‌ندین بوار به‌كار دێت‌و ده‌توانرێت  وه‌ك سه‌گێكی پۆلیسی سوودی لێ ببینرێت بۆ ئاشكراكردنی مادده‌ی ته‌قینه‌وه‌‌و مادده‌ی هۆشبه‌ر‌و بۆ بواری مه‌ده‌نیش سوودی هه‌بێت، له‌وانه‌ش بۆ  دیاریكردنی كوالیتی خوارده‌مه‌نییه‌كانی وه‌ك په‌نیر و ماسی و ته‌نانه‌ت ده‌توانرێت بۆ ده‌ستنیشانكردنی كوالیتی شه‌رابیش به‌كاربهێنرێت.
 هه‌روه‌ها ڕوونیان كرده‌وه‌ كه‌ میكانیزمی ئامڕازه‌كه‌ پشت ده‌به‌ستێت به‌ بنه‌مای پێوانه‌ی ئاوێزه‌یی و ڕه‌نگی گه‌ردیله‌كان له‌ هه‌وادا، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ مادده‌كان له‌ هه‌وای ژوورێك یان سندوقێكی داخراودا ده‌ستنیشان بكه‌ن، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌ر 15 چركه‌ جارێك ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ پێوانه‌ ده‌كات كه‌ به‌سه‌ر ئاوێزه‌ی شه‌پۆله‌كانی ڕووناكییدا دێت  له‌ هه‌وادا.
 به‌پێی ڕوونكردنه‌وه‌ی زاناكان، هه‌ریه‌ك له‌كارمه‌ندانی پۆلیسی گومرگه‌كان  ده‌توانن به‌كاری بهێنن بۆ ئاشكراكردنی ئه‌و سندوق‌و فه‌رده‌‌و سندوقی بارانه‌ی كه‌بۆ گواستنه‌ی كه‌لوپه‌ل به‌كاردێن له‌ لۆری و كه‌شتی و فڕۆكه‌كاندا.
پێویسته‌ بوترێت، به‌كارهێنانی سه‌گی مه‌شقپێكراو یان ئه‌و سه‌گانه‌ی به‌سه‌گی بۆنكه‌ر ناسراون تا ئێستا سه‌ركه‌وتووترین  ڕێگه‌ بووه‌ كه‌ سه‌ربازان و هێزه‌كانی پۆلیس به‌كاریانهێناوه‌ بۆ ئاشكراكردنی مادده‌ی هۆشبه‌ر‌و مادده‌كانی ته‌قینه‌وه‌ له‌ فڕۆكه‌خانه‌‌و  شوێنه‌ گشتییه‌كان دا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی لووتیان توانایه‌كی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری هه‌یه‌ بۆ ناسینه‌وه‌ی مادده‌كان، ته‌نانه‌ت له‌م ساڵانه‌ی دوایدا  هه‌ندێك له‌ پزیشكه‌كان پشتیان به‌سه‌گی تایبه‌ت به‌ستووه‌ بۆ ده‌ستنیشانكردنی هه‌ندێك نه‌خۆشیی‌و جه‌ختیشیان له‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ لووتی ئه‌و جۆره‌ سه‌گانه‌ هه‌ست به‌  هه‌ندێك نه‌خۆشی ده‌كه‌ن له‌ ڕێگه‌ی ئه‌و هه‌وایه‌ی له‌ئه‌نجامی هه‌ناسه‌دانه‌وه‌ی مرۆڤه‌وه‌ دێته‌ ده‌ره‌وه‌.
سه‌رچاوه‌: العلوم والتكنولوجیا


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7392
17/10/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ رۆجێر فێدره‌ر بۆ جاری چواره‌م له‌م وه‌رزه‌دا له‌ نادالی برده‌وه‌ 17/10/2017
‌ دۆڤیزیسیۆ قۆناغی ژاپۆنی مۆتۆ جی پی برده‌وه‌ 17/10/2017
زانست
‌ ته‌كنیكی نوێ بۆ نووسینی نامه‌ بێ ده‌ستدان له‌ كیبۆرد 17/10/2017
‌ ئه‌ندۆنیزیا چاوه‌ڕوانی هه‌ڵپژانی گڕكانێكه‌ 17/10/2017
‌ زرێبار هه‌ورامی: ژیان جه‌نگه‌، له‌گه‌ڵ خۆت و له‌گه‌ڵ بارودۆخه‌كه‌ت 16/10/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP