كۆتایی ستالینیزیم
ئەو رۆژانەی جیهانیان هەژاند كۆتایی ستالینیزیم ‌ 2/10/2017
رۆژی 25/2/1956 وەرچەرخانێكی مێژووییە لە مێژووی شیوعیەتدا. لە ئەو رۆژەدا بۆ یەكەمین جار و لە كۆنگرەی بیستەمی حزبدا، نیكیتا خرۆشۆف، ستالینی تۆمەتبار كرد. وتارەكە، وتارێكی سۆزداری و روون بوو و مشتومڕێكی گەورەی لە سەرتاسەری جیهاندا نایەوە.
ستالین ئیدانە كرا و بە كابرایەكی پیاوكوژ و وەحشیگەرا دانرا. بەو جۆرەش بە یەك پیاكێشانی بەهێز پاڵەوانەكە كەوت.
بەڵام، ئەمانە تەنها هۆكاری ئیدانە و تۆمەتباركردنەكەی خرۆشۆف نەبوون. بەڵكو مەسەلەكە پەیوەست بوو بە بردنەوەی هاوڕێكان. واتە تیتۆی سەرۆكی یۆگۆسلاڤیا و دانانی كاریگەری لەسەر خەڵك.
پێش چەند ساڵێك تیتۆ ناكۆك بوو لەگەڵ ستالین. خرۆشۆف ویستی بەو جۆرە بیگەڕێنێتەوە باوەشی سۆڤیەت. بەڵام ئەمەش هەر یەكێكی تر بوو لە هۆكارەكان. هۆكارێكی تر، هەوڵدانی خرۆشۆف بوو بۆ دەرخستن و زیادكردنی تواناو نفوزی خۆی لەرێگەی دانانی سەركردایەتییەكی تازەوە.
وەك لە سەردانەكەیدا بۆ هندستان دەركەوت، خرۆشۆف سیحرێكی تایبەتیی هەبوو كە دەیتوانی لەهەموو ئان و ساتێكدا بەكاری بەرێت. خرۆشۆف و بولگانن گەشتێكی درێژو فراوانیان دەست پێكرد بۆ ئەوەی ئەو پەیامە بدەنە خۆرئاوا كە مەسەلەكە لەیەكێتی سۆڤیەت گۆڕانكاری بەسەردا هاتووە.
بە درێژایی ماوەیەك، خرۆشۆف توانی خۆشی و دۆستایەتی دروست بكات. سەردانەكانی بۆ لەندەن لە دوای وتارەكەی لە كۆنگریس، خەمی سەر دڵی سۆڤیەتییەكانی رەواندەوە.
مەسەلەی گرنگی سەردانەكانی خرۆشۆف ئەوە بوو، ئێوە شیوعیەتتان خۆشناوێت، ئێمەش سەرمایەداریمان خۆشناوێت. تەنها چارەسەریش پێكەوە ژیانی ئاشتیانەیە.
خرۆشۆف لە سەردانەكەیدا بۆ لەندەن، چەندین هەڵوێستی ناخۆشی تووشی بەرپرسانی پارتی پارێزگارانی بەریتانیا كرد. یەكێكیش لەو حاڵەتانە ئەوە بوو وتی ئەگەر بەریتانی بوومایە، منیش دەنگم دەدایە پارێزگاران.
ئەو كاتەشی سەردانی زانكۆی ئۆكسفۆردی كرد بە ئاشكرا، خوێندكارانی ئامادەبوو بە ئاشكرا هەستیان كرد ئەو بۆچی دژی ستالین بوو... بۆیە بەدەنگی بەرز هاواریان دەكرد.. جۆ چەند داماوە.
هەرچەندە ئەو دوای چەند مانگێك تانكی رەوانەی بۆدابست كرد و خەریك بوو جیهان تووشی شەڕێكی ئەتۆمی بكات لە كاتی قەیرانی رۆكیتەكانی كوبادا، بەڵام لەو رۆژەدا واتە 25/2/1956 خرۆشۆف توانی بە یەكجاری خێوەكەی ستالین راپێچ بكات.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7392
17/10/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ رۆجێر فێدره‌ر بۆ جاری چواره‌م له‌م وه‌رزه‌دا له‌ نادالی برده‌وه‌ 17/10/2017
‌ دۆڤیزیسیۆ قۆناغی ژاپۆنی مۆتۆ جی پی برده‌وه‌ 17/10/2017
زانست
‌ ته‌كنیكی نوێ بۆ نووسینی نامه‌ بێ ده‌ستدان له‌ كیبۆرد 17/10/2017
‌ ئه‌ندۆنیزیا چاوه‌ڕوانی هه‌ڵپژانی گڕكانێكه‌ 17/10/2017
‌ زرێبار هه‌ورامی: ژیان جه‌نگه‌، له‌گه‌ڵ خۆت و له‌گه‌ڵ بارودۆخه‌كه‌ت 16/10/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP