لاری پیج و سێرگی برین
لاری پیج و سێرگی برین ‌ 2/10/2017
(پێم وایە هەموو ئەو كەسانەی مامەڵە لەگەڵ زانیاری دەكەن لە یەكێك لە قۆناغەكاندا پەنا دەبەنە بەر بەكارهێنانی گۆگڵ).
گۆگڵ كە یەكێكە لە خزمەتگوزارییەكانی گەڕان لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت و رۆژانە 300 ملیۆن جار بەكاردەهێنرێت.
گۆگڵ لە لایەن لاری پەیج و سێرگی برین دامەزراوە ئەویش دوای وازهێنانیان لە زانكۆ. گۆگڵ بووە مایەی پێكەوەنانی سامان و سەروەتێكی گەورە كە بە زیاتر لە 18 ملیار و نیو دۆلار دەخەمڵێنرێت.
ئەو دووانە تازە بەربەستی سی ساڵیان بڕیبووە، لە ناوەڕاستی ساڵی 1990 لە زانكۆی ستانفۆرد كە تیایدا خەریكی بەدەستهێنانی دكتۆرا بوون لە زانستەكانی كۆمپیوتەردا، بوونە هاوڕێ و خەریكی گەشەپێدانی بزوێنەری گەڕان بوون، لەو كاتەی لە بەشی ناوخۆیی دەژیان، هەر لە سەرەتاوە ئەنجامی دڵخۆشكەریان بەدەستهێنا و لە سەرەتادا گەڕانەكەیان لەسەر ناونیشانی باوی لاپەڕەكانی سەر ئینتەرنێت بوو.
دوای ئەوەی دركیان بەوەكرد كە لاپەڕەكان لەسەر باوی و رێژەی بەكارهێنان دەوەستێت كە شتێكی گونجاوە، ناوی خزمەتگوازارییەكەیان گۆڕی و ناویان نا گۆگڵ و دەستیان لە زانكۆ كێشایەوە و كردیانە بەشێك لە مێژووی خۆیان.
پێكەوە یەك ملیۆن دۆلاریان لە هاوڕێ و خزم و كەسوكار و هەروا وەبەرهێنەران كۆكردەوە بۆ ئەوەی پرۆژەی گۆگڵ دەست پێبكەن و نووسینگەی یەكەمیشیان گەراجی ئۆتۆمبیلی یەكێك لە هاوڕێكانیان بوو لە ناوچەیەكی ویلایەتی كالیفۆرنیای ئەمریكا.
مامۆستایەكیان كە ناوی دیڤید شاریتن بوو یەكێك لە وەبەرهێنەرە سەرەتاییەكانیان بوو بۆ ئەوەی هاوكارییان بكات لە دەستپێكردنی گۆگڵدا.
(كۆمپانیاكانی تری گەڕان، خزمەتگوزارییەكانی فراوان كردووە. پۆستی ئەلیكترۆنی و وەرزش و هەواڵ و شتی تریان زیاد كردووە، ئەمەش لە كاتێكدا پەیج و براین كاردەكەن بۆ دەستخستنی هەموو شتێك و بە خێراترین شێوە كە بتوانرێت).
سەرەڕای سەركەوتن و دەوڵەمەندی، لاری پەیج و سێرگی برین ژیانێكی ئاسایی دەژین و پێچەوانەی سەرۆك و كەسانی گرنگی ناو كۆمپانیاكانی تر وەك نموونەی دروستكردنی ئەپلیكەیشنی بە ناوبانگ بەناوی لاری ئەریسن، كە خاوەنی فڕۆكەی تایبەتییە.
لە ساڵی 2004دا گۆگڵ بووە كۆمپانیایەكی گشتی، بەوەش دامەزرێنەران كە تەمەنیان لە نزیكەی 27 ساڵیدا بوو، بوونە خاوەنی چەند ملیار دۆلارێكی ئەمریكی. بە هۆی سەركەوتنە بەردەوامەكانیانەوە قازانجەكانیان بەرەدەوام لە هەڵكشاندا بوو بەرەو زیاتر، بە تایبەتی كاتێكی خزمەتگوزاری گۆگڵ ماپ و گۆگڵ ئێرسیان بەرهەمهێنا كە وردەكاری رێگاوبانەكان دەردەخات و هاتوچۆی ئۆتۆمبیل و پیادە و پاسكیل سواری بە وردی لەسەر نەخشە دەردەخات، ئەمەش جگە لەوەی كار ئاسانییە بۆ دۆزینەوەی كۆمپانیا و دامەزراوەكان لە هەندێك وڵاتی جیهاندا.
سەنتەری گۆگڵ دەكەوێتە ماونتن ڤیو لە دۆڵی سیلیكۆن لە ویلایەتی كالیفۆرنیای ئەمریكی، كە هەندێك شتی سەیریان خستۆتە بەردەست بۆ ئەوەی كارمەندان هەست بە بێزاری نەكەن، چونكە 20 هەزار فەرمانبەریان هەیە. لاری پەیج و سێرگی برین سەرپەرشتی كۆبوونەوەی هەفتانە دەكەن و بارەگاكە چەندین شوێنی خۆشی تێدایە و پیانۆ و مەلەوانگە و شوێنی بەردەستە و رێگەی بردنە ژوورەوەی سەگ و منداڵش دەدرێت.
هەموو ئەندامێكی تیمەكان، هەفتانە یەك رۆژ تەرخان دەكەن بۆ پرۆژەیەكی تری ژیانیان.
لەوەتەی گۆگڵ بووەتە كۆمپانیایەكی گشتی، سەروەتی لاری پەیج و سێرگی برین بە خێرایی زیاتر گەشە دەكات و زیاتر دەبێت، بە پێی ئاماژەكانیش، سەروەت و ناوبانگیان بەردەوام لە گەشەكردنی زیاتردا دەبێت.
سەرەڕای كەمیی تەمەنیان، پەیج سەرۆكی بەشی پشكەكان و براین سەرۆكی بەشی تەكنەلۆژیایەو بە بڕی یەك ملیار دۆلار زیاتر پشكی كۆمپانیاكەیان فرۆشتووە.
هەردووكیان بایەخێكی زۆر دەدەنە پاراستنی ژینگە، بەرنامەیەكی تایبەتی بۆ ئەو مەبەستە بەڕێوەدەبەن و سەنتەری گۆگڵ پشت بە وزەی خۆر دەبەستێت كە بەشێكە لە پلانی ئایندەی كۆمپانیاكە.
لاری پەیج و سێرگی برین خۆیان بە دەستی خۆیان دروست كردووە و گۆگڵ یان كردە كۆمپانیایەك كە نرخەكەی چەندین ملیار دۆلارە و بیروڕایان نەگۆڕاوە و بارەگایان كردۆتە شوێنێك بۆ بەسەربردنی كاتێكی خۆش.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7392
17/10/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ رۆجێر فێدره‌ر بۆ جاری چواره‌م له‌م وه‌رزه‌دا له‌ نادالی برده‌وه‌ 17/10/2017
‌ دۆڤیزیسیۆ قۆناغی ژاپۆنی مۆتۆ جی پی برده‌وه‌ 17/10/2017
زانست
‌ ته‌كنیكی نوێ بۆ نووسینی نامه‌ بێ ده‌ستدان له‌ كیبۆرد 17/10/2017
‌ ئه‌ندۆنیزیا چاوه‌ڕوانی هه‌ڵپژانی گڕكانێكه‌ 17/10/2017
‌ زرێبار هه‌ورامی: ژیان جه‌نگه‌، له‌گه‌ڵ خۆت و له‌گه‌ڵ بارودۆخه‌كه‌ت 16/10/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP