پێكهاته‌یه‌كی سروشتی بۆ پاكردنه‌وه‌ی گورچیله‌كان له‌ ژه‌هراویبوون
پێكهاته‌یه‌كی سروشتی بۆ پاكردنه‌وه‌ی گورچیله‌كان له‌ ژه‌هراویبوون ‌ 3/10/2017
گورچیله‌ هه‌ڵده‌ستێت به‌ئه‌نجامدانی كۆمه‌ڵێك كاری گرنگ له‌ له‌شدا، له‌گرنگترینیشیان پاڵاوتنی خوێنه‌ له‌ژه‌هر، ڕزگاركردنی له‌شه‌ له‌پاشه‌ڕۆ،یه‌كێك له‌كاره‌ سه‌ره‌كیه‌كانی دیكه‌ی گورچیله‌ش ڕێكخستنی ڕێژه‌ی ئاو‌و خوێییه‌ له‌ له‌شدا ، ده‌ردانی ئه‌و هۆڕمۆنانه‌یه‌ كه‌ ڕۆڵیان هه‌یه‌ له‌ڕێكخستنی په‌ستانی خوێن و دروستكردنی خانه‌ی سوری خوێن له‌ ڕێگای مۆخی ئێسكه‌وه‌.
له‌گه‌ڵ ئه‌م كۆمه‌ڵه‌ گرنگیه‌ پێویسته‌ ئاگاداری ئه‌وه‌بیت زۆر جار گورچیله‌كان به‌هۆكاری جیاواز دووچاری ژه‌هراوی بوون ده‌بێت، ده‌تواندرێت سود له‌م پێكهاته‌یه‌ وه‌ربگیرێت له‌ پاكردنه‌وه‌ی :

١-مشتێك له‌ گه‌ڵای مه‌عده‌نوسی تازه‌.
٢-نیو ئاوی لیمۆ.
٣-دوو كه‌وچك هه‌نگوین.
٤-هه‌شت كوپ ئاو.
ڕێگای ئاماده‌كردنی:
پێویسته‌ گه‌ڵای مه‌عده‌نوسه‌كه‌ جوان بشۆردرێته‌وه‌‌و ورد بكرێت له‌پاشاندا ئاوه‌كه‌ بكرێته‌ سه‌ر ئاگر هه‌تا ده‌كوڵێت ، ئینجا مه‌عده‌نوسه‌كه‌ی بۆ زیادبكرێت‌و بۆ ماوه‌یه‌ك وازی لێبهێندرێت هه‌تا سارد ده‌بێته‌وه‌ له‌دوایدا ئاوی لیمۆ و هه‌نگوینه‌كه‌ی بۆ زیاد بكرێت.
پێویسته‌ ئه‌م پێكهاته‌یه‌ ڕۆژانه‌ جارێك یاخود دوو جار بخورێت.  
كوردسات


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7392
17/10/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ رۆجێر فێدره‌ر بۆ جاری چواره‌م له‌م وه‌رزه‌دا له‌ نادالی برده‌وه‌ 17/10/2017
‌ دۆڤیزیسیۆ قۆناغی ژاپۆنی مۆتۆ جی پی برده‌وه‌ 17/10/2017
زانست
‌ ته‌كنیكی نوێ بۆ نووسینی نامه‌ بێ ده‌ستدان له‌ كیبۆرد 17/10/2017
‌ ئه‌ندۆنیزیا چاوه‌ڕوانی هه‌ڵپژانی گڕكانێكه‌ 17/10/2017
‌ زرێبار هه‌ورامی: ژیان جه‌نگه‌، له‌گه‌ڵ خۆت و له‌گه‌ڵ بارودۆخه‌كه‌ت 16/10/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP