سیستمی په‌لكه‌ زێرینه‌ بۆ دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ شێرپه‌نجه‌
سیستمی په‌لكه‌ زێرینه‌ بۆ دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ شێرپه‌نجه‌ ‌ 3/10/2017
كه‌شتی نوح

به‌ پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ په‌تاته‌ی ڕه‌نگ ئه‌رخه‌وانیی ڕێگه‌ له‌ تووشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ی كۆڵۆن ده‌گرێت.
 ژماره‌یه‌ك له‌توێژه‌ره‌وانی زانكۆی ویلایه‌تی  په‌نسلڤانیا ئاشكرایانكرد، په‌تاته‌ی ڕه‌نگ ئه‌رخه‌وانیی‌و ترێی سوور‌و قه‌رنابیت‌و هه‌ندێك  سه‌وزه‌‌و میوه‌ی ڕه‌نگاوڕه‌نگ كاریگه‌رییان هه‌یه‌ بۆ ڕێگرتن له‌ تووشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ی كۆڵۆن.
به‌پێی توێژینه‌وه‌كانی ئه‌و تیمه‌ كه‌ له‌سه‌ر ئاژه‌ڵان كراوه‌  په‌تاته‌ی ڕه‌نگ ئه‌رخه‌وانی كاری له‌خانه‌ ڕیشاڵییه‌كانی  شێرپه‌نجه‌ی كۆڵۆن كردووه‌‌و ڕایگرتوون، هه‌روه‌ها ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ برێكی كه‌می پڕۆتینی زیانبه‌خشی (IL-6)یان هه‌بووه‌ كه‌ گرێی شێرپه‌نجه‌یی به‌ نزیكه‌یی 6 هێنده‌ گه‌وره‌ ده‌كات،  
توێژه‌ره‌وه‌كان پێیان وایه‌ زۆر گرنگه‌ هه‌موو كه‌سێك سیستمی خۆراكی په‌لكه‌ زێرینه‌ په‌یڕه‌و بكات كه‌ تێكه‌ڵه‌یه‌ك له‌ مادده‌ی كیمیایی له‌خۆ ده‌گرێت كه‌ ئه‌وانه‌ش دژه‌ هه‌وكردنن و ڕێگه‌ش له‌تووشبوون به‌ نه‌خۆشییه‌ درێژخایه‌نه‌كان ده‌گرن.
 ئه‌و توێژه‌ره‌وانه‌ ئاماژه‌ش به‌وه‌ ده‌ده‌ن هه‌ر كاتێك  هه‌موان به‌جوانی له‌چۆنییه‌تی كاری ئه‌و ئاوێته‌ كیمیاییانه‌ له‌سه‌ر ئاستی ته‌نۆلكه‌كان گه‌یشتن، ئه‌مه‌ ڕه‌نگه‌ ببێته‌ هۆی په‌ره‌پێدانی ده‌رمانگه‌لێكی نوێ بۆ چاره‌سه‌ر كردنی شێر په‌نجه‌ وحاڵه‌ته‌ كوشنده‌كانی دیكه‌.
له‌مباره‌یه‌وه‌ پڕۆفیسۆر جایرام ڤانامالا زانای خۆراك و به‌شدار له‌ توێژینه‌وه‌كه‌ وتی»پزیشكیی كۆن‌و به‌ڵگه‌ نوێیه‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌ده‌ن كه‌ سیستمی خۆراكیی پشت به‌ستوو به‌ڕووه‌ك، بۆی هه‌یه‌ ڕێگر بێت له‌كۆمه‌ڵێك  نه‌خۆشیی  درێژخایه‌ن له‌وانه‌ش شه‌كره‌ی جۆری دووه‌م‌و نه‌خۆشییه‌كانی دڵ‌و شێرپه‌نجه‌».
به‌پێی قسه‌كانی ڤانامالا په‌تاته‌ی ئه‌رخه‌وانیی  له‌ڕووی بیۆلۆژییه‌وه‌ چه‌ند پێكهاته‌یه‌یه‌كی چالاكیی تێدایه‌ وه‌ك ئه‌نتۆسیانین‌و ترشی فینولیی، كه‌ په‌یوه‌ندیی هه‌یه‌ به‌ خۆپاراستن له‌ شێرپه‌نجه‌.
تیمی توێژینه‌وه‌كه‌ ڕوونیان كرده‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ ئه‌و خواردنانه‌ بخورێت كه‌ ئه‌و ماددانه‌ی تێدایه‌ كه‌ مرۆڤ پێویستییه‌تی وه‌ك پرۆتینه‌كان و خۆراكپێده‌ره‌ ڕووه‌كییه‌كانی وه‌ك ڤیتامین و كارۆتینه‌كان چونكه‌ ئه‌وانه‌ بۆیان هه‌یه‌ ڕێره‌وی پڕۆتینی زیانبه‌خشی (IL-6) بگۆڕن.
 ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ی پسپۆڕانی زانكۆی ویلایه‌تی په‌نسلڤانیا كه‌ ئه‌نجامه‌كه‌ی له‌گۆڤاری كیمیای ئه‌ندامییدا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ جه‌خت له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ مرۆڤ سیستمی خۆراكیی ڕووه‌كیی پیاده‌ بكات بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی شێرپه‌نجه‌كانی ڕیخۆڵه‌.
 پێویسته‌ بوترێت، شێرپه‌نجه‌ی ڕیخۆڵه‌ دووه‌مین هۆكاری مردنه‌ به‌ شێرپه‌نجه‌ له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا و هه‌روه‌ها به‌یه‌كه‌مین بكوژ داده‌نرێت له‌زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا

‌سه‌رچاوه‌: الصحه‌ والحیاه‌


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7392
17/10/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ رۆجێر فێدره‌ر بۆ جاری چواره‌م له‌م وه‌رزه‌دا له‌ نادالی برده‌وه‌ 17/10/2017
‌ دۆڤیزیسیۆ قۆناغی ژاپۆنی مۆتۆ جی پی برده‌وه‌ 17/10/2017
زانست
‌ ته‌كنیكی نوێ بۆ نووسینی نامه‌ بێ ده‌ستدان له‌ كیبۆرد 17/10/2017
‌ ئه‌ندۆنیزیا چاوه‌ڕوانی هه‌ڵپژانی گڕكانێكه‌ 17/10/2017
‌ زرێبار هه‌ورامی: ژیان جه‌نگه‌، له‌گه‌ڵ خۆت و له‌گه‌ڵ بارودۆخه‌كه‌ت 16/10/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP