نه‌یزه‌كه‌كان ئاڵتونیان گه‌یاندۆته‌ سه‌ر زه‌وی
نه‌یزه‌كه‌كان ئاڵتونیان گه‌یاندۆته‌ سه‌ر زه‌وی ‌ میدل ایست اونلاین‌ 14/9/2011
زاناكانی به‌ریتانیا له‌و بڕوایه‌دان كه‌ ئاڵتون و زۆربه‌ی كانزاكانی دیكه‌ی سه‌ر زه‌وی پێشتر له‌فه‌زاوه‌ به‌ره‌و زه‌وی باریون، ئه‌م بڕوایه‌ی ئه‌و زانایانه‌ دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ به‌ڵگه‌ی زیاتریان ده‌ستكه‌وتووه‌، به‌وه‌ی به‌ر له‌چوار ملیار ساڵ ئه‌و كانزایانه‌ به‌هۆی شه‌پۆلێكی نه‌یزه‌كه‌كانه‌وه‌ باریونه‌ته‌ سه‌ر زه‌وی.
ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌ڵمانیا له‌زاری زاناكانی هه‌ردوو زانكۆی (بریستۆل و ئۆكسفۆرد)ه‌وه‌ بلاویكردۆته‌وه‌، توێژاڵی زه‌وی به‌رله‌وه‌ی رووبه‌ڕووی شه‌پۆلێكی به‌رفراوانی نه‌یزه‌كباران ببێته‌وه‌، جۆرێكیتر بووه‌و به‌و شێوه‌یه‌ی ئێستا نه‌بووه‌. ئه‌و زانایانه‌ ئاماژه‌شیان به‌وه‌ داوه‌ كه‌ دوای ئه‌و نه‌یزه‌ك بارانه‌ زه‌وی رووخساری گۆڕدراوه‌و زۆربه‌ی ئه‌و شوێنانه‌ش كه‌ نه‌یزه‌كه‌كانیان به‌ركه‌وتووه‌ جۆره‌ به‌رزی و نزمی و هه‌ڵدێرو نشێوێك كه‌ به‌شی زۆری ئه‌و به‌رزی نزمیانه‌ له‌ناخیاندا به‌شێكی زۆر له‌كانزا به‌نرخ و ده‌گمه‌نه‌كانی له‌خۆگرتووه‌.
پێداچوونه‌وه‌یه‌كی نوێ
زاناكان ده‌ڵێن، زه‌وی له‌قۆناغێكی سه‌ره‌تای گه‌شه‌كردنیدا بۆته‌ دوو به‌شه‌وه‌، ئه‌وه‌ش له‌وكاته‌دا كه‌ هێشتا له‌حاڵی گڕگرتویی و جۆشگرتنیدا بووه‌و له‌وكاته‌دا به‌شێكی زۆری شله‌یه‌كی گه‌رم بووه‌. ماتیاس ویلبۆلد زانای كیمیازانی زانكۆی بریستۆل ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ به‌پێی هه‌موو لێكدانه‌وه‌و تاقیكردنه‌وه‌كان ئه‌و ئاڵتون و كانزا ده‌گمه‌نانه‌ دوای ساردبوونه‌وه‌ی زه‌وی چونه‌ته‌ توێژاڵی ناوه‌وه‌ی زه‌وی و بڕێكی كه‌می نه‌بێت، هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكردووه‌ كه‌ زاناكان ئه‌و مه‌زنده‌یه‌ بكه‌ن. هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ماتیاس ویلبۆلدی سه‌په‌رشتیاری ئه‌و تیمه‌ی زانكۆی بریستۆل ئه‌وه‌شیان خستۆته‌ڕوو چه‌ند نمونه‌یه‌كی تاوێره‌ به‌رده‌كانی گرینلاندیان تاقیكردۆته‌وه‌ كه‌ هه‌ندێكیان مێژووه‌كه‌یان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سه‌رده‌می به‌ر له‌ ته‌قینه‌وه‌ی مه‌زن.
ئه‌م تاقیكردنه‌وانه‌ش جارێكیتر زاناكانیان خستۆته‌وه‌ به‌رده‌م مه‌ته‌ڵێكی زانستیی دیكه‌، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات زانا كیمیازانه‌كان و جیۆلۆجییه‌كان به‌هه‌موو لێكدانه‌وه‌و شیكردنه‌وه‌كانیاندا بچنه‌وه‌ بۆ گه‌یشتن به‌ ده‌ره‌ئه‌نجامێكی راست و دروست.

ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7301
23/6/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ یۆرۆی لاوان 22/6/2017
‌ رۆناڵدۆ كه‌ی ده‌چێته‌ دادگا؟ 22/6/2017
زانست
‌ دروستبوونی ورگ و هۆكار و چاره‌سه‌ر 22/6/2017
‌ دۆزینه‌وه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش له‌ پیرۆ 22/6/2017
‌ ناسا : له‌ خۆر نزیك ده‌بێته‌وه‌ 22/6/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP