111 ملیۆن دینار پارەی ساڵێكی غەرامەی قایمقامیەتی سلێمانی بووە
111 ملیۆن دینار پارەی ساڵێكی غەرامەی قایمقامیەتی سلێمانی بووە ‌ 29/12/2016
یەکەی ئابووری
لیژنە هاوبەشەكانی‌ قایمقامیەتی‌ قەزای ناوەندی سلێمانی‌ لەماوەی‌ ئەمساڵدا بە بڕی‌ زیاتر لە 100 ملیۆن دینار غەرامەی‌ ئەو شوێنانەیان كردووە، كە كاری‌ قاچاخ‌و نایاساییان ئەنجامداوە، یاخود كاڵای‌ خراپیان فرۆشتووە.
لە كۆنگرەیەكی‌ رۆژنامەوانیدا، بەختیار عەبدولڕەحمان قایمقامی‌ قەزای ناوەندی سلێمانی‌ ئاماری‌ كارو چالاكییەكانی‌ لیژنە هاوبەشەكانی‌ قایمقامیەت‌و ئامادەكارییەكانی‌ سەری‌ ساڵی‌ راگەیاند.
قایمقامی‌ سلێمانی‌ وتی‌: «لیژنە هاوبەشەكان لەمساڵدا سەردانی‌ زیاتر لە 18 هەزار شوێنیان كردووە، لەسەر خراپی‌ كوالێتی‌ 105 شوێن داخراون‌و هەشت كەسیش دراوە بە دادگاو دەستیش بەسەر 64 ئۆتۆمبیلیدا گیراوە، كە كاری‌ ساختەو قاچاخیان پێكراوە».
وتیشی: ‌»هەروەها 236 هەزارو 375 تۆن مەوادی‌ بەسەرچوو تەلەف كراوەو كۆی‌ غەرامەی‌ ئەمساڵیش بریتی بووە لە بڕی 111 ملیۆن‌و 85 هەزار دینارو گەڕێنراوەتەوە وەزارەتی‌ دارایی».
بەختیار عەبدولڕەحمان ئاماژەی‌ بەوەشكرد، قایمقامیەت‌و بەشێك لە فەرمانگەكان داوایان لە وەزارەتی‌ دارایی كردووە، كە رێگەیان پێبدات بەشێك لە داهاتی‌ فەرمانگەكان بۆ پێداویستییەكانی‌ خۆیان خەرج بكەن، بەڵام تائێستا وەڵامی‌ داواكارییەكان نەدراوەتەوە.
ساڵانە قایمقامیەتی شارو شارۆچكەكانی هەرێم ئاماری ساڵێكی تایبەت بە لیژنەكانیان بۆ رای گشتی بڵاودەكەنەوە، بەتایبەت ئەو لیژنانەی كە تایبەتن بە چاودێریكردنی بازاڕو كارە بازرگانیەكان.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7199
20/2/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ دوای یاریی بارسێلۆناو پاریسییه‌كان ده‌چێته‌ سعودیه‌ 20/2/2017
‌ بۆندێكی خه‌یاڵیی ده‌خرێته‌ به‌رده‌م ریاڵ مه‌درید 20/2/2017
زانست
‌ 500 پارچه‌ ئاسه‌وای‌ نایاب گه‌ڕێندرانه‌وه‌ ئێران 17/2/2017
‌ ره‌نگه‌ گه‌نمه‌شامیی كۆتایی بێت‌و نه‌مێنێت 14/2/2017
‌ مادده‌یه‌كی به‌هێزتر له‌ پۆڵا له‌ زه‌یتی چێشتلێنان 14/2/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP