قەرەبووی بەشەخۆراكی هاووڵاتیان دەكرێتەوە؟
قەرەبووی بەشەخۆراكی هاووڵاتیان دەكرێتەوە؟ ‌ 4/1/2017
یەکەی ئابووری
تا ئێستا كۆمپانیای خۆراك لە سلێمانی هیچ بڕیارو رێنماییەكی وەزارەتی بازرگانی عیراقی بەدەست نەگەیشتووە، بەمەبەستی قەرەبووكردنەوەی هاووڵاتیان لە بری بەشەخۆراكی فەوتاوی حەوت مانگی ساڵی ٢٠١٦.
هاوكات، بەڕێوەبەری كۆمپانیاكەش دەڵێت: «ئێستا بەشە خۆراكی مانگی پێنجی ساڵی ٢٠١٦ دابەش دەكەین‌و بەردەوامیش دەبین».
شەوكەت محەمەد بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیای خۆراك لە سلێمانی، بە ماڵپەڕی (SNN)ی راگەیاندووە، هیچ بڕیارو رێنماییەكی نوێمان لەلایەن وەزارەتی بازرگانی عیراقەوە بەدەست نەگەیشتووە بۆ قەرەبووكردنەوەی هاووڵاتیان لە بری بەشەخۆراكی فەوتاوی ساڵی پار.
وتیشی: «ئێستا ئێمە بەشەخۆراكی مانگی پێنجی ساڵی ٢٠١٦ دابەش دەكەین، كە بریتییە لە برنج‌و رۆن‌و شەكر، بەردەوامیش دەبین تا بە تەواوی بەشەخۆراكی ئەو مانگەی هاووڵاتیان دابەش دەكەین».
سەبارەت بەوەش كە لە ئێستا بەدواوە بەشەخۆراكی مانگی یەكی ٢٠١٧ دابەش دەكەن یاخود بەردەوام دەبن لەسەر دابەشەكردنی خۆراك بۆ مانگە فەوتاوەكانی ساڵی ٢٠١٦، بەڕێوەبەری كۆمپانیای خۆراك لە سلێمانی وتی: «پێویستی بە بڕیارو رێنمایی وەزارەتی بازرگانی عیراقەو ئێمەش چواڕوانین، بەڵام تائێستا هیچمان بەدەست نەگەیشتووە».
ئاماژەی بەوەشكرد، بەردەوام دەبن لە دابەشكردنی بەشەخۆراك بەسەر هاووڵاتیاندا تا ئەو كاتەی بڕیارو رێنمایی نوێی وەزارەتی بارزگانی عیراقیان بەدەست دەگات.
دەنگۆی ئەوە بڵاوبۆتەوە كە وەزارەتی بازرگانی عیراق بەنیازە بە پارە قەرەبووی بەشەخۆراكی فەوتاوی ساڵی رابردوو بكاتەوە، بەڵام تائێستا تەنیا دەنگۆیە.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7172
19/1/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ خولی نایابی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان 19/1/2017
‌ گراند سلامی ئوستورالیا 19/1/2017
زانست
‌ به‌ به‌ڵگه‌وه‌ خوێنه‌رانی‌ كتێب ساڵی‌ 1960 زیاتر بووه‌ له‌ ئێستا 19/1/2017
‌ زیانه‌كانی زۆر به‌كارهێنانی خوێ 19/1/2017
‌ تێچووی جگه‌ره‌كێشان له‌سه‌ر ئابوری جیهان گه‌یشتۆته‌ زیاتر له‌ یه‌ك تریلیۆن دۆلار 19/1/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP