هەزار كارگە لە كوردستان داخراون
«(12) ملیۆن تۆن چیمەنتۆ لە هەرێم بەرهەم دەهێنرێت» هەزار كارگە لە كوردستان داخراون ‌ 5/1/2017
راپۆرتی: فەتاح حەسەن قەڵاتی

تا ئێستا قەیرانی دارایی بە رێژەی (40% - 50%) كاریگەری لەسەر كەرتی پیشەسازی‌و چالاكی كارگە پیشەسازییەكان لە كوردستان هەبووە، بەو هۆیەوە لە كۆی زیاتر لەسێ هەزارو 500 كارگەی پیشەسازی، زیاتر لە هەزار كارگە بەهۆی بێ بازاڕییەوە داخراون.

بەرهەمی كارگە ناوخۆییەكان
ئاراس رەئوف بەڕێوەبەری گشتیی گەشەپێدانی پیشەسازی لە وەزارەتی بازرگانی‌و پیشەسازیی حكومەتی هەرێم، سەبارەت بە كاریگەری قەیرانی دارایی لەسەر كەرتی پیشەسازی هەرێم رایگەیاندوە، تا ئێستا بە رێژەی (40% - 50%) قەیرانی دارایی كاریگەری لەسەر كەرتی پیشەسازی‌و چالاكی كارگە پیشەسازییەكان لە رووی بڕی بەرهەم هێنان‌و دەستی كارو توانای كاركردنی كارگەكانەوە هەبووە، بەمەش تا رادەیەكی باش بۆتە هۆی كەم بوونەوەی بەرهەمی كارگە ناوخۆییەكان، لەهەمان كاتیش بەهۆی نەبوونی توانای كڕین‌و كەمی خواستی هاووڵاتیان لەسەر شمەك‌و كاڵاكانەوە بەتایبەتی كەرەسەكانی بیناسازی‌و شمەكی جوانكاری‌و رازاندنەوەی ناوماڵ، وایكردووە كە بەرهەمی كارگە خۆماڵییەكان كەمتر بێتەوە.

كاریگەری قەیرانی دارایی
بەڕێوەبەری گشتیی گەشەپێدانی پیشەسازی لە وەزارەتی بازرگانی‌و پیشەسازیی حكومەتی هەرێم وتیشی: «بەهۆی قەیرانی داراییەوە تا ئێستا لە كۆی زیاتر لە سێ هەزارو 500 كارگەی پیشەسازی كە لە هەرێمی كوردستان هەن، زیاتر لە هەزار كارگە بەهۆی نەبوونی بازاڕەوە داخراون، كە لەوانەش رێژەی (50%)ی كارگەكانی كەرەسەی بیناسازی‌و خانووبەرە لەخۆدەگرێت‌و رێژەی (50%) دیكەشی كارگەكانی پلاستیك‌و جوانكاری‌و پاككەرەوە لەخۆدەگرن.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی پیشەسازیی هەرێم راشیگەیاندوە، ئێستا ئاسانكارییەكی زۆر بۆ دامەزراندنی كارگە ئەهلییەكان لە هەرێمی كوردستان دەكرێت، وەك هاندانێكی كەرتی تایبەت لە بواری كەرتی پیشەسازییدا، بۆئەوەی  هەلی كاری زیاتر فەراهەم بكرێت‌و بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بووژانەوە بە خۆیانەوە ببینن، بۆیە ئێستا حكومەتی هەرێم زۆربەی مەرج‌و رێنماییە قورسەكانی بۆ دامەزراندنی كارگە ئەهلییەكان لابردووە.

(70%)ی رەوانەی ناوەڕاست‌و
 باشووری عیراق دەكرێت
ئاراس رەئوف باسی لەوەشكرد، بەردەوام تیمەكانمان لە كاردان بۆ سەردانی كردنی كارگەكان، بەمەبەستی چاودێری كردن‌و پشكنینی بەرهەمی ئەو كارگانە لە رووی چەندایەتی‌و چۆنایەتی‌و كاتی بەسەرچوونی بەرهەمەكانیانەوە. وتیشی: «تا ئێستا توانیومانە لێكۆڵینەوەو بەدواداچوون لەگەل بەشێكی زۆر لەو خاوەن كارگانە بكەین، كە پابەندی مەرج‌و رێنماییەكانی وەزارەتەكەمان نەبوون».
سەبارەت بە ژمارەو بڕی بەرهەم هێنانی كارگەكانی چیمەنتۆوە، بەڕێوەبەری گشتیی گەشەپێدانی پیشەسازی هەرێم وتی: «تا ئێستا پێنج كارگەی بەرهەم هێنانی چیمەنتۆ لە هەرێمی كوردستان هەن، كە ئەوانیش هەریەك لە كارگەكانی (تاسلوجە، ماس، دەلتا، بازیان، گاسن)ن، كە بە هەموویانەوە توانای بەرهەم هێنانی ساڵانەیان زیاتر لە (12) ملیۆن تۆن چیمەنتۆیە، كە لەمەش رێژەی زیاتر لە (70%) ئەو بەرهەمە رەوانەی ناوچەكانی ناوەڕاست‌و باشووری عیراق دەكرێت.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7199
20/2/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ دوای یاریی بارسێلۆناو پاریسییه‌كان ده‌چێته‌ سعودیه‌ 20/2/2017
‌ بۆندێكی خه‌یاڵیی ده‌خرێته‌ به‌رده‌م ریاڵ مه‌درید 20/2/2017
زانست
‌ 500 پارچه‌ ئاسه‌وای‌ نایاب گه‌ڕێندرانه‌وه‌ ئێران 17/2/2017
‌ ره‌نگه‌ گه‌نمه‌شامیی كۆتایی بێت‌و نه‌مێنێت 14/2/2017
‌ مادده‌یه‌كی به‌هێزتر له‌ پۆڵا له‌ زه‌یتی چێشتلێنان 14/2/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP