خواستەكان رووەو كوێن؟
خواستەكان رووەو كوێن؟ ‌ 9/1/2017
باوان محەمەد سدیق 

لەسەروبەندی سەرهەڵدانی قەیرانی داراییەوە لەكۆتایی ساڵی 2014دا، نرخی شمەك‌و خزمەتگوزاری‌و كاڵاكان لەبازاڕەكاندا رۆژ بەڕۆژ رووەو بەرزبوونەوەیەكی بەرچاو دەڕوات، بەبێ‌ بوونی چاودێرییەكی ورد لەسەریان، بەپێچەوانەی ئەو سیاسەت‌و رێنمایی‌و بڕیارانەی كە حكومەتی هەرێم لەپێناوی هاوسەنگ راگرتنی نێوان نرخ‌و داهاتی تاكەكەسدا دەریكرد، بەتایبەتیش لەكەمكردنەوەی نرخی كرێی خانووبەرەو كرێی گواستنەوەو چێشتخانەو هۆتێل‌و پێویستییە سەرەكییەكانی رۆژانەی هاووڵاتیان.

زیادكردنی رێژەی باج‌و گومرگ
بەڵام ئەم بڕیارانە تا ئێستاش لە پارێزگاكانی هەرێم بەشێكی كەمی نەبێ‌ بەدی ناكرێ‌ كە جێبەجێ‌ بكرێن، ئەوەشی كە جێبەجێ‌ ناكرێن بەشێوەیەكە كە لەگەڵ داهاتی تاكەكەسدا بەهیچ جۆرێك یەك ناگرێتەوە‌و زەرەرمەندی سەرەكی بەپلەی یەكەم كار دەكاتە ئەو چینەی كە لەپێناوی بەدیهێنان‌و دەستكەوتنی داهاتیان پشت بەستوون بەكەرتی گشتی كە مووچەخۆرو فەرمانبەری حكومەتن، كە داهاتیان بەپێی سیستمی پاشەكەوتی مووچە یەك لەسەر چواریان پێ‌ دەدرێ‌، بۆیە ئێستا زیاتر خواست بەرەو شمەك‌و پێداویستییە سەرەكییەكانی ژیان دەڕوات، بەتایبەتیش خواردەمەنی، بەپێچەوانەی ساڵانی رابردوو.
هاوكات لەگەڵ ئەو خواستە زۆرەش بۆ ئەو جۆرە شمەك‌و كاڵایانە، بەردەوام نرخەكانیان لە بەرزبوونەوەدایە، لەلایەكی دیكەشەوە حكومەت هەڵدەستێت بە زیادكردنی رێژەی باج‌و گومرگ، ئەمە لەكاتێكدایە كە حكومەت بڕیارو رێنمایی بۆ كەمكردنەوەی نرخی شمەك دەردەكرد، ئەو باجانەش چ لەنێوان خاڵە سنورییەكاندان، یاخود لەناوخۆدا بێت. واتە لەناو «بەڕێوەبەرایەتییەكان لەكاتی مامەڵەكردنیان لەگەڵا هاووڵاتیاندا دەستیان دەكەوێت». بەمەش نرخی شمەك لەبازاڕدا بەڕێژەیەكی بەرچاو بەرز دەبێتەوەو باجی خزمەتگوزارییەكان زۆر زیاتر لەپێویست بەرزبوونەتەوە، لە بەرامبەریشدا داهاتی تاكەكەس هەر بەنزمی ماوەتەوە، كە لەسایەی سیستمی بە پاشەكەوتكردن مووچەیان پێدەدرێ‌!.

پشتگوێخستنی كەرتەكانی تر
ئەمەش دەیگەڕێنمەوە بۆ خراپی دۆخی سیاسەتی بەڕێوەبردنی ئابووریی وڵات لەلایەك، چونكە بەشێوەیەكی سەرەكی لەپێناوی پڕكردنەوەو پەیداكردنی داهات پشت بەكەرتی نەوت دەبەسترێ‌ لەهەرێم، كە لەسەرەتای كاركردن بەسیستمی پاشەكەوت نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بریتی بوو لە (30 - 31$) كەوا بڕیاربوو لەگەڵا بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، رێژەی پاشەكەوتكردنی مووچەش گۆڕانكاری بەسەردابێت، لەكاتێكدا ئێستا نرخی نەوت گەیشتۆتە سەروو (55$)، كەچی هیچ گۆڕانكارییەك لە سیستمی مووچەدا بەدیناكرێ‌، بەمەش شەپۆلێكی ناڕەزایی‌و توڕەیی توێژە جۆراوجۆرەكانی كۆمەڵگەی لەگەڵ خۆیدا هێنا، بەجۆرێك ناڕەزایی خەڵك وایلێهاتووە كە پەنا بۆ هەموو (زەماناتێكی نا قانوونی)بەرن وەك خۆپیشاندان‌و مانگرتن، بەوەی مووچەكەی بەشی پڕكردنەوەی پێداویستییەكانی ناكات تا كاتی وەرگرتنی مووچەیەكی تر، بۆیە هەردەم پەنا بۆ قەرز دەبەن.
لەلایەكی تریشەوە، پشتگوێخستنی كەرتەكانی تر، كە بەهیچ شێوەیەك پشتیان پێنابەسترێ‌ بۆ پڕكردنەوەی داهات‌و بەبێ‌ ئاوڕدانەوە لە سێكتەرەكانی (گەشتوگوزارو كشتوكاڵا‌و...تد)، پێموایە هەم كەشوهەواو هەمیش جوگرافیای هەرێم زیاتر بۆ ئەم كەرتانە شیاون، ئەگەرهاتوو بەگەڕبخرێن، لەلایەكی تریشەوە خەرجییە زۆرەكانی حكومەت كە هەمیشە وایكردووە لە بودجەی گشتی لە كورتیهێناندا بێ‌.

كەمكردنەوەی نرخی شمەك‌
زیادكردن‌و كەمكردنی باج‌و گومرگ بەپێی یاسای باج‌و گومرگی هەرێمی كوردستان ژمارە (21)ی ساڵی 1993 لە تایبەتمەندی وەزارەتی ئابووری هەرێمە‌و ئەو رێژەكەی دیاری دەكات، بەڵام ئێستا ئەم وەزارەتە بەوەكالەت دەبرێت بەڕێوە. بۆیە پێویستە لەسەر پارێزگاكان كار بە بڕیارەكانی حكومەت بكەن سەبارەت بە كەمكردنەوەی نرخی شمەك‌و خزمەتگوزارییەكان، جگە لەوەش داواكاری گشتی لە دادگاكان بەدواداچوون‌و چاودێربن بە پابەندبوونی بازاڕو لایەنەكان بەو بڕیارانەوە، چونكە ئەوان نمایشی بەرژەوەندی گشتیی خەڵك دەكەن لە دادگاكاندا.
پێموایە بەردەوام بوونی ئەم بارودۆخە خراپەی ئابووری، وادەكات كە تاكەكانی كۆمەڵگە زیاتر پەلكێش بكات بەرەوە كاری خراپ‌و تاوانكاری، هاوكات دەبێتە واڵاكردنی دەرگای تاوان، لەبەر ئەوە پێویستە لەسەر سەرۆكایەتی هەرێم بەتایبەت‌و حكومەت بەگشتی، كاربكەن لەپێناوی چارەسەركردنی ئەم دۆخە نەخوازراوەدا، چونكە هەردەم باجەكەی خەڵكی هەژار دەیداتەوە لەهەموو روویەكەوە.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7199
20/2/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ دوای یاریی بارسێلۆناو پاریسییه‌كان ده‌چێته‌ سعودیه‌ 20/2/2017
‌ بۆندێكی خه‌یاڵیی ده‌خرێته‌ به‌رده‌م ریاڵ مه‌درید 20/2/2017
زانست
‌ 500 پارچه‌ ئاسه‌وای‌ نایاب گه‌ڕێندرانه‌وه‌ ئێران 17/2/2017
‌ ره‌نگه‌ گه‌نمه‌شامیی كۆتایی بێت‌و نه‌مێنێت 14/2/2017
‌ مادده‌یه‌كی به‌هێزتر له‌ پۆڵا له‌ زه‌یتی چێشتلێنان 14/2/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP