لە مانگی رابردوودا عیراق سێ ملیۆن‌و 500 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردە كردووە
لە مانگی رابردوودا عیراق سێ ملیۆن‌و 500 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردە كردووە ‌ 11/1/2017
یەکەی ئابووری
وەزارەتی نەوتی عیراق لەمانگی كانوونی یەكەمی ساڵی رابردوودا‌و لە رێی دەروازەكانی باشوورەوە زیاتر لە سێ ملیۆن‌و ٥٠٠ هەزار بەرمیل نەوتی لە رۆژێكدا هەناردە كردووە.
جەبار لعێبی وەزیری نەوتی عیراق رایگەیاندووە، مانگی رابردوو لە رێی دەروازەكانی باشووری وڵاتەوە رۆژانە بڕی سێ ملیۆن‌و ٥١٠ هەزار بەرمیل نەوت هەناردە كراوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، هەناردەكردنی نەوت لە دەروازەكانی باشوورەوە بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبۆتەوە كە پێشتر هاوشێوەی نەبووە.
لەبارەی كاریگەری زیادبوونی هەناردەی نەوتی عیراق لەسەر بڕیاری ئۆپیك بە سنوورداركردنی بەرهەمی نەوت، وەزیری نەوتی عیراق جارێكی تر پابەند بوونی عیراقی بەو بڕیارەوە دوپات كردۆتەوەو رایگەیاندووە، پابەند بوون بە بڕیاری كەمكردنەوەو سنوورداركردنی بەرهەمی نەوت لە بەرژەوەندی هەموو وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوتدایەو عیراقیش پابەندە بەو بڕیارەوە.
رێكەوتنی ئۆپیك بۆ سنوورداكردنی بەرهەمی نەوت سەرەتای ئەم مانگە چووە بواری جێبەجێكردنەوەو چاوەڕوانیش دەكرێت كاریگەری هەبێت لەسەر گێڕانەوەی سەقامگیری بۆ بازاڕەكانی نەوت لە جیهاندا.
بەپێی رێكەوتنەكەی ئۆپیك، دەبێت عیراق رۆژانە بڕی ٢١٠ هەزار بەرمیل نەوت كەم بكاتەوە، كە ئەوەش گەورەترین رێژەی كەمكردنەوەی نەوتە لە ناو وڵاتانی ئۆپیكدا دوای سعودیە، كە بە پێی رێكەوتنی ئۆپیك زۆرترین رێژەی كەمكردنەوەی نەوت پشكی ئەو وڵاتەیە.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7199
20/2/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ دوای یاریی بارسێلۆناو پاریسییه‌كان ده‌چێته‌ سعودیه‌ 20/2/2017
‌ بۆندێكی خه‌یاڵیی ده‌خرێته‌ به‌رده‌م ریاڵ مه‌درید 20/2/2017
زانست
‌ 500 پارچه‌ ئاسه‌وای‌ نایاب گه‌ڕێندرانه‌وه‌ ئێران 17/2/2017
‌ ره‌نگه‌ گه‌نمه‌شامیی كۆتایی بێت‌و نه‌مێنێت 14/2/2017
‌ مادده‌یه‌كی به‌هێزتر له‌ پۆڵا له‌ زه‌یتی چێشتلێنان 14/2/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP