پاشەكەوتی ناچاری یان ناچاركردنی پاشەكەوت؟
پاشەكەوتی ناچاری یان ناچاركردنی پاشەكەوت؟ ‌ 8/5/2017
د.ئەیوب ئەنوەر حەمەد سماقەیی*
ئەلقەی پێنجەم
وەك ئاشكرایە دوو جۆری پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەران هەیە:
1- پاشەكەوتی ئارەزوومەندانەی فەرمانبەران: واتە فەرمانبەر بە ئارەزووی خۆی داواكارییەك بۆ فەرمانگەكەی خۆی دەنووسێت بۆ بڕینی بەشێك لە مووچەكەی بۆ ماوەیەكی دیاریكراو. لە كوردستان ئەم جۆرە زۆر كەمە، ئەوەی ژمارەی بەنكیشی هەبێت بریتییە لە (حسابی جاری).
2- پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەران بە زۆرەملێ: واتە دەرچوونی بڕیارێك بۆ بڕینی رێژەیەك لە مووچەی فەرمانبەران (كە بەدەقێكی یاسای بودجەی گشتی دەوڵەت هاتبێت) دواتر گێڕانەوەی هەموو لێبڕینەكان بە یەك جار یان بە شێوەی (بەش بەش) بە پێی بارودۆخی ئابووریی وڵات‌و نابێت لە یەك لەسەر پێنجی مووچە زیاتر بێت. لەگەڵ ئەوەشدا زۆربەی هەرە زۆری فەرمانبەران پاشەكەوت بە باشتر دەزانن لە كەمكردنەوەی مووچە، لەبەرئەوەی پاشەكەوت سوودی تاكەكەسی‌و ئابووری هەیە، ئەگەر هاتوو(چمانات)ی راستەقینە هەبێت بۆ گێڕانەوەی پاشەكەوتەكەو ئەو قازانجەی دێتە سەری.

مووچەی فەرمانبەران‌و یاسای رێكخستنی لە هەرێم‌و عیراقدا
بەپێی مادەی (61-یەكەم) لە دەستووری عیراق‌و بە پشتبەستن بە ئەحكامی بڕگەی (پێنج-ئەلیف) لە ماددەی دەستووری ژمارە (138)، پەرلەمانی عیراق لە دانیشتنی (4-5-2008) یاسای ژمارە (22)ی ساڵی 2008 دەركرد كە تایبەتە بە مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت‌و كەرتی گشتی، ئەم یاسایە وەك لە مادەی یەكەمدا هاتووە، ئامانجی  راستكردنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت‌و كەرتی گشتییە، كە ببێتە هۆی دابینكردنی ئاستێكی گونجاوی ژیان، لەگەڵ لەبەر چاوگرتنی توانای  زانستی‌و پۆست‌و شوێنی جوگرافی‌و ترسناكی‌و ساڵی خزمەت‌و باری كۆمەڵایەتی.
كەواتە ئامانجی ئەم یاسایە بریتییە لە رەخساندنی ئاستێكی گونجاوی ژیان بۆ فەرمانبەرانی دەوڵەت‌و لە ماددەی (3- دووەم) دەسەڵاتی داوەتە ئەنجومەنی وەزیران بە راستكردنەوەی رێكخستنی بە لەبەرچاوگرتنی رێژەی هەڵاوسانی نرخ  لە پێناوی كەمكردنەوەی كاریگەری هەڵاوسان لە سەر ژیانی فەرمانبەران، بە هیچ شێوەیەك باسی لێبڕین‌و پاشەكەوتی زۆرەمڵی نەكراوە، كەواتە دەقێكی دەستووری‌و یاسایی نییە حكومەتی هەرێم لە كاتی بڕینی مووچەی فەرمانبەراندا بەناوی پاشەكەوتی زۆرەملێدا، بۆی گەڕابێتەوە.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7325
27/7/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ یۆرۆی كچان دوا هه‌نگاوی یه‌كه‌م قۆناغی ده‌نێت 27/7/2017
‌ مباپی له‌ مه‌دریده‌ 27/7/2017
زانست
‌ دووباره‌ به‌كارهێنانه‌وه‌ی بوتڵی ئاو مه‌ترسیداره‌ 27/7/2017
‌ شه‌قامی چه‌تره‌كان 27/7/2017
‌ توێژینه‌وه‌یه‌ك: مانگی له‌ دایك بوونت، ته‌ندروستیت دیاری ده‌كات 27/7/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP