پاشەكەوتی ناچاری یان ناچاركردنی پاشەكەوت؟
پاشەكەوتی ناچاری یان ناچاركردنی پاشەكەوت؟ ‌ 9/5/2017
د.ئەیوب ئەنوەر حەمەد سماقەیی*
ئەلقەی شەشەم 
مێژووی پاشەكەوتكردنی مووچەی فەرمانبەران لە عیراق بۆ ساڵی 1972 دەگەڕێتەوە، عیراق لە كاتی خۆماڵیكردنی نەوت‌و دەركردنی كۆمپانیا نەوتییەكان، وەك پەرچە كردارێك گەمارۆی كڕینی نەوتی خرایە سەر، لەم كاتەدا عیراق تووشی كەمبوونەوەی داهات هات، دواتر عیراق توانی بە پێی رێككەوتنی تایبەت نەوتی خۆی بفرۆشێت، لە ماوەی وەستانی فرۆشتنی نەوتدا دەوڵەتی عیراق بەشێك لە مووچەی فەرمانبەرانی وەك پاشەكەوتی زۆرەملێ بڕی، كە بۆ ماوەی ساڵێك بەردەوام بوو تا ناوەڕاستی ساڵی 1973.
دوای ئەم ساڵە دەوڵەتی عیراق هەموو ئەو گوژمانەی بۆ فەرمانبەران گێڕایەوە كە وەك پاشەكەوتی زۆرەملێ بڕیبووی. لەگەڵ ئەوەی پاشەكەوتی زۆرەملێ دەوڵەت دەتوانی پەنای بۆ ببات، بەڵام زۆر بەربەستی لە رێگادایە وەك بوونی دەقی یاسایی جێبەجێكراو كە رێگا نادات لە یەك لەسەر پێنجی مووچەی فەرمانبەرانی حكومی ببڕدرێت، ئەگەر بەپێی ئەم یاسایە بێت نابێت (15%)ی زیاتر ببڕدرێت وەك زۆرترین رادە.

بڕیاری پاشەكەوتی زۆرەملێ لە هەرێمی كوردستان
حكومەتی هەرێمی كوردستان لە رۆژی 3/2/2016 بە بڕیاریی ژمارە (64) رایگەیاند، كە تەنیا بەشێك لە مووچەی فەرمانبەران دەدات، جگە لە پێشمەرگەو ئاسایش‌و هێزە ئەمنییەكان، ئەو بڕەی كە دەیبڕێت لە مووچەی فەرمانبەران ناوی نا پاشەكەوتی مووچە.
بە پێی خشتەی ژمارە (1) كە لە (15%) دەستپێدەكات تا (75%) كە هەموو فەرمانبەرانی كەرتی گشتی دەگرێتەوە، لەگەڵ بڕینی (50%)ی مووچەی خانەنشینی پلە تایبەتەكان وەك وەزیرو بریكاری وەزیرو ئەندامانی پەرلەمان‌و بەڕێوەبەرە گشتییەكان، ئەم بڕیارە تەنانەت ئەو فەرمانبەرانەشی گرتەوە كە مووچەكانیان لە عیراقەوە دێت‌و سەر بە دەوڵەتی ناوەندین وەك فەرمانبەرانی رەگەزنامەو كارتی نیشتیمانی..تد، وەك ئەوەی لەخشتەكەدا روونكراوەتەوە.
*مامۆستا لە زانكۆی سەڵاحەددین


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7325
27/7/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ یۆرۆی كچان دوا هه‌نگاوی یه‌كه‌م قۆناغی ده‌نێت 27/7/2017
‌ مباپی له‌ مه‌دریده‌ 27/7/2017
زانست
‌ دووباره‌ به‌كارهێنانه‌وه‌ی بوتڵی ئاو مه‌ترسیداره‌ 27/7/2017
‌ شه‌قامی چه‌تره‌كان 27/7/2017
‌ توێژینه‌وه‌یه‌ك: مانگی له‌ دایك بوونت، ته‌ندروستیت دیاری ده‌كات 27/7/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP