پاشەكەوتی ناچاری یان ناچاركردنی پاشەكەوت؟
پاشەكەوتی ناچاری یان ناچاركردنی پاشەكەوت؟ ‌ 11/5/2017
د.ئەیوب ئەنوەر حەمەد سماقەیی*
ئەلقەی هەشتەم
كاریگەرییەگانی پاشەكەوتی زۆرەملێ لە هەرێمی كوردستان
1- بەپێی دوایین بەیاننامەی حكومەتی هەرێم لەسەر پەسەندكردنی بودجەی ساڵی 2017 عیراق، ژمارەی فەرمانبەران ملیۆنێك‌و 400 فەرمانبەرە، لەبەر زۆری ژمارەی فەرمانبەران لەلایەك‌و لەلایەكی تر لەبەر پشتبەستنی ژمارەیەكی زۆری فەرمانبەران بە مووچەكەیان، ئەم پاشەكەوتە كاریگەری زۆری هەیە لەسەر كەمكردنەوەی توانای كڕین، كە توانای كڕینی ئەم ژمارە زۆرە كەمبووەوە، مانای وایە كرداری كڕین‌و فرۆشتن كەم دەبێت‌و بەكارهێنان كەم دەبێت‌و جۆرێك لە بێ بازاڕی یان خاوبوونەوەی بازاڕ دروست دەبێت، ئەمەش واتای بەرزبوونەوەی رێژەی هەژاری لە (3,8%) لەساڵی 2012 بۆ (13,5%)  لەساڵی 2016، هەروەها بەرزبوونەوەی رێژەی بێكاری لە (7,9%) لە ساڵی 2012 بۆ (14%) لە ساڵی 2016 و گەشەی ئابووری هەرێمیش (5%) كەمی كردووە.  
2- فەرمانبەران لە هەرێم بەهۆی خشتەی پاشەكەوتی مووچەوە، تووشی قەرزكردن بوونە كە زۆر جاران پێی دەوترێت پاشەكەوتی پێچەوانە، یان بەهۆی یارمەتی خزم‌و كەسوكاریانەوە بەكارهێنانی خودی خۆیان دەكەن كە ئەو بەشەی بەكارهێنانە ناچارییەو پشت بە دەستهات نابەستێت، بەڵكو پشت بە قەرزو هاوكاری‌و كۆمەك دەبەستێت.
3- كەمبوونەوەی دەوامی فەرمانبەران‌و سەرقاڵبوونیان بە كاری دووەم، ئەمەش وایكردووە كە دەرفەتی كار لە خەڵكی بازاڕ بگرن‌و ببنە هۆی كەمكردنەوەی دەرفەتی كار لە بازاڕ، وەك زیادبوونی تەكسی لە شارەكانی كوردستان بەهۆی ئەوەی فەرمانبەرێكی زۆری كەرتی گشتی دەستی داوەتە كاری شوفێری تەكسی.
4- گەرمبوونەوەی بازاڕی كاڵای هەژاران لەبەر كەمبوونەوەی توانای كڕینی فەرمانبەران‌و هەژاربوونیان، ئەم دیاردەیە لە بازاڕی لەنگە (كۆنەفرۆشان) زۆر بە ئاسانی هەستی پێدەكرێت. 
5- بەردەوامبوونی ئەم لێبڕینە لە مووچەی فەرمانبەران دەبێتە هۆی زیادبوونی دیاردەی بەرتیل وەرگرتن‌و زیادبوونی واستەو واستەكاری لە دام‌و دەزگاكانی دەوڵەت‌و نزمبوونەوەی زیاتری ئاستی خوێندن لە خوێندنگەو زانكۆكان بە تایبەتی لە خوێندنگەو زانكۆ حكومییەكان.
6- بەردەوامبوونی ئەم لێبڕینە لە مووچەی فەرمانبەران دەبێتە هۆی خراپبوون‌و زیادبوونی تێچوونی خزمەتگوزارییە گشتییەكان.
7- بەردەوامبوونی ئەم لێبڕینە لە مووچەی فەرمانبەران دەبێتە هۆی دروستبوونی ناڕەزایی‌و زیادبوونی پیسبوونی بیرو ناسنامە. واتە زیادبوونی گوێپێنەدان‌و لاوازبوونی هەستی هاووڵاتیبوون لەلایەن تاكی كوردستانەوە.
8- بەردەوامبوونی ئەم لێبڕینە لە مووچەی فەرمانبەران دەبێتە هۆی زیادبوونی ژمارەی ئەو فەرمانبەرانەی كە وەزیفەی حكومی جێدەهێڵن یان داوای مۆلەتی بێ مووچە دەكەن، بۆ نموونە زیاتر لە (2528) پزیشك كارەكانیان جێهێشتوەو (953) پزیشك مۆڵەتی بێ مووچەیان وەرگرتووە (وەزارەتی تەندروستی mohkr.org)و بەپێی ئامارێكی یەكێتیی مامۆستایان لەكۆێ 126 هەزار مامۆستا، 10 هەزار مامۆستاش مۆلەتی بێ مووچەیان وەرگرتووە.
* مامۆستا لە زانكۆی سەڵاحەددین


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7280
30/5/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ كیربیر ماڵئاوایی كرد 30/5/2017
‌ به‌ڵێنه‌كه‌ی‌ ده‌باته‌ سه‌ر 30/5/2017
زانست
‌ خواردنه‌وه‌ی دوو كوپ قاوه‌ له‌ ڕۆژێكدا به‌سووده‌ 30/5/2017
‌ به‌ر له‌ به‌كارهێنانی بۆنخۆشكه‌ری هه‌وا ده‌بێت ئه‌م ڕاپۆرته‌ بخوێنینه‌وه‌ 30/5/2017
‌ كیوكن هۆف، سه‌رچاوه‌ی نان به‌ گوڵ 28/5/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP