بیتكۆین، دراوە ئەلكترۆنییە نادیارەكە
بیتكۆین، دراوە ئەلكترۆنییە نادیارەكە ‌ 5/7/2017
باوان محەمەد سدیق
بیتكۆین (Bitcoin) دراوێكی ئەلكترۆنییەو هیچ شێوازێكی بەرجەستكاری نییە، لەنێوان هاووڵاتیاندا بەكاردەهێندرێت‌و لەسەر ئاستی جیهانیش لەلایەن هیچ بانكێكی ناوەندییەوە دەرناكرێ‌، جگە لەوەش پاڵپشتی ئەوانی لێ ناكرێ‌‌و بەوەش دراوی (بیتكۆین) ناچێتە ژێر چاودێری هیچ لایەنێكی چاودێركار لەلایەن ئەو بانكانەوە.
ئەو دراوە لەلایەن كەسێكی نادیاری ژاپۆنی بەناوی (ساتۆشی ناكامۆتۆ)ەوە دروستكراوەو بۆ یەكەم جار لەساڵی (1998)ەوە مامەڵەی پێوەكراوە، كاری پێدەكرێ‌ لەنێوان سەوداگەرانەوە بە دوو شێوازو مەبەست یان بۆ ئاڵوێری هەموو جۆرە دراوێكی بەها بەرز بە بیتكۆین یان بەپێچەوانەوە، یاخود كڕینی شمەك بە بیتكۆین، بەجۆرێك هەمووی رێكارەكانی بەشێوازی «ئۆنلاین» رێكدەخرێت.

شێوازی بەكارهێنانی دراوی بیتكۆین 
بیتكۆین تاكە رێكاری بەكارهێنانی لەڕێگەی هێڵی ئینتەرنێتەوە دەبێت، پێویستە ئەو كەسەی ئەم جۆرە دراوە بەكاردەهێنێت سەرەتا (جزدانێكی بیتكۆین) دروست بكات لەماڵپەڕەكانی تایبەت بە بانكی بیتكۆین‌و بڕێك پارەی نەختینە بگۆڕێتەوە بەو جۆرە دراوە كە وەك هەر جزدانێكی تری پارەی ئاسایی بەكاردێت. لەڕێگەی ئەم دراوەوە دەتوانرێ‌ شمەك‌و خزمەتگوزارییەكانی بە ئاسانترین‌و خێراترین شێوازو رێگە بكڕدرێت. هەر لەشمەكی سەرەتایی تا دەگاتە پێداویستییە جوانكارییەكان. لەوەش زیاتر كاریگەری‌و هێزی ئەو دراوە لەشمەك كڕین وایكردوە كە دەتوانرێ‌ پشك لەكۆمپانیا پشكدارە بەناوبانگەكانی پێ‌ بكڕدرێ‌.
هوكات كاتێك كڕیار ویستی كڕینی كاڵایەكی هەیە، ئەوا لەگەڵا فرۆشیارەكەدا لەسەر كۆدێك رێدەكەون‌و بەدانانی ئەو كۆدەش لە ئەژماری تایبەت لەماڵپەڕی بانكی دراوەكە بڕی ئەو «بیتكۆینانە» دەچێتە نێو جزدانی فرۆشیارەكەوە. لەم مامەڵەیەدا كەسی نێوەندگیر تا ئاستێكی زۆر بەدی ناكرێت.
دەگونجێت بۆ ئەو كەسانەی كە خاوەنی ئەم جۆرە دراوانەن هەڵسن بەگۆڕینەوە بەهای دراوی نەختینەیی ئەمەش لەكاتێكدا روو دەدات كە ئامانجی كڕیارو فرۆشیار بەیەك نەگەن، لەم كاتەدا ئەو (بیتكۆینانە) كە لەناو جزدانەكەدا بوونی هەیە لەڕێگەی ماڵپەڕەكانی تایبەت بە بیتكۆینەوە دەگۆڕدرێنەوە بە بەهای دراوی بەرز وەك دۆلارو یۆرۆ..تد. ئێستا نرخی یەك بیتكۆین یەكسانە بە بەهای ($2.55) كە تاكە دراوی ئەلكترۆنیی نافەرمییە بەهاكەی زیاترە لە بەهای نرخی دۆلار، جگە لەوەش ئەم دراوە لە بەرامبەر دۆلاردا هیچ شێوازێكی بەرجەستەیی نییەو نادیارە.

جیاوازی نێوان دراوی ئاسایی‌و بیتكۆین 
جیاوازی نێوانیان لەو ئاراستەیەدا سەرهەڵدەدات كە دراوی ئاسایی لەلایەن بانكی ناوەندیی وڵاتانەوە دەردەكرێت‌و ئەوان پاڵپشتی لێدەكەن‌و لەژێر چاودێریاندایە، هەروەها شێوازێكی بەرجەستەكارییان هەیە، واتە یان دراوی كاغەزین یاخود ئاسن، بەڵام بەپێچەوانەی هەموو ئەوانەوە دراوی بیتكۆین لەلایەن بانكی ناوەندیی وڵاتانەوە دەرناچێت‌و بەهیچ جۆرێكیش پاڵپشتی لێناكرێت لەڕووی چاودێرییەوە. لەبەر ترسناكی‌و ئاسانی بەكارهێنانی لەلایەن خەڵكییەوە لەهەندێ‌ لەوڵاتان بەكارهێنانی قەدەغە كراوە، جگە لەوەش هیچ شێوازی بەرجەستەیی نییە‌و هەستی پێناكرێ‌‌و نابینرێ‌‌و تەنها لەڕێی هێڵی ئینتەرنێتەوە مامەڵەی پێوەدەكرێ‌و دوو شێوازی هەیە (میلی بیتكۆین و میكرۆ بیتكۆین).
هەروەها دراوی بیتكۆین بەدوو شێواز بەكاردێت یان بەمەبەستی گۆڕینەوەی بەهای دراوە بۆ بیتكۆین یان كڕینی شمەك‌و خزمەتگوازرییە، بەجۆرێك كە دەتوانرێ‌ زۆربەی شمەك‌و پێداویستییەكانی پێ‌ بكڕدرێ‌، خاڵی یەكگرتنەوەو هاوبەشی هەردوو جۆری داروەكەش لەمەبەستەكەیاندا كە بەكاردێن بۆ كڕینی شەمەك یان ئاڵگۆڕكردن بە بەهاكەی.

لایەنی باش‌و خراپەكانی بەكارهێنانی ئەو دراوە
لەگەڵا باسكردنی ئەم دراوە هەوڵ دەدەین لایەنی باشی‌و خراپییەكەی بخەینەڕوو، كە هەرچی لایەنی باشی ئەم دراوەیە لەوەدا خۆی دەبینێتەوە كە بەكارهێنانی ئاسانە بۆ بەكارهێنەران لەهەردوو رووی كڕین‌و سەوداگەری بە بەهای دراوی دیكە، تاڕادەیەك لەكاتی بەكارهێنانیدا نێوەندگیرو رێكخەر بوونی نییە، جگە لەوەش مامەڵەكردن بەم جۆرە دراوانەوە دەربازی نابێ‌ لە بەرپرسیارێتی، بەجۆرێك لەلایەن زۆربەی وڵاتانەوە نرخی باج‌و گومرگ لەسەر ئەو شمەكانە دادەنرێ‌ كە بەم جۆرە دراوانە كڕدراون.
لایەنی خراپی دراوی بیتكۆین لەچەندین رووەوە سەرچاوە دەگرێت لەوانە: ئەم دراوە رەسمی نییەو لەلایەن بانكی ناوەندییەوە دەرناكرێ‌. بەمەش دەستەبەری پێویست دابین ناكات بۆ بەكارهێنەرانی، هەروەها ئاسانی شێوازی بەكارهێنانی وایكردووە كە لەزۆربەی بوارە جیاوازەكاندا بەكاربهێنرێ‌ بەمەش وایكردووە لەلایەن كەسانی مەمەڵەكار بەمادەی هۆشبەرەكانەوە بەكاربهێنرێ‌، لەبەر ئەوەی دراوێكی فەرمی نییە‌و لەكاتی روودانی كێشەدا چارەسەركردنی ئاڵۆزە، خۆ ئەگەر بەكارهێنانی ئەو دراوە لەو وڵاتەدا قەدەغەكرابێ‌، ئەوا لەم كاتەدا لەبەرامبەر تاوانداین، زۆر بەكارهێنانی ئەم دراوە كاریگەری دەكاتە سەر زیادە بەكارهێنانی كارەبا لەو وڵاتانەی كە نرخی كارەبا تێیدا گرانە، چونكە هەموو مامەڵەكان لەڕێگەی بەكارهێنانی تەكنەلۆژیاوە دەبێت كەپێویستی بە بوونی بەكارەبا هەیە.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7320
21/7/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ نه‌یمار هه‌رگیز ناچێته‌ پاریس سانجێرمان 20/7/2017
‌ جۆ هارت چووه‌ وێستهام 20/7/2017
زانست
‌ دەریا: من و فۆتۆ و کامێرا هاوڕێی هەمیشەیین 21/7/2017
‌ لە بارەی ڕێکخراوی ״کوردستان فۆتۆ״ 21/7/2017
‌ رەسوڵ خوڕڕەم: ده‌مه‌وێ به‌ فۆتۆ جوانییەکانی کوردستانێکی ئارام پێشانی ئه‌وروپیەکان بدەم 21/7/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP