عیراق: زیاتر لە دوو ملیۆن كەس شوێنی نیشتەجێبوونیان نییە
عیراق: زیاتر لە دوو ملیۆن كەس شوێنی نیشتەجێبوونیان نییە ‌ 5/7/2017
یەکەی ئابووری

شارەزایانی بواری ئابووریی تەئكیدیان كردۆتەوە، لەنێوان دوو تا سێ‌ ملیۆن كەس لە عیراق شوێنی نیشتەجێبوونیان نییەو لەماوەی سێ ساڵی رابردووشدا بەهۆی سەرهەڵدانی قەیرانی داراییەوە، حكومەت هیچ جۆرە پارەیەكی بۆ سندوقی نیشتەجێكردن‌و ئاوەدانكردنەوە تەرخان نەكردووە، ئەوەش وایكردووە قەیرانی نیشتەجێبوون بێتە مایەی نیگەرانی‌و مەترسی بۆ سەر حكومەت‌‌و هاووڵاتیان.
ئاماژەیان بەوەشكردوە: قەیرانی نیشتەجێبوون لە عیراق بۆتە مایەی نیگەرانی‌و مەترسی بۆ سەر حكومەت‌و هاووڵاتیان.

پاڵپشتی بانكی ناوەندی
نادیە خالید وتەبێژی سندوقی نیشتەجێكردنی‌و ئاوەدانكردنەوەی عیراق رایگەیاندوە: لەماوەی سێ ساڵی رابردووداو بەهۆی سەرهەڵدانی قەیرانی داراییەوە، حكومەتی عیراق هیچ جۆرە بودجەیەكی بۆ سندوقی نیشتەجێكردن‌و ئاوەدانكردنەوە تەرخان نەكردوە، بەڵام بانكی ناوەندیی دەستپێشخەری كردووە بۆ پاڵپشتیكردنی سندوقەكەو پێدانی قەرز.
وتیشی: «بانكی ناوەندی بە بڕی 850 ملیار دینار هاوكاری سندوقی نیشتەجێكردنی كردووەو لەو رێگەیەشەوە توانیویەتی بڕێكی زۆر لە قەرزەكانی بداتەوە. هاوكات لە هەوڵەكانمان بەردەوامین بۆ وەرگرتنی قەرزی ترو دابینكردنی پارە بۆ سندوقەكە».
وتەبێژی سندوقی نیشتەجێكردنی‌و ئاوەدانكردنەوەی عیراق ئاماژەی بەوەشكردوە: لەلایەن سندوقەكەیانەوە ئاسانكاری تەواو بۆ وەرگرتنی قەرز كراوە. بەپێی رێنماییەكانی بانكی ناوەندیش ئەو كەسەی قەرزەكە وەردەگرێت تەنیا پێویستی بە كەفیلێك هەیە، كە مووچەخۆر بێت و دەتوانێ بڕی 50 ملیۆن دینار وەربگرێت.

جۆری قەرزەكانی سندوقەكە
ئەوەشی خستۆتەڕوو: كە چەند جۆرێك قەرزیان بۆ یەكەكانی نیشتەجێبوون هەیە لەوانە: قەرز بۆ زەوی نیشتەجێبوون كە نابێت رووبەرەكەی لە 100 مەتر چوار گۆشە كەمتر نەبێت، قەرزی زیادكردنی شوێنی نیشتەجێبوون بە مەرجێك لە (65%)ی خانووەكە كەمتر نەبێت، دەشتوانرێ بڕی 50 ملیۆن دینار بۆ ئەو جۆرە وەربگرن.
نادیە خالید روونیشیكردەوە: سندوقی نیشتەجێكردن‌و ئاوەدانكردنەوە قەرزیش دەداتە ئەو كەسانەی كە لە كۆمەڵگەكانی نیشتەجێبووندا شوقەو خانوو دەكڕن. بەهەمان شێوە ئەو كەشانەش دەتوانن بڕی 50 ملیۆن دینار قەرز وەربگرن.
وتیشی: «تائێستا توانیویانە مامەڵەی 45 هەزار داواكار رایی بكەن، كە بەمەبەستی دروستكردن‌و كڕینی شوێنی نیشتەجێبوون داوای قەرزیان كردووە».

پێویستی پارێزگاكان بە یەكەی نیشتەجێبوون
لەلایەكی دیكەوە، محەمەد مەسعودی ئەندامی لیژنەی ئاوەدانكردنەوەو خزمەتگوزاری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاندوە: قەیرانی نیشتەجێبوون لە عیراق بۆتە جێگەی نیگەرانی هەموو لایەك‌و بەهۆی سەرهەڵدانی قەیرانی داراییشەوە، ئەركی سەر هاووڵاتیان قورستر بووە.
وتیشی: «لەئێستادا عیراق پێویستی بە دوو تا سێ ملیۆن یەكەی نیشتەجێبوون هەیە، كە بەپێی پێداویستی ناوچەكان دیاریكراوە. لەوانە بەتەنها بەغدای پایتەخت پێویستی 224 هەزار یەكەو هەرێمی كوردستانیش پێویستی بە 140 هەزار یەكەی نیشتەجێبوون هەیە. هاوكات پارێزگای موسڵ پێویستی بە 101 هەزارو بەسڕەش بە 80 هەزار یەكەی نیشتەجێبوون هەیە.
ئەو پەرلەمانتارە تەئكیدی كردەوە: كاری وەبەرهێنان لەعیراق پێویستی بە یاسای نوێ هەیە، تا ئەم وڵاتە لە قەیرانی نیشتەجێكردن رزگاری بێت، چونكە ئەو یاسایەی ئێستا هەیە كۆنەو پێویستی بەهەمواركردنەوە هەیە.
روونیشیكردەوە: حكومەت نەیتوانیویە ئەو ئەركەی كە لەسەر شانێتی وەك پێویست ئەنجامی بدات‌و خزمەتگوزاری پێشكەش بەهاووڵاتیان بكات. لە رابردووشدا ئەو پارەیەی كە بۆ ئەو بوارە خەرجكراوە زۆر بووە، بەڵام هاووڵاتیان بەگشتی نەیانتوانیوە سوودی لێ ببینن‌و نەبۆتە مایەی كەمبوونەوەی قەیرانی نیشتەجێكردن.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7368
20/9/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ ده‌ست به‌فرۆشتنی بلیته‌كانی مۆندیال كرا 20/9/2017
‌ 10 پاڵێوراوه‌كه‌ بۆ پێی زێڕین 20/9/2017
زانست
‌ كاسینی شۆڕشێك له‌ زانیاری ده‌رباره‌ی زوحه‌ل 19/9/2017
‌ رۆبۆته‌كان ده‌بنه‌ جووتیار 19/9/2017
‌ لە هەر ١٠ كەسێك، یەكێكیان خواردنی پێویستی نییە 18/9/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP