چارەنووسی ئۆتۆمبێلە تۆمارنەكراوەكان یەكلایی دەكرێتەوە
چارەنووسی ئۆتۆمبێلە تۆمارنەكراوەكان یەكلایی دەكرێتەوە ‌ 5/7/2017
یەکەی ئابووری

بۆ دیاریكردنی چارەنووسی ئەو ئۆتۆمبێلانەی كە تۆمارنەكراون‌و مۆدێلیان لەخوار ساڵی (2000)ەوەیە، هاتووچۆی پارێزگاكان ‌و هاتووچۆی هەرێم لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ كۆدەبنەوە.
لیوا عەبدولقادر عەزیز، جێگری بەڕێوەبەری هاتووچۆی گشتیی هەرێم بۆ كاروباری هونەری بە (رادیۆی سلێمانی ترافیك)ی راگەیاندوە: بۆ دیاریكردنی چارەنوسی ئەو ئۆتۆمبێلە تۆمارنەكراوانەی كە مۆدێلەكانیان لەخوار (2000)ەوەیە، بڕیارە لەچەند رۆژی داهاتوودا هاتووچۆی هەرێم ‌و هاتووچۆی پارێزگاكان ‌و وەزارەتی ناوخۆ كۆبونەوەیەك ئەنجام بدەن ‌و چارەنووسیان یەكلابكرێتەوە.
لەبارەی هۆكاری كارپێنەكردنی بڕیارەكەی وەزارەتی ناوخۆوە بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێلە تۆمارنەكراوەكانیش، جێگری بەڕێوەبەری هاتووچۆی گشتیی هەرێم بۆ كاروباری هونەری دەڵێت: «چاوەڕوانی ئەو كۆبوونەوەیە دەكەن، تا بزانن چارەنوسی ئەو ئۆتۆمبێلانەی دیكەش چۆن دەبێت، ئاخۆ ئەوانیش تۆماردەكرێن، یاخود هەروا دەمێننەوەو دەبێت ببرێنە دەرەوەی كوردستان».
لیوا عەبدولقادر عەزیز رونیشیكردۆتەوە: دوای ئەوەی بڕیاردرا پاشان جارێكی دیكە بڕیارەكە لە رۆژنامەی وەقائیعی كوردستاندا بڵاودەكرێتەوە‌و كاری پێدەكرێت.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7368
20/9/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ ده‌ست به‌فرۆشتنی بلیته‌كانی مۆندیال كرا 20/9/2017
‌ 10 پاڵێوراوه‌كه‌ بۆ پێی زێڕین 20/9/2017
زانست
‌ كاسینی شۆڕشێك له‌ زانیاری ده‌رباره‌ی زوحه‌ل 19/9/2017
‌ رۆبۆته‌كان ده‌بنه‌ جووتیار 19/9/2017
‌ لە هەر ١٠ كەسێك، یەكێكیان خواردنی پێویستی نییە 18/9/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP