بایۆمەتری كاریگەریی قەیرانی دارایی كەمدەكاتەوە
«مووچەی مانگی ئەیلوول بەپێی سیستمی بایۆمەتری دەدرێت» بایۆمەتری كاریگەریی قەیرانی دارایی كەمدەكاتەوە ‌ 6/7/2017
یەکەی ئابووری

كۆتاییهاتنی تۆماری بایۆمەتریی مووچەخۆران مانگانە زیاتر لە 100 ملیار دینار (نزیكەی یەك ملیۆن دۆلار) بۆ خەزێنەی حكوومەت دەگەڕێنێتەوە‌‌و ئەندامێكی فراكسیۆنی یەكێتیش لە پەرلەمانی كوردستان دەڵێت: زیاتر لە 100 هەزار مووچەخۆری نایاسایی بوونیان هەبووە، كە زۆرینەی لەوەزارەتی پێشمەرگە‌‌و خانەنشینان‌و وەزارەتەكانی تردا بووە.

راستەوخۆ جێگری سەرۆكی حكومەت سەرپەرشتی دەكات
سیستمی بایۆمەتری بەئەلیكترۆنكردنی ناوی كۆی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانە‌و مووچەخۆران لەڕێگەی پەنجەمۆر‌و چاوی كەسەكانەوە جیا كراونەتەوە،‌ هەر ناوێكی دووبارە بوونی هەبێت سیستمەكە ئاشكرای دەكات، لە‌ڕێگەی ئەو سیستمەوە توانراوە رێگە بگرن لەدوو مووچەیی‌و سێ‌ مووچەیی‌و كەسانی بندیوارو ئەوانەی دەوام ناكەن‌و مووچە وەردەگرن.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان راستەوخۆ خۆی سەرپەرشتیی بۆردی بایۆمەتری دەكات‌و بڕیارە ئەنجامەكەی لە ماوەی داهاتوودا رابگەیەنێت.
ئەندامێكی فراكسیۆنی یەكێتیی بێجگە لە باسكردنی سوودەكانی ئەو سیستمە ئەوەش دەخاتە‌ڕوو، كە زیاتر لە 100 هەزار دوو مووچەیی‌و سێ ‌مووچەیی‌و بندیوار بوونیان هەبووەو ئاشكرا كراوە لەڕێگەی ئەو سیستمەوە.

100 هەزار مووچەخۆری زیادە
خەڵەف ئەحمەد ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتیی لە پەرلەمانی كوردستان، دەڵێ: «لە‌نزیكەوە لە جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمان پرسیوە بڕی ئەو پارەیەی دەگەڕێتەوە بۆ حكومەت لەسیستمی بایۆمەتری چەندە، بەڵام ئەو هێشتا نایەوێت كۆتا زانیاری رابگەیەنێت، بەڵام زیاتر لە 100 هەزار مووچەخۆری حكوومەت لەڕێگەی ئەو سیستمەوە ئاشكرا بوون كە دوو مووچە‌‌و سێ مووچەیان هەبووە،‌ زۆربەی ئەوانە لە ‌وەزارەتی پێشمەرگە‌و خانەنشینانن كە بندیوار‌و دوو مووچەییان تێدایە‌‌و بە‌گشتی لە هەموو وەزارەتەكانیشدا هەیە».
ناوبراو پێشی وا بوو بەو هۆیەوە پارەیەكی زۆر دەگەڕێتەوە بۆ حكوومەتی هەرێم‌و لەم قۆناغەدا لە‌ڕووی ماددییەوە سوودی بۆ دەبێت.
بەپێی خەمڵاندن ئەگەر تەنیا 100 هەزار مووچەخۆری زیادە بوونی هەبێت كە بە‌پێی سیستمی بایۆمەتری ئاشكرا كراون، ئەگەر بۆ هەریەكەیان بڕی یەك ملیۆن دینار هەژمار بكرێت ئەوا 100 ملیار دینار دەكات كە دەگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی حكومەت، چونكە وەك ئەو پەرلەمانتارە باسی كرد، زۆربەیان لە وەزارەتی پێشمەرگە‌و خانەنشینان پێكهاتوون كە وەزارەتی پێشمەرگە‌‌و خانەنشینانی سەربازی مووچەكانیان زۆربەیان لە ملیۆنێك دینار زیاترن.

 ناوی دوو مووچەو سێ مووچەیی نەیهێشتووە
ئەگەر ئەو 100 ملیار دینارە زیادەیەی بۆ حكومەتی هەرێم دەگەڕێتەوە‌و دابەش بكرێت بەسەر یەك ملیۆن‌و 200 هەزار مووچەخۆردا، ئەوا بۆ هەریەكێكیان 83 هەزار دینار دەكات.
خەڵەف ئەحمەد باسی لەوەش كرد، ئەو سیستمە ئەوەی ناوی دوو مووچەو سێ مووچەیە نەیهێشتووە‌و ئەوەی بندیوارە یان نەچووە ناوی خۆی تۆمار بكات یان ئەوەتا دەبێت لەمەودوا دەوام بكات‌و حكومەت دەزانێت مووچەخۆرەكانی كامانەن‌و لە چ شوێن‌و فەرمانگەیەك دەوام دەكەن، ئەگەر هەركەسێك لەمەودوا دەوام نەكات دەزانرێت وەك پێشتر نییە، پێشتر بە لیستێك بە فەردە پارەیان دەبرد بۆ مووچە، ئیتر ئەو لیستە نامێنێت.
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكوومەتی هەرێم 30/5/2017 لەكۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران ئەوەی راگەیاند، یەك ملیۆن‌و 186 هەزار‌و 400 كەس ناوی خۆیان تۆمار كردووە لە سیستمی بایۆمەتریدا، دوا وادەش رۆژی 15/6/2017 دانرابوو، بەڵام بۆ رۆژی 18ی هەمان مانگی رابردوو درێژ كرایەوەو ئەگەریش هەیە، چەند هەزار كەسێك چووبێتنە سەر ئەو ژمارەیەی كە رایگەیەنرابوو، لەكاتێكدا پێشتر باس لە یەك ملیۆن‌و 400 هەزار مووچەخۆر دەكرا كە جیاوازییەكی زۆر لە ژمارەكاندا دەبینرێت كە زیاتر لە 200 هەزار مووچەخۆر دەكات. بڕیاریشە مووچەی مانگی ئەیلول بەپێی سیستمی بایۆمەتری دابەش بكرێت.

هەنگاوەكانی چاكسازیی حكومەتی هەرێم‌
پەرلەمانتارێكی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان پێیوایە، سیستمی بایۆمەتری یەكێك بووە لەهەنگاوەكانی چاكسازیی حكومەتی هەرێم‌‌و بە ‌باشی دەزانێت دەستكاریكردنی پاشەكەوتی مووچە جێبەجێ بكرێت.
شوان شێخ ئەحمەد وتی: «سیستمی بایۆمەتری یەكێكە لە هەنگاوەكانی چاكسازیی حكومەت لە پێدانی مووچەدا سوود دەگەیەنێت بە حكومەت بە ‌تایبەت كە ژمارەی مووچەخۆرانی راستەقینە بە‌پێی ئەوانەی ناوی خۆیان تۆمار كردووە روون دەكاتەوە، ئەمەش وا دەكات ئەوانەی خۆیان تۆمار نەكردووە یان مووچەی دەرەوەی یاسایان وەرگرتووە هەموو ئەو پارانە بگەڕێتەوە بۆ حكومەت».
وتیشی: «كاتی ئەوە هاتووە دەستكاریی پاشەكەوتی مووچە لە بەرژەوەندیی فەرمانبەران، دوای كۆتایی كارەكانی ئەو سیستمی بایۆمەترییە بخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە».

دەستكاریكردنی پاشەكەوتی مووچە
حكومەتی هەرێم دەیەوێت كاتێك دەستكاریی پاشەكەوتی مووچە بكرێت كە لە ‌توانایدا بێت هەموو 30 ڕۆژ جارێك بدات، هێشتا حكومەتی هەرێم بڕیاری كۆتایی نەداوە لەسەر كاتی دەستكاریكردنی پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەران.
ئاراس خۆشناو سەرۆكی سەنتەری لێكۆڵینەوە‌‌و زانیاری لە ئەنجومەنی وەزیران، لە ‌لێدوانێكدا رایگەیاندوە، رەوشی دارایی حكومەتی هەرێم بەرەو باشتر دەڕوات، بەتایبەت كە دانەوەی قەرزەكان دەستی پێ كردووە‌و قەرزی ناوخۆیی‌و دەرەكی دەدرێتەوە، دوای كۆتاییهاتنی سیستمی بایۆمەتری یەكێك لەو كارانەی حكومەت هەنگاوی بۆ دەنێت، دەستكاریكردنی پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەرانە، بەڵام كاتەكەی دیاری نەكراوە.
سەرچاوە: ماڵپەڕی ئاژانس


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7320
21/7/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ نه‌یمار هه‌رگیز ناچێته‌ پاریس سانجێرمان 20/7/2017
‌ جۆ هارت چووه‌ وێستهام 20/7/2017
زانست
‌ دەریا: من و فۆتۆ و کامێرا هاوڕێی هەمیشەیین 21/7/2017
‌ لە بارەی ڕێکخراوی ״کوردستان فۆتۆ״ 21/7/2017
‌ رەسوڵ خوڕڕەم: ده‌مه‌وێ به‌ فۆتۆ جوانییەکانی کوردستانێکی ئارام پێشانی ئه‌وروپیەکان بدەم 21/7/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP