بەرهەمهێنانی پەلەوەر گەیشتۆتە ئاستی خۆژێنی
بەرهەمهێنانی پەلەوەر گەیشتۆتە ئاستی خۆژێنی ‌ 11/7/2017
یەکەی ئابووری

جێگری بەڕێوەبەری كشتوكاڵی سلێمانی ئاماژە بەوە دەكات: ٥٠٣ كێڵگەی پەلەوەری‌‌و ٦٥٠ هۆڵ  لەسلێمانی‌‌و گەرمیان هەیە كە توانای بەرهەمهێنانیان لەساڵێكدا ٣٠ ملیۆن مریشكە. ئەو دەڵێت: «بەرهەمهێنانی پەلەوەر لەكوردستان توانای پڕكردنەوەی تەواوی پێداویستی ناوخۆی هەیە».

 شەش ملیۆن‌‌و ٧٤٥ هەزار مریشك
لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ سەرۆكی ژووری بازرگانی‌‌و پیشەسازی سلێمانی، رزگار حەمەحسێن جێگری بەڕێوەبەری كشتوكاڵی سلێمانی رایگەیاند: ٥٠٣ كێڵگەی پەلەوەری‌‌و ٦٥٠ هۆڵ لەسلێمانی‌‌و گەرمیان هەیە كە توانای بەرهەمهێنانیانی شەش ملیۆن‌‌و ٧٤٥ هەزارو ١٠٥ مریشكی هەیەو توانای بەرهەمهێنانیشیان لەساڵێكدا ٣٠ ملیۆن مریشكە، پڕۆژەی جوچك هەڵهێنەریش توانایی بەرهەم هێنانی  ٤٥ ملیۆن جوچكی هەیە.
راشیگەیاند: دوو كوشتارگە هەیە كە حەوت هەزار مریشك لەسەعاتێكدا سەر دەبڕێت‌و پێنج كارگەی ئالیك بەتوانای ٧٠ تۆن لەسەعاتێكداو لەساڵێكدا ٢٠٠ هەزار تۆن بەرهەم دەهێنێت‌و سێ پڕۆژەی هێلكە تروكاندنیش هەیە.
لەبارەی پێویستی گۆشتی مریشك بۆ هەر هاووڵاتییەك، رزگار حەمەحسێن  وتی: «هەر هاووڵاتییەك لەساڵێكدا پێویستی بە ٢٣٩ كیلۆیە، پێویستی سلێمانی بۆ هێلكە لەساڵێكدا ١٣٠ ملێۆن هێلكەیە، واتا حەوت هەزارو 776 تۆن لەساڵێكدا».

هەرێم ئەو  كارەی نەكردووە
هاوكات، سیروان محەمەد سەرۆكی ژووری بازرگانی‌‌و پیشەسازی سلێمانی رایگەیاند: حكومەتی عیراق كاری كردووە بۆ پاراستنی بەرهەمی ناوخۆیی، بەڵام تائێستا حكومەتی هەرێم ئەو  كارەی نەكردووە، بۆیە بەردەوام جەختمان كردۆتەوە كە پێویستە بەرهەمی ناوخۆیی پارێزگاری لێبكرێت».
لای خۆیەوە، عومەر حسێن وەبەرهێنەر لەبواری پەلەوەردا رایگەیاند: ئەگەر حكومەت هاوكارمان بێت‌‌و پشتیوانیمان بكات، ئێمە دەتوانین بەردەوام پێداویستی پەلەوەر لەبازاڕدا پڕبكەینەوە بەو مەرجەی حكومەت هاوردەكردن رابگرێت.
وتیشی: «ئێستا بەرهەمهێنانی پەلەوەر بەشێوەیەكی تەندروست بەرهەم دەهێندرێت‌‌و لەڕووی تەندروستییەوە تەواو گونجاوەو پێویستە حكومەت مریشكی بیانی كە دێتە كوردستانەوە رابگرێت».
وتیشی: «ئێستا تەواوی هەوڵەكان بۆ ئەوەیە كە بەرهەمی ناوخۆی زیاد بكرێت‌و پشتیوانی لەوەبەرهێنەران بكرێت بۆ زیادكردنی بەرهەمەكانیان‌و پشتیوانیكردنی حكومەت بۆ ئەو كەرتە».
ژمارەی پڕۆژە پەلەوەرییەكان كە لەدروستكردندان، ١٠٢ پڕۆژەیە‌و دروستكرنی كارگەی عەلەف ئێستا چوار كارگە لەدروستكردندان.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7368
20/9/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ ده‌ست به‌فرۆشتنی بلیته‌كانی مۆندیال كرا 20/9/2017
‌ 10 پاڵێوراوه‌كه‌ بۆ پێی زێڕین 20/9/2017
زانست
‌ كاسینی شۆڕشێك له‌ زانیاری ده‌رباره‌ی زوحه‌ل 19/9/2017
‌ رۆبۆته‌كان ده‌بنه‌ جووتیار 19/9/2017
‌ لە هەر ١٠ كەسێك، یەكێكیان خواردنی پێویستی نییە 18/9/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP