عیراق، یەكەم بیرە نەوتی هاوسنوور لەگەڵ ئێران لێدەدات
عیراق، یەكەم بیرە نەوتی هاوسنوور لەگەڵ ئێران لێدەدات ‌ 13/7/2017
یادگار عەلی

وەزارەتی نەوتی عیراق یەكەم بیرە نەوتی سەرسنوور لەگەڵ ئێران لێدەدات‌و پڕۆژەیەكی نوێش بۆ دەستەبەركردنی بەنزینی موحەسەن دەكاتەوە.
كۆتایی هەفتەی رابردوو، لەمیانی هەڵكەندنی یەكەم بیرە نەوت لەكێڵگەی (حەوێزە)ـی پارێزگای میسان، جەبار عەلی لعێبی وەزیری نەوتی عیراق رایگەیاند: وەزارەتی نەوت لەڕێگەی دەستی كاری ناوخۆیی‌و لەلایەن كۆمپانیای نەوتی میسان‌و كۆمپانیای هەڵكۆڵین‌و دۆزینەوە نەوتیەكانی عیراقەوە، پەرەی بەم بیرە نەوتە داوە.

400 هەزار بەرمیل نەوت
وتیشی: «لە قۆناغەكانی داهاتووداو لەپێناوی زیادكردنی بڕی بەرهەمهێنان، كێڵگە نەوتیەكانی سەرسنوور لەگەڵ ئێران دەبوژێنینەوە».
هاوكات كەریم حەتاب بریكاری وەزیری نەوتی عیراق ئاشكرایكرد، پشكنین‌و توێژینەوە جیۆلۆجیەكان‌و پێشبینیە بەراییەكان دەریدەخەن، رێژەی یەدەكی نەوتی بیری (حەوێزە) زیاتر لە یەك ملیار بەرمیل نەوت دەبێت‌و یەكێك لەگرنگترین بیرە نەوتەكان دەبێت.
هەر لە پارێزگای میسان، وەزارەتی نەوتی عیراق بەردی بناغەی بووژاندنەوەی كێڵگەی (حەلفایا)ـی دانا، كە پێشبینی دەكرێت لەساڵی 2018دا بڕی (400) هەزار بەرمیل نەوت ئاستی بەرهەمهێنانی بێت.

بەرهەمهێنانی بەنزینی موحەسەن
لەلایەكی ترەوە هەر لەسەرەتای ئەم مانگەدا، وەزیری نەوتی عیراق پڕۆژەیەكی نوێی لەپاڵێوگەی (دۆرە) كردەوە، كە توانای فەراهەمكردنی بەنزینی لەجۆری موحەسەن هەیە.
ئەو وەزیرە وتی: «ئەم پڕۆژەیە دیارییە بۆ گەلی عیراق‌و ئەو سەركەوتنانەی سوپاو پێشمەرگەو حەشدی شەعبی‌و هێزە عەشائیرییەكان كە لە ئازادكردنەوەی خاكی عیراق بەدەستیانهێناوە».
وتیشی: «پڕۆژەكە توانای دابینكردنی رێژەیەكی زۆر بەنزینی موحەسەنی بۆ ناوخۆی عیراق هەیەو بۆ لەمەودوا تەنها رێژەیەكی زۆر كەم لەدەرەوە هاوردە دەكەن».
عیراق، دوای سعودیە دووەم بەرهەمهێنەری نەوتە لە رێكخراوی ئۆپیك، كار لەسەر زیادكردنی بڕی بەهەمهێنان بۆ پێنج ملیۆن بەرمیلی رۆژانە دەكات، كە ئێستا رۆژانە نزیكەی (4.7) ملیۆن بەرمیل ئاستی بەرهەمهێنانێتی.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7320
21/7/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ نه‌یمار هه‌رگیز ناچێته‌ پاریس سانجێرمان 20/7/2017
‌ جۆ هارت چووه‌ وێستهام 20/7/2017
زانست
‌ دەریا: من و فۆتۆ و کامێرا هاوڕێی هەمیشەیین 21/7/2017
‌ لە بارەی ڕێکخراوی ״کوردستان فۆتۆ״ 21/7/2017
‌ رەسوڵ خوڕڕەم: ده‌مه‌وێ به‌ فۆتۆ جوانییەکانی کوردستانێکی ئارام پێشانی ئه‌وروپیەکان بدەم 21/7/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP