كـارگەیەك لە پـارێزگای سلێمانـی دەخـرێتەوەكار
كـارگەیەك لە پـارێزگای سلێمانـی دەخـرێتەوەكار ‌ 13/7/2017
یەکەی ئابووری

دوای هەوڵەكان بۆ خستنەوەكاری كارگە حكومییە لەكاركەوتووەكان‌و پێدانیان بە كەرتی تایبەت، یەكەم كارگە لە سنووری پارێزگای سلێمانی كە تایبەتە بە رۆن دەخرێتەوەكار، پەرلەمانتارێكی یەكێتیش چەند زانیارییەك لەوبارەیەوە ئاشكرادەكات.
خەڵەف ئەحمەد ئەندامی فراكسیۆنی سەوز لەپەرلەمانی كوردستان بە تۆڕی هەواڵی سلێمانی راگەیاندوە، ماوەی ساڵێك‌و شەش مانگە لە رێگەی پڕۆژەیەكەوە بەردەوام لەهەوڵداین حكومەت كاربكات بۆ بەكارخستنەوەی كارگە حكومییەكان لەپێناوی بەرژەوەندی گشتیی.
وتیشی: «دوای رەزامەندی حكومەت بۆ پڕۆژەكەی ئێمە، ئێستا وەزارەتی بازرگانی‌و پیشەسازیی حكومەتی هەرێم لیژنەیەكیان پێكهێناوە بۆ جیاكردنەوەی كارگەكان‌و كردنیان بەچەند بەشێكەوە بۆئەوەی هەر بەشێكیان بە میكانیزمی جیاواز بدرێنە كەرتی تایبەت و بخرێنەوەكار».
ئەو پەرلەمانتارە ئەوەشی ئاشكراكرد، «تائێستا هیچ كارگەیەك لەچوارچێوەی ئەو بڕیارەدا نەدراوەتە كەرتی تایبەت، جگە لەكارگەی رۆنی عەربەت نەبێت كە دوای هەوڵێكی زۆری ئێمە، ئێستا خراوەتە تەندەرینەوە دەدرێتە كەرتی تایبەت، ئەمەش گرنگیەكی زۆری دەبێت بۆ جوتیارانی ئەو سنوورەو ساغكردنەوەی بەرهەمی گوڵەبەڕۆژە».
خەڵەف ئەحمەد باسی لەوەشكرد، بە بەردەوامی چاودێری لیژنەكە دەكەن، ئێستاش چەند هەنگاوێكمان ناوە، بەڵام بەهۆی زۆری ئیشوكاری وەزیری بازرگانی پیشەسازیی و كارەكان بەمشێوەیە دواكەوتوەە.
ژمارەی كارگەكانی هەرێمی كوردستان سێ هەزارو 600 كارگەیەو لەو ژمارەیەش نزیكەی لە 60%ی لەكاركەوتوون كە دەكاتە دوو هەزارو 100 كارگەی لەكاركەوتوو.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7320
21/7/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ نه‌یمار هه‌رگیز ناچێته‌ پاریس سانجێرمان 20/7/2017
‌ جۆ هارت چووه‌ وێستهام 20/7/2017
زانست
‌ دەریا: من و فۆتۆ و کامێرا هاوڕێی هەمیشەیین 21/7/2017
‌ لە بارەی ڕێکخراوی ״کوردستان فۆتۆ״ 21/7/2017
‌ رەسوڵ خوڕڕەم: ده‌مه‌وێ به‌ فۆتۆ جوانییەکانی کوردستانێکی ئارام پێشانی ئه‌وروپیەکان بدەم 21/7/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP