هەرێم سەوزەو میوە هەناردەی عیراق دەكات
هەرێم سەوزەو میوە هەناردەی عیراق دەكات ‌ 1/8/2017
یەکەی ئابووری

ئێستا وەرزی پێگەیشتنی بەرووبوومی كشتوكاڵییەو هەرێمی كوردستانیش لەم بوارەدا چووتە دۆخی خۆژیاندن، بەجۆرێك كە رۆژانە بەشێكی زۆر لە بەرووبوومەكانی ناوخۆیی، رەوانەی شارەكانی دیكەی عیراق دەكرێت بە تایبەت شاری موسڵ، چونكە بەهۆی داگیركردنی ئەو شارەوە لەلایەن داعش، بۆ ماوەی زیاتر لە دوو ساڵ پڕۆسەی چاندن‌و پەرەپێدانی كەرتی كشتوكاڵی بەهەموو شێوەیەك وەستابوو، ئێستاش بەهۆی كۆنتڕۆڵكردنەوەی ئەو شارەو گەڕانەوەی بەشێكی خەڵكەكەی، رۆژانە رێژەیەكی زۆر لەو بەرووبوومە كشتوكاڵییانە لەكوردستانەوە رەوانەی ئەو شارە دەكرێت.

 تۆن تا ٤٠٠ تۆن
رەجەب عەزیز ئەندامی ئەنجومەنی عەلوە بە ئاژانسی ئەنادۆڵی راگەیاندوە: بەهۆی ئەوەی وەرزی پێگەیشتنی بەرووبوومی خۆماڵییە، بۆیە سەوزەو میوە بۆ هەموو شارەكانی عیراق دەڕوات، بەجۆرێك رۆژانە نزیكەی سێ هەزار تۆن سەوزەو میوە رەوانەی ناوەڕاست‌و خوارووی عیراق دەكڕێت، بەڵام بە تەنها بۆ شاری موسڵ رۆژانە لە ٣٠٠ تۆن تا ٤٠٠ تۆن بەرووبوومی خۆماڵی رەوانە دەكرێت.
ساڵی رابردوو، وەزارەتی كشتوكاڵ لەپێناو ساغكردنەوەی بەرووبوومی خۆماڵی‌و زیادكردنی داهات، بڕیاریدا باج لەسەر ئەو بەرووبوومانە زیاد بكرێت كە لە وڵاتانەوە هاوردەی هەرێم دەكرێت.
بەوتەی ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی عەلوە، «بڕیارەكەی وەزارەتی كشتوكاڵ زۆر باش بوو، دوای زیادكردنی ئەو باجە لەسەر بەرهەمە بیانییەكان، ئەوا بەرهەمە خۆماڵییەكان باشتر دەفرۆشرێت، هەرچەندە ئەمە چارەسەر نییە، چونكە بەرووبوومەكان زیاترن لە خواست».

بەشی هەموو عیراق
رەجەب عەزیز وتیشی: «ئێستا، تەماتەو پەتاتەو خەیارو پیاز، ئەوانە زۆر زیادەیەو دەتوانین بەبێ هیچ كەموكوڕییەك بەشی هەموو عیراقی لێ بدەین، بەڵام ئەوەش تەنها بۆ ئەم مانگەی وایەو دواتر گۆڕانكاری بەسەردا دێت».
ئەو پێیوایە، ئەو بەرووبوومە خۆماڵییە تەنها لە وەرزی هاوین هەیەو دواتر بەرووبوومە بیانییەكان هاوردە دەكرێن‌و ئەوانیش نرخیان زۆر زیاترە لە نرخی بەرووبوومی خۆماڵی.
هاوكات، ئەكرەم مەولود خاوەنی نووسینگەی قەرەچووغ لەهەولێر بۆ ئاژانسەكە دەڵێ: «رۆژانە بەشێكی زۆری سەوزەو میوە رەوانەی شارەكانی ناوەڕاست‌و خوارووی عیراق دەكرێت‌و لەو رێژەیەش بەشی هەرە زۆر بۆ شاری بەغدا دەچێت، تەنها بابەتی تەماتە، رۆژانە ٢٠ تۆن لە نووسینگەكەی ئێمەوە رەوانەی دەكرێت‌و بەم پێیەش تەنها بۆ شاری بەغدا، رۆژانە ٥٠٠ تۆن سەوزەو میوە رەوانە دەكرێت».

زیادكردنی داهات‌
خاوەنی ئەو نووسینگەیە ئاماژە بەوەش دەكات، رەوانەكردنی ئەو بەرووبوومە بەردەوام دەبێت تا كۆتایی مانگی ١٠ و دواتر وەرزێكی نوێ دەستپێدەكات‌و بەمەش هاوكێشەكان پێچەوانە دەبنەوە.
وتیشی: «ئەم ساخكردنەوەیە تایبەتە بە بەرووبوومی وەرزیی، چونكە ئێستا سەرەڕای ئەوەی ئەو بەرهەمانە رەوانەی شارەكانی دیكەی عیراق دەكرێت، بەڵام لەكۆتایی مانگی ١٠-دا ئیتر بەرووبوومە خۆماڵییەكان نامینێنن‌و دەبێت بەرهەمی كشتوكاڵی لە دەرەوە هاوردەی هەرێمی كوردستان بكەین».
ساڵی رابردوو، بەمەبەستی زیادكردنی داهات‌و پشتگیریكردن لە جووتیاران بۆ چاندنی بەرووبوومە خۆماڵییەكان، وەزارەتی كشتوكاڵ‌و سەرچاوەكانی ئاو، باج‌و رسوماتی لەسەر ئەو بەرووبوومانە زیادكرد، كە هاوردەی هەرێمی كوردستان دەكەن، بەم پێیەش ئێستا كشتوكاڵی هەرێمی كوردستان چۆتە ناو هەنگاوێكی تازەوە كە رۆژانە دەتوانێت تەواوی پێداویستیی شارەكانی عیراق دابین بكات.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7397
23/10/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ بێڵد چاره‌سه‌ره‌ ئه‌فسوناوییه‌كه‌ی‌ یۆب هاینكس ئاشكرا ده‌كات 23/10/2017
‌ كۆنتا كۆتایی به‌ وه‌رزی یاریكردنی ده‌هێنێت 23/10/2017
زانست
‌ سوودی پشوویەكی كورت لە كاتی كاردا 23/10/2017
‌ تایبەتمەندییەكانی نۆكیا 8 23/10/2017
‌ دانانی بۆیلەری ژێر حەمام گونجاوە؟ 23/10/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP