ئەڵمانیا رێژەی سەوزایی لە كوردستان زیاد دەكات
ئەڵمانیا رێژەی سەوزایی لە كوردستان زیاد دەكات ‌ تەها عەبدوڵڵا‌ 1/8/2017
لەمیانی سەردانی سەرۆكی دەستەی چاككردن‌و پاراستنی ژینگەی حكومەتی هەرێم بۆ ئەڵمانیا، چەندین كۆبوونەوە بۆ پەرەپێدانی ژینگەی كوردستان‌و سوود وەرگرتن لەئەزموونی ئەو وڵاتە ئەنجامدران.
رۆژی ٢٧/٧/٢٠١٧، رێككەوتنامەیەكی هاوبەش لەنێوان سەرۆكی دەستەی چاككردن‌و پاراستنی ژینگەی هەرێم‌و وەزارەتی ژینگەی هەرێمی (هیسن)ی ئەڵمانیا لەلایەن د.بیاتریكس تاپیسەر سكرتێری دەوڵەت ئیمزا كرا.
لەڕێككەوتنەکەدا كۆمەڵێك پرسی ژینگەیی تاوتوێکراون وەك: چارەسەركردنی ئاوی پاشەڕۆ و پاشماوەكان‌و پەرەپێدانی ناوچەكانی پارێزراوی سروشتی‌و بووژانەوەی دارستانەكان‌و زیادكردنی رێژەی سەوزایی لە شارەكانی كوردستاندا.
هاوکات پاراستنی خاك لە داماڵین‌و پاراستنی زەوی‌و هەواو هۆشیاری ژینگەیی‌و ئاڵوگۆڕی كلتوری بڕیاری لەسەردراوە.
لەبارەی گرنگی رێككەوتنەكەوە، سەمەد محەمەد رایگەیاند: رێككەوتنەكە كاریگەری ئیجابی دەبێت بۆ هەنگاونان بەمەبەستی چارەسەركردنی بەشێك لە كێشە ژینگەییەكانمان، بەتایبەت سوود وەرگرتن لەتواناو ئەزموونی ژینگەیی هەرێمی (هیسن) بۆ بەدەستهێنانی كۆمەڵێك ئامێرو پێداویستی تاقیگەكانی ژینگەو بڵاوكردنەوەی زیاتری هۆشیاری ژینگەیی‌و پەرەپێدانی بواری فەرهەنگی‌و كلتوری بۆ بەرەو پێشبردنی پرسی ژینگە بەشێوەیەكی گشتی لەهەرێمی كوردستاندا.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7346
21/8/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ له‌ وه‌رزی نوێی NBA -دا (1230) یاریی دەکرێت 21/8/2017
‌ شاراپۆڤا داوه‌تنامه‌ی‌ گراندسلامی ئه‌مریكای پێشكه‌ش كرا 20/8/2017
زانست
‌ هەسارەیەك لە زەوی نزیك دەبێتەوە 21/8/2017
‌ نۆكیا 8 ركابەریی ئایفۆن و گالاكسی دەكات 21/8/2017
‌ پێنج هەڵەی باو لەكاتی راكردندا 21/8/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP