«قەرزی عیراق گەیشتۆتە 112 ملیار دۆلار» ئــابووری عیراق شـڵــەژاوە
«قەرزی عیراق گەیشتۆتە 112 ملیار دۆلار» ئــابووری عیراق شـڵــەژاوە ‌ 1/8/2017
بڕیاردەری لیژنەی دارایی‌و ئابووری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند: ئابووری عیراق ئابوورییەكە تاسەر ئێسقان لەرزۆكەو كێشەی گەورە لە هەیكەلی ئابووری عیراقدا هەیە. ئاشكراشیدەكات: قەرزی سەر عیراق گەیشتۆتە 111 ملیارو 725 ملیۆن دۆلار.

هیچ سەرچاوەیەك نەماوە
ئەحمەدی حاجی رەشید بە ئاژانسی ئەنادۆڵی راگەیاندوە: «بەپێی دواین بەڵگەنامە كە وەزارەتی دارایی، قەرزی سەر عیراق گەیشتۆتە بڕی 111 ملیارو 725 ملیۆن دۆلار، ئەو قەرزەش ئەگەر دابەشی سەر دانیشتووانی عیراق بكرێت كە ژمارەیان 36 ملیۆن كەسە، ئەوا هەموو منداڵێك كە تازەش لەدایك دەبێت شەش هەزار دۆلار لەو قەرزەی بەر دەكەوێت».
وتیشی: «ئەو قەرزانە هەندێكیان بە قەرزە خراپ‌و ناشایستەكان ناودەبرێت، چونكە ئەمانە لەڕووی سیاسییەوە دەتوانرێت فشار بۆ عیراق دروست بكەن لە هەندێك بواردا، بۆیە قەرزی ناوخۆیی‌و دەرەكی عیراق زیادی كردوە، بەتایبەتی قەرزە ناوخۆییەكان هیچ سەرچاوەیەك نەماوە لە عیراق كە حكومەتی عیراقی قەرزی لێبكات، بەوەی هەموو توانای بانكەكانی بەكارهێناوە بۆ بەكارهێنانی خۆی».
(80%)ی وێران بووە
بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاماژەی بەوەشكرد: یەدەكی دراوی نەختینەی عیراق لە 80 ملیار دۆلارەوە بۆ 45 ملیار دۆلار دابەزیوە، هەموو ئەو قەرزانەش بە رێگایەكی ناڕاستەوخۆ دراونەتە حكومەتی عیراق، بەوەش یەدەكی دراوی عیراق لە 40 ملیار دۆلار نزیك دەبێتەوەو بەرەو ئاماژەیەكی خراپ هەنگاو دەنێت.
ئەحمەد حاجی رەشید كە هاوكات سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستانە لە ئەنجومەنی نوێنەران، لە بارەی تێچووی ئاوەدانكردنەوەی شارە سوونەكانی نشینەكانەوە وتی: «حكومەتی عیراق بەو دۆخە ئابوورییەی هەیەتی ناتوانێت ئەم شارانە ئاوەدان بكاتەوە، لەكاتێكدا شارێكی وەك رومادی (80%)ی وێران بووەو شارەكانی تری وەك موسڵ‌و فەلوجەش بە هەمان شێوەیە».

دەكەوێتە ژێر بەرپرسیارێتی قەرزەوە
ئەحمەد حاجی رەشید ئاشكرایدەكات: ئاوەدانكردنەوەی ئەو ناوچانە زیاتر لە 50 ملیار دۆلاری پێویستەو ئێستاش عیراق ئەو توانایەی نییەو تەنها دەبێت پەنا بباتە بەر قەرزی دەرەكی، ئامادەش نییە قەرز بۆ ناوچەیەك بكات كە گومانی هەیە لەوەی تا كەی لەگەڵی دەمێنێتەوە، چونكە ئاشكرایە كە سوننەكان بە نیازی ئەوەن هەرێمێك بۆ خۆیان جیا بكەنەوەو دووریش نییە عیراق بۆ چەند وڵاتێك دابەش بێت‌و دواتریش عیراق دەكەوێتە ژێر بەرپرسیارێتی ئەو قەرزانەوە.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7397
23/10/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ بێڵد چاره‌سه‌ره‌ ئه‌فسوناوییه‌كه‌ی‌ یۆب هاینكس ئاشكرا ده‌كات 23/10/2017
‌ كۆنتا كۆتایی به‌ وه‌رزی یاریكردنی ده‌هێنێت 23/10/2017
زانست
‌ سوودی پشوویەكی كورت لە كاتی كاردا 23/10/2017
‌ تایبەتمەندییەكانی نۆكیا 8 23/10/2017
‌ دانانی بۆیلەری ژێر حەمام گونجاوە؟ 23/10/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP