پڕۆگرامێك بۆ دۆزینەوەی هەلی كار و بووژاندنەوەی ئابووری
پڕۆگرامێك بۆ دۆزینەوەی هەلی كار و بووژاندنەوەی ئابووری ‌ 1/8/2017
بەمەبەستی دروستكردنی پردێك لەنێوان كەرتی تایبەت‌و خوێندكارانی زانكۆكان‌و بووژاندنەوەی ئابووریی كوردستان، خولێكی تری نوێی پڕۆگرامی راهێنانی تواناكانە كە پێدەنێتە ساڵی چوارەمی، دەستیپێكرد، بە بەشداری زیاتر لە ٨٠٠ خوێندكاری زانكۆكانی كوردستان.
سەبارەت بە وردەكاری ئەو پڕۆگرامە، خاتوو دیلان ئاكرەیی بەڕێوەبەری پڕۆگرامی راهێنانی تواناكان بە كوردستانی نوێی ڕاگەیاند: ئەو پڕۆگرامە بریتییە لە شێوازێكی فێربوون بۆ پەرەپێدانی شارەزایی‌و تیۆری بەدەستهاتوو لەكاتی خوێندن لەڕێگای پراكتیزەكردن لەكەرتی تایبەتدا.
ئاماژەی بەوەشدا: پڕۆگرامەكە بە هەماهەنگی زانكۆكان‌و وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی‌و سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێوەدەچێت‌و ئێستا بەشێكە لە سیستمی خوێندنی باڵا لەكوردستان.
سەبارەت بە ژمارەی بەشداربووانیش، وتی: «لەساڵی یەكەم تەنها ٢٧ فێرخواز بەشداربوون، ساڵی دووەم ١٢٧ خوێندكار، ساڵی سێیەم ٣٢٠، لە خولی ئەمساڵیشدا زیاتر لە 800 فێرخواز لە 90 كۆمپانیای كەرتی تایبەتدا بەشدارن».
بەڕێوەبەری پڕۆگرامەكە وتیشی: «پاش بەدواداچوونێكی ورد بۆمان دەركەوت كە پەیوەندی نێوان زانكۆكان‌و كەرتی تایبەت نیمچە پچڕاوەو سوود لەتواناكانی دەستی خۆماڵی‌و دەرچووانی زانكۆكانی كوردستان زۆر كەم وەرگیراوە، بۆیە بیرمان كردەوە كە دەبێت ئەو پەیوەندییە زانستییە دروستبكەین‌و بەشێوەیەكی كرداریی خوێندكاران ئەوەی لە زانكۆكان فێری دەبن بە تیۆری، لەكۆمپانیاكان‌و كەرتی تایبەتدا جێبەجێی بكەن، هەروەها ئەم پڕۆسەیە دەبێتە فاكتەرێك بۆ دۆزینەوەی هەلی كار بۆ دەرچووانی زانكۆكان‌و لەكەرتی تایبەت كە هەردوولا لێی سوودمەند دەبن».


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7346
21/8/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ له‌ وه‌رزی نوێی NBA -دا (1230) یاریی دەکرێت 21/8/2017
‌ شاراپۆڤا داوه‌تنامه‌ی‌ گراندسلامی ئه‌مریكای پێشكه‌ش كرا 20/8/2017
زانست
‌ هەسارەیەك لە زەوی نزیك دەبێتەوە 21/8/2017
‌ نۆكیا 8 ركابەریی ئایفۆن و گالاكسی دەكات 21/8/2017
‌ پێنج هەڵەی باو لەكاتی راكردندا 21/8/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP