دڵنیایی بە هاووڵاتیانی هەرێم دەدرێت.. خۆراك عەمبار كراوە
دڵنیایی بە هاووڵاتیانی هەرێم دەدرێت.. خۆراك عەمبار كراوە ‌ 3/8/2017
یەکەی ئابووری
لەدوا كۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر، هۆكاری گرانبوونی نرخی گەنم ئاشكراكراو سەرۆكی ژووری بازرگانی هەولێریش دەڵێت: «عەرەب هۆكاری گرانبونی گەنمە لەكوردستان»، هاوكات پەیامی دڵنیایی بە هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان درا.
لەدوا كۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر كە رۆژی سێشەممەی رابردوو ئەنجام درا، ژمارەیەك بەرپرسی فەرمانگە حكومییەكان بانگهێشتكران سەبارەت بە روونكردنەوەیان لەبارەی گرانی بازاڕو نرخی گەنم.
لەكۆبوونەوەكەدا، دارا جەلیل خەیات سەرۆكی یەكێتی ژوورە بازرگانی‌و پیشەسازییەكانی هەرێم رایگەیاند، تائێستا هیچ نرخێك گران نەبووە، جگە لە هەندێ بەرزبوونەوەی نرخی گەنم نەبێت كە هۆكارەكەی بۆ بازرگانانی عەرەب دەگەڕێتەوە، ئەوان دەیكڕنەوە‌و ئەمەش وایكردوە كەمێك نرخەكان بەرزبێتەوە، بەڵام بەهیچ شێوەیەك بازاڕ تێكنەچووە.
هەر لەو كۆبونەوەیەدا سۆران ئەبوبەكر جێگری ژووری بازرگانی هەولێر وتی: «هاووڵاتیان بە هەڵەداچوون لەبارەی رەوشی بازاڕەوە، ئەو دەنگۆیانەشی لەمیدیاكان باسكراوە كاریگەری هەبووە لەسەر بازاڕو هاووڵاتیان».
ئەوەشی وت: «میدیا وایكردوە هاووڵاتیان كاڵای زۆر بكڕن‌و عەمباری بكەن‌و بە هەمانشێوە بەشێك لەبازرگانان ئەو شمەكەی هێناویانە خەزنی دەكەن».
دوای كۆبونەوەكەش، لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێرو قائیمقامی هەولێر، دڵنیاییان بە هاووڵاتیاندا كە بەشی پێویست خۆراك لە هەرێم لەكۆگاو سایلۆكاندا هەیە.
عەلی رەشید سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر جەختیكردەوە، «بەشی پێویست خۆراك‌و كەلوپەل‌و پێداویستی هاووڵاتیانمان هەیە».
لەلایەكی دیكەشەوە، نەبەز عەبدولحەمید قائیمقامی هەولێر ئاشكرایكرد، چوار تا پێنج هەزار كۆگای پڕ لەخۆراك هەیەو رێگریان لەبەرزبونەوەی نرخ كردوەو ئەو هەڵمەتی كڕینی كەلوپەل‌و پێداویستیانەش كە لەلایەن هاووڵاتیانەوە دەستی پێكرابوو، ئێستا نەماوەو ئاسایی بۆتەوە.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7397
23/10/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ بێڵد چاره‌سه‌ره‌ ئه‌فسوناوییه‌كه‌ی‌ یۆب هاینكس ئاشكرا ده‌كات 23/10/2017
‌ كۆنتا كۆتایی به‌ وه‌رزی یاریكردنی ده‌هێنێت 23/10/2017
زانست
‌ سوودی پشوویەكی كورت لە كاتی كاردا 23/10/2017
‌ تایبەتمەندییەكانی نۆكیا 8 23/10/2017
‌ دانانی بۆیلەری ژێر حەمام گونجاوە؟ 23/10/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP