ترانزێتی گومركی پەروێزخان (11%) گەشەی كردووە
ترانزێتی گومركی پەروێزخان (11%) گەشەی كردووە ‌ 6/8/2017
یەکەی ئابووری
 داتا گومركییەكانی پارێزگای كرماشان ئاشكرایان كردوە، لەچوار مانگی رابردوودا بە بەهای زیاتر لە 167 ملیۆن دۆلار، كاڵای ترانزێتی دەرەكی هاوردەی گومركی پەروێزخان كراوە، كە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو (11%) گەشەی كردووە.
خەلیل حەیدەری بەڕێوەبەری گشتیی گومركی پارێزگای كرماشان رایگەیاند، لە چوار مانگی یەكەمی ئەمساڵدا، بە بەهای ١٦٧ ملیۆن و ٨٣١ هەزار و ١٤٩ دۆلار، كاڵای ترانزێتی دەرەكی، بە كێشی ٥٦٠ هەزارو ٢٦٠ تۆن هاوردەی گومركی پەروێزخان كراوە.
وتیشی: «زۆرترین ئەو كاڵا ترانزێتە دەرەكییانەش كە هاوردەی گومركی پەروێزخان كراون بریتی بوون لە (گازۆیل، نەفتاو غازی شل).
بەڕێوەبەری گشتیی گومركی كرماشان ئاماژەی بەوەشدا: لەو ماوەیەدا لە خاڵی سنووری پەروێزخانەوە ٢١ هەزارو ٤٤٢ گەشتیار هاتونەتە خاكی ئێرانەوە‌و بە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردووش، بەڕێژەی (8%) هاتنی گەشتیاران زیادیكردووە، لەبەرامبەریشدا 19 هەزارو 642 گەشتیار لەو سنوورەوە چوونەتە خاكی عیراقەوە‌و بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردووش بەڕێژەی (2%) گەشەی كردووە.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7346
21/8/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ له‌ وه‌رزی نوێی NBA -دا (1230) یاریی دەکرێت 21/8/2017
‌ شاراپۆڤا داوه‌تنامه‌ی‌ گراندسلامی ئه‌مریكای پێشكه‌ش كرا 20/8/2017
زانست
‌ هەسارەیەك لە زەوی نزیك دەبێتەوە 21/8/2017
‌ نۆكیا 8 ركابەریی ئایفۆن و گالاكسی دەكات 21/8/2017
‌ پێنج هەڵەی باو لەكاتی راكردندا 21/8/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP