هەر فەرمانبەرێك كۆدی بایۆمەتری نەبێت مووچەكەی رادەگیرێت
هەر فەرمانبەرێك كۆدی بایۆمەتری نەبێت مووچەكەی رادەگیرێت ‌ 7/8/2017
یەکەی ئابووری
بۆ مووچەی مانگی تەمووز، هەر فەرمانبەرێك باركۆدی مووچەی نەبێت، ئەوە موچەكەی پێنادرێت. وتەبێژی پڕۆژەی سیستمی بایۆمەتری مووچەش رایدەگەیەنێت: «بایۆمەتری فاكتەرێكە بۆ ئامادەكردنی سیستمێكی نوێی مووچە».
سەمیر هەورامی وتەبێژی پڕۆژەی سیستمی بایۆمەتری مووچە لەهەرێمی كوردستان، بە تۆڕی هەواڵی سلێمانی راگەیاندوە: بۆ مووچەی مانگی حوزەیران، بەشێك لە فەرمانگەكان لیستەكانیان بەپێی باركۆدی بایۆمەتری ناردووەو لەسەر ئەو بنەمایەش، مووچەكانیان دابەش دەكرێت.
هەورامی وتەبێژی پڕۆژەی سیستمی بایۆمەتری مووچە لەهەرێمی كوردستان وتیشی: «بەڵام بۆ مووچەی مانگی تەمووز، (100%) ئەو كەسەی كە باركۆدی بایۆمەتری لەتەنیشت ناوەكەیەوە نەبێت، مووچەكەی رادەگیرێت».
وتەبێژەكەی سیستمی بایۆمەتری راشیگەیاند: لەسەرەتای مانگەوە تا رۆژی (15)ی هەموو مانگێك، دەبێت یەكە ژمێریارییەكان كە ژمارەیان هەزارو 200 یەكەیە لەسەرتاسەری هەرێمی كوردستان، لیستی مووچە لەسەر سێدی بۆ گەنجینەكان و لەوێشەوە بۆ وەزارەتی دارایی و دواتر بۆ بایۆمەتری بنێرن، بۆئەوەی كاری بەراوردكاریی بۆ لیستەكان ئەنجام بدرێت.
سەمیر هەورامی وتیشی: «كاری ئەوان بریتییە نییە لە دەستكاریكردنی پاشەكەوتی مووچە، بەڵكو پڕۆسەی بایۆمەتری فاكتەرێكە بۆ ئامادەكردنی سیستمێكی نوێی مووچە».
سیستمی بایۆمەتری مووچە سیستمێكە بۆ ئاشكراكردن و رێگریكردن لە مووچەی دووبارەو بندیوار، كە لەمانگی تشرینی یەكەمی 2016 لەهەرێمی كوردستان بەسەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم دەستكرا بە تۆماری مووچەخۆرانی هەرێم لەسیستمی بایۆمەتری بەمەبەستی زانینی ژماری مووچەخۆران و رێژەی مووچەی فەرمانبەران.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7397
23/10/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ بێڵد چاره‌سه‌ره‌ ئه‌فسوناوییه‌كه‌ی‌ یۆب هاینكس ئاشكرا ده‌كات 23/10/2017
‌ كۆنتا كۆتایی به‌ وه‌رزی یاریكردنی ده‌هێنێت 23/10/2017
زانست
‌ سوودی پشوویەكی كورت لە كاتی كاردا 23/10/2017
‌ تایبەتمەندییەكانی نۆكیا 8 23/10/2017
‌ دانانی بۆیلەری ژێر حەمام گونجاوە؟ 23/10/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP