دوو هەزار یەكەی نیشتەجێبوون لە شنگال دروست دەكرێت
دوو هەزار یەكەی نیشتەجێبوون لە شنگال دروست دەكرێت ‌ 8/8/2017
یەکەی ئابووری

وەزیری ئاوەدانكردنەوە‌و نیشتەجێكردنی هەرێم رایدەگەیەنێت: دوو هەزار یەكەی نیشتەجێبوون لە شنگال دروست دەكەین‌و كار بۆ ئاوەدانكردنەوەی ئەو ناوچە كوردستانیانەش دەكەین، كە لەژێر دەستی‌ داعش رزگار كراون.

35 وڵات ئامادەییان دەربڕیوە
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ‌ وەزیری ئاوەدانكردنەوە‌و نیشتەجێكردنی هەرێم لە لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئەنادۆڵ رایگەیاندوە: بەشێكی زۆر لە ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، بەهۆی شەڕی داعشەوە وێران بوون، بەڵام بەهۆی قەیرانی داراییەوە هیچ بودجەیەكمان بۆ ئاوەدانكردنەوەی ئەو ناوچانە نییە‌و هەركاتێكیش دۆخی دارایی باشتر بێت، راستەوخۆ دەست دەكەین بە تەواوكردنی ئەو پڕۆژانەی كە بە نیوەچلی بەجێماون.
وتیشی: «حكومەتی هەرێم لەگەڵ بانكی نێودەوڵەتی‌و نەتەوە یەكگرتووەكان لە گفتوگۆی بەردەوامدایە بۆ ئاوەدانكردنەوەی ئەو ناوچانەی بەهۆی جەنگەوە وێران بوون، هەروەها زیاتر لە 35 وڵاتیش ئامادەییان دەربڕیووە بۆ هاوكاریكردنی عیراق، بەڵام تائێستا سندوقی دووبارە ئاوەدانكردنەوەی عیراق تەمویل نەكراوە، بڕیاریشە ئەڵمانیا قەرزێكی 500 ملیۆن دۆلاری بداتە عیراق بۆ پڕۆژەكانی بواری ئاوەدانكردنەوە، لەو قەرزەش بەشی كوردستانی تێدایە».

سندوقی ئاوەدانكردنەوەی عیراق 
وەزیری ئاوەدانكردنەوە‌و نیشتەجێكردنی هەرێم ئاشكراشیكرد: حكومەتی هەرێم پلانێكی تایبەتی بۆ شارۆچكەی شنگال هەیە، ئەویش جگە لە ئاوەدانكردنەوەی قوتابخانە‌و نەخۆشخانەكان، لە پلانیدایە بۆ ساڵی 2018 زیاتر لە دوو هەزار یەكەی نیشتەجێبوون بۆ دانیشتوانی شنگال دروست بكات، تا بە ئارامی تێیدا بژین، بۆ جێبەجێكردنی ئەم پلانەش حكومەتی هەرێم هەماهەنگی لەگەڵ سندوقی ئاوەدانكردنەوەی عیراق كردوە‌و ئومێد دەكەین ساڵی داهاتوو بكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7346
21/8/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ له‌ وه‌رزی نوێی NBA -دا (1230) یاریی دەکرێت 21/8/2017
‌ شاراپۆڤا داوه‌تنامه‌ی‌ گراندسلامی ئه‌مریكای پێشكه‌ش كرا 20/8/2017
زانست
‌ هەسارەیەك لە زەوی نزیك دەبێتەوە 21/8/2017
‌ نۆكیا 8 ركابەریی ئایفۆن و گالاكسی دەكات 21/8/2017
‌ پێنج هەڵەی باو لەكاتی راكردندا 21/8/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP