كاریگەریی كارەساتە سروشتییەكان لەسەر ئابووریی جیهان
كاریگەریی كارەساتە سروشتییەكان لەسەر ئابووریی جیهان ‌ فه‌یسه‌ڵ عه‌لی‌ 29/8/2017
دوا داتاكانی دامەزراوەی دڵنیایی جیهانی لەسەر زیانی كارەساتە سروشتییەكان، ئاماژە بۆ پاشەكشێ كردنی بەرچاوی بەخۆوە دیوە، وەك دەردەكەوێت كە ئەو رێوشوێنە خۆپارێزییانەی لە بەرامبەر بە هەموو جۆرە كارەساتە سروشتییەكان گیراونەتەبەر، رۆڵێكی ئەرێنی دیاری لەو بوارەدا گێڕاوە، بەڵام ئەو كارەساتانەی كە بە خودی مرۆڤ هۆكاری دروست بوونین مەترسیدارتن، كە بێگومان دەكرێ بەپێی رێسایی مرۆیی‌و شارستانی رێگری لە روودانیان بكرێت. 
گومانی تێدا نییە كۆمپانیاو دامەزراوەكانی دڵنیایی هەست بە خۆشییەكی زۆر گەورە دەكەن كاتێك بەهای زیانی كارەساتەكان پاشەكشێ دەكەن، ئەو كۆمپانیاو دامەزراوانە بەهۆی كەوتنەوەی یەك كارەساتی گەورەوە دووچاری زیانێكی گەورەی دارایی دەبن، واتە دووجاری هەمان كارەسات دەبنەوە، چونكە ئەو كۆمپانیایانە رووبەڕووی دڵنیایی‌و دووبارە دڵنیایی دەبنەوە، واتە مەترسییەكان بەسەر ژمارەیەكی زۆرتری دامەزراوەكاندا بەش دەكەن.
بە هەرحاڵ، داشكانی بەهای زیانی كارەساتەكان لە نیوەی یەكەمی ٢٠١٧ گەورە بوو، بە بەراورد بە نیوەی یەكەمی ساڵی ٢٠١٦. ئەو پاشەكشێیە گەیشتە (٦٣%)، لە ١١٧ بۆ ٤٤ ملیار دۆلار، بەڵام ناكرێ بەشێوەیەكی كۆتا پشت بەو ژمارانە ببەسترێت، چونكە بەشێكی زۆری كارەسات لەو ناوچانە كەوتونەتەوە كە دڵنیاییان نییە، ئەمەش ئەركی ئەوانەی ئەركی كۆكردنەوەی ئەو ئامارو داتایانەیان لە ئەستۆدایە زەحمەتتر دەكات، ئەگەر زریانی (ماسیۆ) بە نمونە وەربگرین، كە لە ٢٠١٦ لە داهاتی دا، كە زیانێكی زۆری لێكەوتەوە، بە هیچ جۆرێك لە جۆرەكان دڵنیایی نەبوە.
لێرەوە دەردەكەوێ كە زیانەكانی كارەساتە سروشتییەكان زۆر لەو ئامارو داتایانە گەورەترن كە لەلایەن دامەزراوە هەمەجۆرەكانی دڵنیاییەوە رادەگەیەندرێت زیاترن.
بێگومان ئەو پرسە لەگەڵ بوومەلەرزەو لەرینەوەی زەوی‌و باوبۆران كە لەدەوڵەتە پێشكەوتووەكان روودەدات جیاوازە، دامەزراوەكانی دڵنیایی حكومی‌و تایبەتەكان ئامارو داتا راستەقینەكان دەشارنەوە، لەبەر ئەوە تەنیا ئەم پرسە لە خەمڵاندندا دەمێنێتەوە. لەبەر ئەوەی ئەو زیانانەی كە رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان لەو ناوچانەی دڵنیایی نەیگرتوونەتەوە، لەڕاستییەوە نزیكترە، بەتایبەتی ئەو رێكخراوانە ئەركی مرۆیی‌و گەشەپێدانی دوای روودانی كارەساتە سروشتییەكان لە ئەستۆ دەگرن. 
ئەم رێكخراوانە بە تەواوی تێچوونی پێویستی نەهێشتنی كاریگەرییەكانی كارەساتەكانی ئێرەو ئەوێ ئەژمار دەكەن، بەڵام دڵنیایی كردنی كارەساتەكان تەنیا وەك هۆكارێكی یارمەتیدەر دەمێنێتەوە، تەنانەت بۆ ئەو حكومەتانەی كە سەرپەرشتی ئەو ناوچە كارەساتاویانە دەكەنەوە، بەتایبەتی كە لیستە گەورەكانی دڵنیایی بەپێی رێسای دووبارە دڵنیایی كردنەوە بەسەر كۆمپانیاكاندا دابەش دەكرێنەوە، ئەمەش بە تەواوی زامنی ئەدائێكی باشی دڵنیایی دەكات.
هیچ حەسانەیەك لەبەرامبەر بەكارەساتە سروشتییەكان یان ئەوانەی مرۆڤ هۆكاری دروستبوونێتی نییە. 
بێگومان كاتێك جیهان پرسی گۆڕانكاریی كەشوهەوا بە بایەخەوە لەبەرچاو دەگرێت، دەست لەسەر ناوەڕۆكی گرفتەكە دادەنێت، لەكاتێكدا دەوڵەتیش هەیە كە لایەنی خۆپارێزییە گرنگەكە بە گومانەوە تەماشا دەكات. ئەگەر نیوەی یەكەمی ئەمساڵ زیانەكانی كارەساتە سروشتییەكان زۆر كەمیان كردووە بەو مانایە نییە كە ساڵانی داهاتووش روو لەكەمبوون دەكات. تەنانەت ئەوروپاش، لەم هاوینەدا ناوچەیەكی زۆر فراوانی داراستەكانی رووبەڕووی ئاگر كەوتنەوە بوونەوە، كە بەهۆیەوە هەندێك ناوچەی خرایە ژێر بەندی ئەو ناوچانەی كە ناكرێ بۆ چەند دەیەیەك كەسی تێدا بژی.
كارەساتە سروشتییەكان دەشێ لە هەموو شوێنێك‌و ناوچەیەكدا رووبدات، بەڵام ئەو كارەساتانەی بەدەست مرۆڤ دروست دەكرێت خراپترینە، دەكرێ لەڕێی تێگەیشتنی مرۆیی‌و شارستانییەوە بۆ زۆریكی لەپرسەكانی پەیوەندیدار بەژینگە رێگری لێ بكرێت، ئەم پرسە زۆر قورس نییە، بەتایبەتی ئەگەر ئامانجی سەرەكی بۆ پاراستنی گیانی مرۆڤ و بەردەوامی ژیان بێت لەسەر ئەم هەسارەیە.

* سەرۆكی مونتەدایی ئابووریی كوردستان


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7367
19/9/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ ئایا شه‌ڕی ئه‌ستێره‌كان له‌ پاریس سانجێرمان ده‌ستیپێكرد؟ 19/9/2017
‌ نه‌فرەتی خیتافی به‌رده‌وامه‌ 19/9/2017
زانست
‌ كاسینی شۆڕشێك له‌ زانیاری ده‌رباره‌ی زوحه‌ل 19/9/2017
‌ رۆبۆته‌كان ده‌بنه‌ جووتیار 19/9/2017
‌ لە هەر ١٠ كەسێك، یەكێكیان خواردنی پێویستی نییە 18/9/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP