دارایی لەسەر لێبڕینی  مووچە روونكردنەوە دەدات
دارایی لەسەر لێبڕینی مووچە روونكردنەوە دەدات ‌ 30/8/2017
یەکەی ئابووری
دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی عیراق بەسیستمی ئەلیكترۆنی، ماوەی سێ ساڵ دەخایەنێت، بڕیاردەری لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی نوێنەرانیش رایدەگەیەنێت: هەر لێبڕینێك لە مووچەی فەرمانبەران، دەبێت بەڕەزامەندی پەرلەمان بێت.
بەپێی بڕیاری ژمارە (281)ی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق، كە رۆژی 22ی ئابی 2017 بە ئیمزای، مەهدی موحسین عەلاق ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق دەرچووە، لەمانگی تشرینی یەكەمی ئەمساڵەوە دابەشكردنی مووچە بە سیستمی ئەلیكترۆنی بۆ وەزارەتی كارەباو پلاندانان‌و ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران كاری پێدەكرێت‌و لەبەرامبەر وەرگرتنی مووچە بەسیستمی ئەلیكترۆنی، رێژەی (1%) لە مووچەی بنەڕەتی هەر مووچەخۆرێك دەبڕێت.
ئەحمەد حاجی رەشید بڕیاردەری لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە تۆڕی هەواڵی سلێمانی راگەیاند: جێبەجێكردنی سیستمی دابەشكردنی مووچە بەشێوەی ئەلیكترۆنی، لەڕێگەی پڕۆژەیاساوە جێبەجێنەكراوەو لەوبارەیەوە هیچ پڕۆژەیەك رەوانەی پەرلەمان نەكراوە.
وتیشی: «لەساڵی 2017دا تەنیا رێژەی (20%)ی مووچەخۆرانی عیراق بەسیستمی ئەلیكترۆنی مووچەی وەردەگرن، تا ساڵی 2020 ئەوكاتە سەرجەم مووچەخۆرانی عیراق لەڕێگەی ڤیزا كارتەوە مووچە وەردەگرن».
روونیشیكردەوە، ئامانجی ئەو پڕۆژەیە بۆئەوەیە كە هەموو ئەو پارەیەی لەبەردەستی حكومەتی عیراقدایە، بەیەكجار خەرج نەكرێت‌و نەدرێت بە مووچەخۆر، بەڵكو مووچەخۆر بەپێی پێویستی پارە رابكێشێت، ئەمەش لەپێناوی ئەوەی پارە لەناو بانكەكاندا بمێنێت.
سەبارەت بە لێبڕینی رێژەی (1%)ی مووچەی بنەڕەتی لەبەرامبەر پێدانی مووچە بە سیستمی ئەلیكترۆنی، ئەحمەد حاجی رەشید وتی: «جێبەجێكردنی ئەو سیستمە بەئاگاداری پەرلەمان نەكراوەو وەك پڕۆژەیاسا نەهاتۆتە پەرلەمان، بۆیە حكومەت خۆی لێی بەرپرسیارە».
وتیشی: «هەر لێ بڕینێك لە مووچە دەبێت بەڕەزامەندی پەرلەمان بێت، ئەگەر لێبڕینەكە بۆ ڤیزا كارتەكە بێت‌و یەكجار بێت ئاساییە، بەڵام ئەگەر مانگانە بێت، پێویستی بەڕەزامەندی پەرلەمان هەیە».


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7367
19/9/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ ئایا شه‌ڕی ئه‌ستێره‌كان له‌ پاریس سانجێرمان ده‌ستیپێكرد؟ 19/9/2017
‌ نه‌فرەتی خیتافی به‌رده‌وامه‌ 19/9/2017
زانست
‌ كاسینی شۆڕشێك له‌ زانیاری ده‌رباره‌ی زوحه‌ل 19/9/2017
‌ رۆبۆته‌كان ده‌بنه‌ جووتیار 19/9/2017
‌ لە هەر ١٠ كەسێك، یەكێكیان خواردنی پێویستی نییە 18/9/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP